ئەو منداڵانەی لە کۆمەڵکوژییەکەی تل ڕەفعەت شەهید بوون بەبیر دەهێنرێنەوە

دایک و باوک و دۆستانی ئەو منداڵانەی کە لە تل ڕەفعەت لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون وتیان کە هەموو ساتێکی ژیانیان بەبیردێتەوە هەرکاتێک دەرگاکانیان دەکەنەوە منداڵەکانیان دێنە بەرچاویان، دەڵین: "دەبێت بکوژەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت".

 

حەسنا محەمەد

شەهبا -  دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩  لە شارۆچکەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا کۆمەڵکوژییەکی دژی منداڵانی کۆچبەرانی عەفرین ئەنجامدا لەو کۆمەڵکوژییەدا هاوڵاتیانی مەدەنی و هەشت منداڵی بێتاوان بوونە قوربانی، لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا دوای گەڕانەوەیان لە خوێندنگە منداڵەکان یاریان دەکرد و بە یاری جۆراوجۆر لە بەردەم ماڵەکانیان لە ژێر خۆردا خەونەکانیان دەژەنی کە لە سەرمای زستان پاراستبوونی، پێکەنینی سەر لێوی ئەو منداڵانە لەناکاو بوو بە خوێن و ئازار، لەو کۆمەڵکوژییەدا ١٢ منداڵ برینداربوون کە هەریەکەیان بەشێکی ژیانیان لەدەستداوە و کەمئەندام ماونەتەوە، بۆ خەڵکی عەفرین ئەم کۆمەڵکوژییە بە ئازارترین و ئازاربەخشترین بوو، دایکان پارچەی منداڵەکانیان لە شەقامەکانەوە کۆکردەوە و هاوارەکانیان گەیشتە ئاسمان، بەڵام بەداخەوە کەس گوێی لە هاوارەکانیان نەبوو، هەموو دەوڵەت لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییە بێدەنگ بوو دوو ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام تا ئەم خاڵە لەگەڵ هاوڕێ و مامۆستا و بنەماڵەکانیاندا ژیاون.

 

پارتی داهاتووی سوریا لە یەکەم ساڵیادیدا شۆڕشەکەی وەک سیمبۆلی یادی شەهیدانی منداڵان دامەزراند و بە ناوی منداڵانەوە لەسەری نووسرابوو، بە گەیشتنی دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی تل ڕەفعەت دایکان و مامۆستایان و هەڤاڵانی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە ژیانی خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان باس کرد.

 

"کاتێک دەرگا دەکەمەوە، ئەو دێتە بەرچاوم"

دایکی شەهید عارف ئەسمەهان شیلۆ کە لە تەمەنی ٧ ساڵیدا شەهید بوو باسی ژیانی عارف دەکات و کوڕەکەی بەبیردێنێتەوە و دەڵێت: "عارف دوو ساڵە شەهید بووە و لە ئێمە دوور بووە گوناهی منداڵێک کە کوژرا چی بوو؟ ئەو جووڵەی زۆری هەبوو لە ماڵەوە و لە قوتابخانە، تا ئەم ساتە، ئەومان لە بیر نەکردووە، برای عارف زۆر بیری کردووە، دەیەوێت وەک جاران پێکەوە یاری بکەن و ڕۆژەکانی لەگەڵ بەسەر ببات، من ئازاری سووتاندنی جەرگم بینیوە نامەوێت دایکێکی دیکە جگە لە من ببینم چونکە زۆر بە ئازارە، تا ئێستا باوەڕم بەوە نەبووە کە کوڕەکەم شەهید بووە عارف زۆر بە منەوە پەیوەست بوو".

 

"تا ئێستا لێپرسینەوە لە بکوژەکان نەکراوە"

مامۆستا سیهام کۆتۆی زمانی کوردی ئەو منداڵانەی بەبیرهێنایەوە کە شەهید بوون و وتیشی: "ئەو منداڵانەی لە کۆمەڵکوژیەکەدا شەهید بوون، هەندێک لە خوێندکارەکانم بوون زۆر زەحمەت بوو بۆ من کاتێک کۆمەڵکوژییەکە ڕوویدا، هەر منداڵێک مافی خۆیەتی لەم ژیانەدا بە زمانی خۆی بخوێنێتەوە و فێربێت، بەڵام ئەم مافە لە منداڵانی عەفرین وەرگیراوە و ئەمە لە بێدەنگییەکی جیهانیدا دەکرێت ئەو کۆمەڵکوژییە کاریگەری زۆری لەسەر هاوڕێکانیان هەبوو، بەڵام نەیهێشت ئیرادەیی خوێندکارەکانم بشکێنرێت تا ئێستا هیچ ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ بەتایبەتی ڕێکخراوەکانی مافی منداڵان بێدەنگی خۆیان بەجێنەهێشتووە و بکوژەکانیش لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکراوە، ئەمە ئازاربەخشترین و بە ئازارترین کۆمەڵکوژی بوو".

 

"خۆزگە ئەوان ئێستا لەگەڵ ئێمە درێژەیان بە خوێندن بدایە"

دوو منداڵ بە ناوەکانی محەمەد حەسەن و ئامینە قەنبەر کە هەڤاڵی منداڵە شەهیدەکان بوون، هەستەکانیان دەربڕی و وتیان: "ئێمە و هەڤاڵە شەهیدەکانمان پێکەوە یاریمان دەکرد ئێمە منداڵین، هیچ گوناهێکمان نییە، بۆچی ئێمە کۆمەڵکوژ دەکرێن و قوتابخانە و خێزانەکانمان جێدەهێڵین؟ "خۆزگە ئەوان ئێستا لەگەڵمان دەبوون، ئێمە پێکەوە درێژەمان بە خوێندن بدایە".