توندوتیژی خێزانی دژی ژنان لە جەزائیر: پرسێکی گەشەسەندوو
توندوتیژی دژی ژنان لە جەزائیر تەنها پرسێکی یاسایی نییە، بەڵکو پرسێکی قووڵی کۆمەڵایەتی و کولتوورییە، یاساکان بە تەنها بەس نین مەگەر گۆڕانکاری لە هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پشتیوانی لە زیانبەرکەوتووەکان و شکاندنی بێدەنگیی دەوروبەری ئەم پرسانەدا لەگەڵی نەبێت.
ڕابیعە خەرەیس
جەزائیر – ژنان لە جەزائیر ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری دەبنەوە، لەوانە توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی، سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی کە ئازادییان سنووردار دەکات و ڕێگرییان لێدەکات لە دەربڕینی ئازارەکانیان، هەروەها سەختی جێبەجێکردنی یاساکان بۆ پاراستنیان، سەرەڕای هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردانە، بێدەنگی لێدەکەوێتەوە.
٣٧ کوشتن لە ساڵی ٢٠٢٥
بەپێی داتاکانی "فمنيسيد الجزائر"، جەزائیر لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٣٧ کەیسی کوشتنی ژنانی تۆمارکردووە، زۆربەی ئەو تاوانانە دوای ماوەیەکی درێژخایەن توندوتیژیی جیاواز ئەنجامدراون، زۆرجار لە شوێنە تایبەتەکانی وەک ماڵەوە، زۆرینەی تاوانباران هاوژینی ئێستا یان پێشوون، هەروەها ئەندامانی خێزان وەک کوڕ، ئەم جۆرە تاوانە دەکەوێتە ژێر پۆلی دەستدرێژیکردنە سەر دایک و باوکێک.
پەرەسەندنی ئەم جۆرە تاوانانە لەناو ماڵدا کە بڕیارە پەناگەی پارێزراوی ژن بێت، پرسیار لەسەر هۆکارە ڕاستەقینەکانی پشت زیادبوونیان و بۆچیان لە چوارچێوە یاساییە گشتیەکانە کە نەیانتوانیوە ژنان لە باڵادەستی پیاوان و دووربخەنەوە و بیپارێزن.
تاوانەکانی دژی ژنانی جەزائیر
لە نێو ئەو ژنانەی کە بە دەستی هاوژینەکانیان تووشی توندوتیژی بوون، جەمیلە بلحاج "ناوی خوازراو" هەیە، کە ژنێکی جەزائیرییە و تەمەنی لە سی ساڵاندایە، هاوژینەکەی ناچاری دەکرد لە شەقعمەکاندا داوای یارمەتی بکات، زۆرجاریش بە توندی لێی دەدا و برینداری سەختی لێدەکەوتەوە کە پێویستی بە خەواندن لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی لە یەکەی چاودێری چڕ هەبوو، دەستی چەپی تووشی برینێکی قووڵ بوو کە نزیک بوو کەمئەندامی هەمیشەیی لێبکەوێتەوە. ئەمەش وای لێکرد لەگەڵ کچەکەی هەڵبێت بۆ ئەوەی لە توندوتیژی و ئازاردانی زارەکی بەردەوام ڕزگاری بێت.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر شاری سەتیف لە باکووری ڕۆژهەڵاتی جەزائیر شایەتحاڵی کوشتنێک بوو کە تێیدا ژنێکی گەنجی تەمەن سی ساڵ کە دایکی منداڵێک بوو کوژراوە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تاوانبارەکە چەندین جار بە بە چەکی تیژ لە دڵی هاوژینەکەی پێشوویداوە لەکاتی دەرچوونیان لە دادگا، لەوێ بەشداری دانیشتنێکی کردووە بۆ دۆسیەیەک کە لە دژی تۆماری کردووە بەهۆی نەدانی پارەی نەفەقە دوای جیابوونەوەیان.
لە ١١ی تشرینی دووەمدا هەواڵێک گەڕەکی ئینتسار لە شاری غلیزانی جەزائیری هەژاند بەهۆی کوشتنی ژنێکی تەمەن سی ساڵ کە دایکی دوو کچە، لەسەر دەستی هاوژینەکەی پێشووی لەبەردەم ماڵی خێزانەکەیدا، بە ئامێرێکی تیژ چەندین برینداری چەقۆی لە بەشە جیاوازەکانی جەستەی هەبووە.
ماڵ قورسایی توندوتیژییەکان لە ئەستۆ دەگرێت
لیندە غەلیمی، پسپۆڕی دەروونناس و ڕاوێژکاری پەروەردەیی و خێزان دان بەوەدا دەنێت کە زۆرێک لە ژنان پێیان باشە پەنا بۆ شەقام ببەن نەک لە ماڵەوە لەگەڵ دەستدرێژکارەکانیان بژین، کە بووەتە شوێنی سەرەکی بۆ توندوتیژی دژی ژنان لە شیکردنەوەی ئەم دیاردەیە کە هەموو کۆمەڵگەی سەرلێشێواو کردووە، وتی: ژن سەرەڕای گۆڕانی شێوازی ڕەفتار و توندی سیستەمی دادوەری هێشتا چەوساوەتەوە.
یەکێک لە بەربڵاوترین شێوازەکانی توندوتیژی، وەک لیندە غەلیمی ڕوونی کردەوە، چەوساندنەوەی دارایی ژنانە، وتی: هەندێک لە ژنان بەهۆی داب و نەریتەوە کە باڵادەستی پیاو بەردەوام دەکەن، تەنانەت ئازادی ڕادەربڕینیشیان لە ژنان دەدزێت.
زیادکردنی ئەم هۆکارە ئابوورییە، "ئامارە فەرمییەکانی ئەم دواییە ئاشکرای دەکەن کە ڕێژەی بێکاری لە نێوان پیاواندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە چاو ژنان، کە بۆشایییەکی گەورەی لەناو خێزانەکاندا دروستکردووە، چونکە هەندێکجار ژن دەبێتە بژێوی ژیان.
بێدەنگی بۆ پاراستنی سەقامگیرییەکی ڕووکەش
نەهلا فەرتاس، چالاکوان و دەروونناس وتی: توندوتیژی دژ بە ژنان لە کۆمەڵگەی جەزائیردا دەرئەنجامێکی ئاڵۆزە لە چەندین هۆکاری کۆمەڵایەتی، سەرەڕای باشتربوونی پێگەی کۆمەڵایەتی ژنان لە ڕێگەی پەروەردە و چوونە ناو بوارە جیاوازەکانی کارەوە، سیستمی پیاوسالاری کە لە بەرژەوەندی دەسەڵاتی پیاوانەدایە، هەر لە شوێنی خۆیدا ماوەتەوە. بۆیە پەیوەندییە هاوسەرگیرییەکان بووەتە گۆڕەپانی ململانێ و کۆنترۆڵکردن، نەک کارکردن بۆ دامەزراندنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە و یەکسان لە نێوان ئەو دوو لایەنەکان.
بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی خۆی لە بواری چارەسەری و شیکاری دەروونیدا، دووپاتی کردەوە، کە هۆکاری سەرەکی لە پشت گۆڕینی توندوتیژی لە جەزائیر بۆ دیاردەیەکی مەترسیدار لە داب و نەریتە بەسەرچووەکاندایە کە باڵادەستی پیاو بە سروشتی و نەگۆڕ دەزانن، کە ئەمەش بەشداری کردووە لە ئاساییکردنەوەی ڕەفتارە توندوتیژەکان لە سەرانسەری نەوەکاندا، ژنانی بێ بوونی کۆمەڵایەتییان تەنها بە ملکەچبوون و گوێڕایەڵی بۆ پیاو پێناسە دەکرێت.
نەهلا فەرتاس، ئەو هۆکارانەی دیکە بەشدارن لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی باس کرد کە بێدەنگی و خۆبەدوورگرتنی ژنان لە توندوتیژی، تاوانباران بوێر دەکات بۆ ئەنجامدانی تاوان بەرامبەریان و سەپاندنی باڵادەستی پیاو، زۆرێک لە ژنان لە ترسی دەنگۆ یان پاراستنی ڕواڵەتێکی سەقامگیری بێدەنگ دەبن، ئەمەش ملکەچی ژنانی جەزائیر و بنەمای باڵادەستی پیاو بەردەوام دەکات، لە کۆتاییدا وتی: توندوتیژی دیاردەیەکی پێکهاتەیی و کۆمەڵایەتییە.