یەکسانی ڕەگەزی لەو شتانەدا نییە کە ژنان لە ئیدلب فێری منداڵەکانیان دەکەن

مەها تویل، ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی دووپاتی کردەوە کە جیاکاری لە نێوان ڕەگەزەکان دەکرێت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان جێدەهێڵێت، ئەم جیاکاریەش لە ئەنجامی ئەقڵیەتی پیاو سالارییەوە دروست دەبێت.

هەدیل عومەر

 

ئیدلیب-ژنانی ئیدلیب و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزی دەبنەوە، ئەوەش بەدی دەکرێت کە دایکان زیاتر گرنگی دەدەن بە کوڕەکانیان وەک لە کچەکانیان، ئەمەش کاریگەری درێژخایەن لە ژیانیاندا بەجێدەهێڵێت، بۆیە پرسیارەکە هەروایە بۆچی ژنانی ئیدلیب فێری بنەماکانی یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان ناکەن؟

 

جیاکاری و نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاو لە یەک خێزاندا دەبێتە هۆی کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان کە لەگەڵیاندا گەورەدەبێت، سەرەڕای ئازارەکانیان لە ئەنجامی ئەم جیاکارییە، هەمان شێوازی جیاکاری پەیڕەو دەکەن کاتێک دەبنە دایک، وا بیر دەکەنەوە کە ئەوە ڕاستی قبوڵکراوە و ئەوانیش بۆ منداڵەکانیان جێبەجێی دەکەن .

 

ڕێگری لە حەزی منداڵانی کچ دەکرێت

ڕیم بەرەکات، تەمەن ٨ ساڵان زۆر حەزی لە سەرکەوتن و بازدان و یاری تۆپی پێیە، هەرکاتێک بەلای منداڵاندا تێدەپەڕێت کە یاری تۆپی پێ دەکەن، بە سۆز و خۆشەویستیەوە تەماشایان دەکات، جا چ لە گۆڕەپانەکانی یاریکردن، خوێندنگە، یان تەنانەت لە کوچەی کۆڵانەکانیشدا بێت، کاتێک داوای کڕینی تۆپی پێ لە دایکی دەکات، دایکی ڕێگری لێدەکات بەوەی تۆپی پێ بۆ کچان نییە، سەرزەنشتی کردوە و بەردەوام پێی وتووە کەم ئەم یارییە بۆ تۆ نابێت.

 

"ئەقڵیەتی پیاو سالاری وەک داب و نەریتی لێهاتووە"

ڕەهف سەبوونی تەمەنی ١٠ ساڵانە، وتی: من داهێنان و فڕینم خۆشدەوێت، هەروەها کڕین و فرۆشتن و ڕۆڵی سەرکردایەتیم خۆشدەوێت، گرنگی بە خولیاکانم نادەن و بەردەوام ڕێنوێنیم دەکەن بۆ ئەوەی ببمە بەرگدروو.

 

فاتمە سەمەد کە تەمەنی ٣٣ ساڵە، نکۆڵی لەوە ناکات کە مەیلی پیاوانە لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیدا هەیە بە جیاکردنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەگەزە جیاوازەکاندا، وەک داب و نەریتی لێهاتووە، هۆکارەکەی ئەوەیە وادەزاندرێت کوڕ سەر بە خێزانە بەڵام کچ سەر بە هاوژینەکەیەتی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەمە ئەو داب و نەریتە و لەگەڵیدا گەورە بووە لە خێزانەکەی.

 

"دایکان شانازی بە کچەکانیان دەکەن ئەگەر وەک کوڕ ڕەفتار بکەن"

مەها تویل، ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی تایبەتی ئامادە نییە منداڵە کچەکانی هەست بەو ئازارە بکەن کە لە منداڵیدا هەستیان پێکردووە بەهۆی ئەقڵیەتی کۆمەڵگەوە، پیاوان هەمان مافی ژنانیان هەیە، لەوانە یاریکردن، ڕۆیشتن بە پێ، فێربوون، چوونە دەرەوە هەرکاتێک بیانەوێت، هەروەها لێخوڕینی پاسکیل و ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل، بەڵام ڕۆڵی ژن بووە بە مانەوە لە ماڵەوە، هاوسەرگیریکردن و پەروەردەکردنی منداڵ.

 

وتی: تێبینیم کرد دایکانێک هەن شانازی بە منداڵە کچەکانیانەوە دەکەن کە وەک کوڕ ڕەفتار دەکەن، بەڵام پێدەچێت پێچەوانەکەی ڕاست بێت لەگەڵ کوڕان کە وەک کچ ڕەفتار دەکەن، ئەو دایکانە بە خۆشحاڵیەوە باسی تواناکانی کوڕەکانیان دەکەن، بە لاوازی سەیریی کچەکانیان دەکەن.

 

جەختی لەوە کردەوە کە مامەڵەی جیاوازی نێوان منداڵان کاریگەرییەکی دەروونی لەسەر منداڵانی کچ بەجێدەهێڵێت کە کات ناتوانێت بیسڕێتەوە، تەنانەت دوای گەورەبوون بە تێپەڕبوونی کات، ڕەفتارەکان و چەشنە کۆنەپەرستانیان لە هزر دەرناکات.