ڕیحانە جەباری، دەبێت مرۆڤ تێبکۆشێت ئەگەر نرخەکەشی مردن بێت

ڕیحانە جەباری لە کاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە خۆی سەربەندی ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئێرانی کوشت.

ڕیحانە جەباری لە کاتی هەوڵدان بۆ بەرگریکردن لە خۆی سەربەندی ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئێرانی کوشت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕیحانە جەباری بەهۆی بەرگریکردن لە خۆی، مۆرتزا عەبدولعەلی سەربەندی ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ئێرانی کوشت کە هەوڵی داوە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر ڕێحانە، بەو هۆیەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ بەتۆمەتی کوشتنی مۆرتەزا عەبدولعەلی دەستگیرکرا.

 لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە، کە مۆرتزا عەبدولعەلی هەوڵی داوە دەستدرێژیی سێکسی بکات و لە کاتی  بەرگریکردن لە خۆیدا کوشتوویەتی لە  ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن دادگایەکی تارانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

ژنان لە هەموو جیهاندا هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ وەستاندنی لەسێدارەدانەکەی و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئەوەی ژیانی ئەو ڕزگار بکرێت دەنگیان بەرز کردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕژێمی ئێران لە ٢٥  تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ لە زیندانی "گۆهاردشت" لەسێدارەی دا.

 

ڕێحانە لە کاتی زیندان نامەیەک بۆ دایکی جێدەهێڵێت

لە نامەکەیدا باسی لەوە کردووە کە لە دایکیەوە فێری پاراستنی بەها ڕەوشتییەکانی بووە فێری تێکۆشان و بەرگریکردن لە خۆی بووە هەتا ئەگەر نرخەکەشی مردن بێت.

" بگەڕێ بۆ ئەوەی دڵی من و گورچیلە و چاو و ئێسکم پێشکەش بە هەموو کەسێک بکات کە پێویستیان پێیەتی من نامەوێت کەس ناوی من بزانێت، یان گوڵ بۆ گۆڕەکەم بهێنێت، نامەوێت هیچ کەسێک دوعام بۆ بکات، لە دڵەوە پێت دەڵێم نامەوێت بمخەنە گۆڕێکەوە بۆ سەردانی کردنم و گریان و ئازار، من نامەوێت ڕەشم بۆ بپۆشن، ئەو ڕۆژە قورسانەی کە تێپەڕیوە لەبیر بکە، جیهان حەزی لە ئێمە نەبوو و چارەنووس دەستبەرداری ئێمە نەبوو، لەبەردەم خوادا دکتۆر و قاسم شیبانی تۆمەتبار دەکەم چونکە هەموویان مافەکانی منیان پێشێل کرد و ئازاریان دام، ئەی پەروەردگاری چاکترین دڵ،  ئەوان بەجێ دەهێڵم کە ڕووبەڕووی تاوانەکانیان دەبنەوە".

من لەوێ باوەشت دەکەم

خۆشم دەوێی

ڕێحانە"