وەزیری ژنانی تونس: ساڵانە ٣٥٠٠ ڕاپۆرتی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەزموون دەکرێت

ئیمان ئەلزەهرانی وەزیری ژنان و خێزان و پیرانی تونس، ژمارەی ئەو داوایانە ئاشکرادەکات کە لەسەر هێڵی سەوزی تایبەت سەبارەت بەتوندوتیژی لەنێوان خێزانەکاندا وەری گرتووە.

تونس

 

ئیمان ئەلزەهرانی وەزیری ژن و خێزان ڕایگەیاند، کە ژمارەی ئەو داوایانەی لەسەر هێڵی سەوزی تایبەت سەبارەت بەتوندوتیژی لەنێوان خێزانەکاندا وەرگیراون گەیشتووەتە ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس، کە ساڵانە سێ هەزار و ٥٠٠ ڕاپۆرتی توندوتیژی بەرامبەر بەژنان هەیە، ئەوەش بۆ ژنانی تونس ئاماژەیەکی ترسناکە.

 

توندوتیژی خێزانی بەهۆی کۆرۆناوە توندتر بوو

ئیمان ئەلزەهرانی ڕایگەیاند، کە ژمارەی بانگەشەکان بۆ منداڵان گەیشتووەتە ١٧ هەزار و ٥٠٠ کە لە ناویاندا ٦ هەزار و ٨٠٠ حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر منداڵانە، ئیمان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ڕێژەی توندوتیژی خێزانی لە کاتی قەیرانی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا خراپتر بووە و وتی: "هاوخەمی خێزانی گرنگە، بەتایبەتی لەو چوارچێوەیەدا کە کۆمەڵگای تونس تێیدا دەژی، گۆڕانکاری نەرێنی لە خێزاندا لە ئاستێکی بەرزی توندوتیژیدایە جگە لە زیادبوونی دیاردەی کۆچی نایاسایی لەلایەن منداڵان و خێزانەکانەوە، هەروەها داتای زۆر هەیە".

 

ئیمان ڕایگەیاند، کە ئامادەکردنی میکانیزم و چەمک و چەند مەرجێک دەستیکردووە بە نێوەندگیریی خێزانەکان ئامانجی ئەم ڕێکارە دابینکردنی زەمینەی گونجاوە بۆ دادوەران و یارمەتیدانی خێزانەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ناکۆکیانەی کە لەنێوان ئەنداماندا دروست دەبێت.

 

ئیمان ئەلزەهرانی وەزیری ژنان و خێزان و پیرانی تونس لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "نێوەندگیری خێزان بە هیچ شێوەیەک کاریگەری نابێتە سەر مافەکانی ژنان و منداڵان و بەساڵاچوان"، جەختیشی کردەوە کە مافەکانی ژنان بە یاسای تایبەتی یاسای ژمارە ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧،