تەکساس، لەباربردنی منداڵ لە دوای شەش هەفتەییەوە قەدەغە دەکرێت
بە هۆی لەباربردنی منداڵ بە ڕێژەیەکی زۆر و بە تایبەت لە دوای شەش هەفتەییەوە، لە تەکساس پڕۆژە یاسایەک دەرکراوە کە چیتر دایکان نەتوانن لە دوای شەش هەفتەی دووگیان بونەوە منداڵ لەبار بەرن.
ناوەندی هەواڵ
لە تەکساس ڕۆژی چوارشەمە ١ی ئەیلول پڕۆژەیاسای ڕێگریکردن لە لەباربردنی منداڵ دوای نزیکەی شەش هەفتە یاخود زیاتر، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژە یاساکە لەباربردنی منداڵ قەدەغە دەکات بەمەش ئەولایەنانەی بەرگری لە مافی ژنان دەکەن کەووتونەتە ڕەخنە گرتن و داوا دەکەن ژنان خۆیان خاوەنی بڕیاردەری جەستەی خۆیان بن.
ئەم پڕۆژە یاسایە لە مانگی ئایار لەلایەن پارێزگاری کۆماری گریگ ئیمزاکراوە، دەرکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی کلینیکەکان بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان منداڵەکانیان لەبار دەبەن، هەروەها ئەم یاسایە تەنها ئەو ژنانە ناگرێتەوە کە بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە دووگیان بوون.
بۆ ئەم مەبەستەش جۆ بایدن ئیدانەی ئەو یاسایەی کرد کە لەباربردن قەدەغە بکرێت، جەختیشیکردەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەی شەڕی پاراستنی مافی دەستووری لەباربردن دەکات، ئەو یاسایەی دەرکراوە بە شێوەیەکی بەرچاو تەندروستی ژنان پەک دەخات بەتایبەت بۆ کەسانی کەم داهات.
وتیشی: "نادادپەروەری دەکرێت ئەگەر داوای یاسایی تۆمار بکرێت بەرامبەر بەوکەسانەی هاوکاری کەسێک دەکەن و منداڵەکەی لەباردەبەن".
لە بەرامبەردا چالاکوانانی مافی لەباربردنی منداڵ وتیان قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ بەو شێوەیە لە هیچ کوێی دنیادا نییە.
بە پێی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی زاوزێ، نزیکەی دەیان دەوڵەت یاسای لەباربردنی منداڵیان دەرکردووە بەڵام هیچ کامیان نەیانخستۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەرکردنی بڕیاری قەدەغەی لەباربردن دوای تەماشاکردنی ئامارەکانی لەباربردن بوو لە تەکساس کە بە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٥٣ هەزار لەباربردن ئەنجام دراوە و لە ٨٥٪ بۆ ٩٠٪ لە سەروو شەش هەفتەییەوە بووە.