ئایتان سلێمان دوو منداڵی خۆی بۆ عەفرین لەدەستدا

ئایتان سلێمان دایکی دوو منداڵەکەی کە لە بەرخۆدانی ئەو کاتەدا ونبوون، وتی: داستانی قارەمانانەیان لەسەر جوگرافیای بچووکی عەفرین نووسی.

حەلەب
 
دایکە ئایتان سلێمان تەمەن ٤٧ ساڵ خەڵکی گوندی دێرەقلییە لە ناوچەی شێرای عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. منداڵە گەورەکەی، چەکدار ئێمێنۆس، بەشداری ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیی کوردستانی کرد، لە کاتی بەشداریکردنی چەکداردا، خوشک و براکانی بچووک بوون و دوای نۆ ساڵ، توانی بگەڕێتەوە بۆ عەفرین کە ساڵی ٢٠١٨ بوو، کاتێک هێرشەکانی سەر عەفرین دەست پێدەکات دایکی ئایتان کوڕی دووەمی دێمهات دەنێرێتە بەرەکانی شەڕ بۆ پاراستنی هاوڕێکانی و عەفرین، لەم کاتەدا هەردوو براکە ماوەیەکی درێژ یەکتر نابینن.
 
"هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی خاکی خۆمان بوو"
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دایکانی عەفرین منداڵەکانیان ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکرد، بە ورەیەکی بەرز و بێ گوێدان بە هەستی دایکانە خەمی ئەوان تەنیا پاراستنی خاک بوو لە دەست داگیرکەران، دایکە ئەیتان سلێمان کە ٢ منداڵەکەی لە بەرخۆدانی ئەو کاتەدا شەهید بوون، وەها باس لە خۆی و منداڵەکانی دەکات.
 
چەکدار و دەمهات لە هێڵەکانی شەردا بەشداربوون، ڕۆژێک ئەو گرووپەی دوو براکەی تێدایە لە ماڵێکدا کۆدەبنەوە، لەکاتی نانخواردندا شەرڤانان پرسیار لەیەکتر دەکەن دەربارەی خۆیان، لەوێدا ئەو دوو برایە یەکتر دەناسنەوە، لە پڕێکدا شەڕ دروست دەبێت، هەر گرووپێک دەچێتەوە بەرەی خۆی، لەو شوێنەدا هەردوو براکە لە یەکەم و دوا کۆبوونەوەیاندا یەکتریان لە باوەش کرد، چەکدار لە ڕۆژی ٢٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە گوندەکانی قودێ-ی سەر بە ڕاکۆ و دەمهات لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە گوندی خەلیل-ی سەر بە ناوچەی شیێ، لە شەڕێکدا شەهید دەبن.
 
ڕۆڵی دایکانی عەفرین لە شەڕدا
ئایتان لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە شەڕی عەفرین کرد و بەردەوامی پێدا و وتی:"جوگرافیای عەفرین زۆر بچووک بوو، بەڵام داستانی قارەمانێتی تێدا نوسرایەوە، لە شەڕی عەفریندا دایکان لەگەڵ شەڕڤانەکان بوون، هەندێکیان چەکیان هەڵگرت و چوونە بەرەکانی شەڕەوە، خواردنیان ئامادە دەکرد و گەڕەک و گوندەکانیان دەپاراست، هەروەها بە دەستی خۆیان و بە ورەیەکی بەهێزەوە شەهیدەکانیان بەخاک دەسپارد. پێش شەڕ لە بەڕێوەبەرایەتی هێڵی میدانی جێگەی خۆمم گرت، بەڵام بە دەستپێکردنی شەڕی عەفرین، گەل ڕوویان کردە ناوەندی شاری عەفرین ئێمەش بەڕێکەوتین و بەو شێوەیە شەڕی هەبوونی خۆمان دەستپێکرد".
 
ئازاری شەهیدبوونی منداڵەکانی خۆی کردە تێکۆشان
سەرەڕای شەهیدبوونی دوو منداڵەکەی، دایکە ئایتان ئازارەکانی خۆی دەگوازێتەوە بۆ تێکۆشانی دژ بە داگیرکاری و بەو ڕۆحییەتەوە بەشدار دەبێت، ئایتان دەڵێت: کاتێک دوو منداڵەکەم شەهید بوون، من ناڵێم کە هەستی دایکایەتیم بەهۆی ئازارەوە نەجوڵا، بەڵکو ئازارەکانی خۆمم کردە تێکۆشان کاتێک کە زۆر دایکی شەهیدانم بینی و بەدبەختی دەوڵەتانم لە تەنیشتەوە بینی، ڕقی من لە دژی داگیرکەران زیادیکرد، دەستم کرد بە کارکردن بۆ پشتگیری لە دایکان و هاوژینی شەهیدان و لە هەموو مەراسیمی شەهیدەکاندا بەشداریم کرد،  دێمهات-ی کوڕم  باوکی منداڵێک بوو، بۆیە من منداڵەکانیم لەسەر ئەخلاق و فەلسەفەی ژیانی ڕاستەقینە گەورە کرد، بۆ ئەوەی بزانن شەرەفی گەلی کورد، وڵات و خاکی ئەوانە، ئێمە بۆ پاراستنی دەژین.
 
ت.پ