٢٢ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە لە ئەفریقا

نزیکەی ٪٤٠ دانیشتووانی ئەفریقا بەپێی هەڵسەنگاندنێکی بەرنامەی جیهانی خۆراک کە لە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە لە ئەفریقا ڕووبەڕووی برسیەتی دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ

بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان WFP ڕۆژی هەینی رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەفریقا کە بەهۆی وشکەساڵییەوە مەترسی برسێتییان لەسەرە  ژمارەکەی بۆ ٢٢ ملیۆن کەس زیادیکردووە.

 

گروپە فریاگوزاریەکان دەڵێن ساڵانێک بارانبارینی کەم لە سەرانسەری کینیا و سۆماڵ و ئەسیوپیا بووەتە هۆی خراپترین وشکەساڵی لە ماوەی ٤٠ ساڵدا و بارودۆخی هاوشێوەی برسێتی لەو ناوچانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ڕێژەکەی بەرزبووەتەوە.

 

چوار وەرزی بارانبارینی شکستخواردووی بێ وێنە بووەتە هۆی کوژرانی ملیۆنان ئاژەڵ و لەناوبردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ناچارکردنی ١.١  ملیۆن کەس لە ماڵەکانیان بۆ گەڕان بەدوای خۆراک و ئاودا.

 

دەیڤید بیزلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانی خۆراک دەڵێت: "جیهان پێویستی بە کارکردن هەیە لە ئێستاوە بۆ پاراستنی لاوازترین کۆمەڵگەکان لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەی برسێتی بەربڵاو لە ئەفریقا".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هێشتا کۆتایی بەم قەیرانە وشکەساڵییەدا نییە، بۆیە دەبێت سەرچاوەی پێویست بەدەستبهێنین بۆ رزگارکردنی ژیان و رێگریکردن لە نوقمبوونی خەڵک لە ئاستە کارەساتبارەکانی برسێتی و برسێتیدا”.

 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢، بەرنامەی جیهانی خۆراک هۆشداریدا لەوەی کە ١٣ ملیۆن کەس لە سەرانسەری سۆماڵ، کینیا، ئەسیوبیان ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە

 

بەڵام کرێکارانی مرۆیی دەڵێن پارە و هاوکاری پێویست بە شێوەیەکی زۆر کەم و هێواش بەدەستیان دەگات کە ناتوانن سودی لێببینن وەک پێویست و لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لەنێو قەیرانەکانی دیکەدا بارودۆخەکەی بەرەو سەختی و ئاڵۆزی بردووە، چونکە نرخی خۆراک و سووتەمەنی جیهانی بەرزکردەوە، ئەمەش وایکرد گەیاندنی یارمەتییەکان گرانتر بێت.

 

تا ناوەڕاستی ساڵ، کاتێک باران نەیتوانی جارێکی دیکە لە کینیا و ئەسیوپیا و سۆماڵ دەربکەوێتەوە، ژمارەی پێویستی زۆر بەرزبووەوە بۆ ٢٠ ملیۆن کەس و هۆشدارییەکان لە برسێتی بەپەلەتر بوون، بەرنامەی جیهانی خۆراک دەڵێت تا مانگی ئەیلول، لانیکەم ٢٢ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە.

 

بەرنامەی جیهانی خۆراک لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "ئەم ژمارەیە بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە، و توندی برسێتی قووڵتر دەبێتەوە ئەگەر وەرزی بارانبارینی داهاتوو شکست بهێنێت و زۆرترین کەس کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە یارمەتی مرۆیی وەرنەگرن."

 

پێداویستییەکان تا ساڵی ٢٠٢٣ بە بەرز دەمێننەوە و ئێستا برسێتی مەترسییەکی جددییە، بە تایبەت لە سۆماڵ کە نزیکەی نیوەی دانیشتوانی ١٥ ملیۆن کەس بە شێوەیەکی جددی لە دۆخی برسێتی دەژین.

 

بەرنامەی جیهانی خۆراک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا ٤١٨ ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ یارمەتیدانیان ڕەوانە دەکرێت، مانگی رابردوو ئەمریکا بڕی یەک ملیار و ٢٠٠  ملیۆن دۆلاری وەک خۆراک و چارەسەری بەدخۆراکی بەپەلە راگەیاند بۆ یارمەتیدانی رێگریکردن لە برسێتی لە ئەفریقا، هەروەها داوای لە گەلانی دیکە کرد کە زیاتر هاوکاری بکەن.