فيلمی "فڕین وەک پەپوولەیەک"

 

هیوا و ئاواتی ژنێکی گەنج بۆ بوون بە بۆکسێنەرێکی لێهاتوو لە فیلمی ئێرلەندی "فڕین وەک پەپوولەیەک"دا بەرجەستە دەبێت، کە لەلایەن کارمێل وینتەرزەوە نووسراوە و دەرهێنراوە، بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تۆرۆنتۆی ٢٠١٨ نمایشکرا.

 

فیلمەکە لە دەوری فرانسیس دەسوڕێتەوە کە ئەکتەری گەنج، هازل دوبی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، لە ساڵانی شەستەکاندا کاتێک دایکی لەدەست دەدات و باوکی لە تەمەنی پانزە ساڵیدا زیندانی دەکرێت، بە تەنیا لەگەڵ برا بچووکەکەی لە یەکێک لە لادێکانی ئێرلەندا دەمێننەوە.

 

فرانسیس بڕیار دەدات شارەزا بێت لە وەرزشی بۆکسێن، کە باوکی لە ڕابردوودا بنەماکانی فێر کردبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی و براکەی بکات و بە ئازادی بژین، لەناو ئەو هەموو پێداگری و ئیرادەیەی کە فرانسیس لەناو خۆیدا هەڵیگرتبوو، کۆمەڵگە خەریکی ڕەتکردنەوەی بوو، باوکیشی دوای ئازادبوونی لە زیندان، ڕای گۆڕا و ڕێگری لە مەشقی بۆکسێن دەکرد و بڕیاریدا هاوسەرگیری پێ بکات.

 

بەڵام فرانسیس وازی نەهێنا و بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی ئەو وەرزشەی کە خۆشی دەویست، تەنانەت ئەگەر بە نهێنیش بێت، بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت و هێزی کەسایەتییەکەی بپارێزێت و ملکەچی ئەو ژیانە ڕۆتینییە نەبێت کە باوکی و کۆمەڵگا بۆی داناوە.

 

فیلمەکە لە ساڵی نمایشکردنیدا چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا، لەوانە خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمێکی درێژ، هەروەها خەڵاتی بینەر بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کۆرک.