تاوانەکانی تورکیا دژی ژنان و منداڵان پێشێلکردنی یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانن"

ئیلهام محەمەد، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "PYD" لە عەفرین- شەهبا، ئاماژەی بەوەکرد ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراون، بەتایبەتی ئەوانەی دژی ژنان و منداڵان ئەنجام دراون، پێشێلی هەموو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- ناوچە داگیرکراوەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا دەستدرێژی سێکسی و کوشتنیان بینیووە و ئەم پێشێلکارییانە لە زیادبووندایە.

 

"سیاسەتی تورککردن بەسەر دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە جێبەجێ دەکرێت"

ئیلهام محەمەد، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە عەفرین-شەهبا، سەبارەت بەو پێشێلکارییانەی تورکیا لە دژی ژنان و مندالان لەو ناوچانەی کە داگیری کردووە ئەنجامی دەدات، وتی: تورکیا و لایەنە چەکدارەکانی بە ڕێگای جۆراوجۆر هەوڵ دەدەن گۆڕانکاری دیمۆگرافی بەسەر پارێزگای عەفرین و ناوچەکانی دیکەدا بسەپێنن.

ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا قێزەونترین جۆری تاوان و پێشێلکاری لە دژی مرۆڤ و ژینگەو سروشت ئەنجام دەدات، تا ئەو ئاستەی کە تەنانەت ئەوانەی لەژێر خاکەکەدایە لەناوی بردووە بە وێرانکردنی گۆڕستانەکان و دامەزراندنی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لەسەر خاکەکەی و سەپاندنی سیاسەتی تورککردن بەسەر دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکەدا.

 

"بە ئامانج گرتنی ژنان یەکێکە لە سیاسەتەکانی تورکیا"

بە ئامانج گرتنی ژنان و ئەنجامدانی تاوان لە دژیان بە تایبەتی یەکێکە لە سیاسەتەکانی دەولەتی تورل بۆ سەرکوتکردنی کولتوور و لەناوبردنی گەل، چونکە ئەو بۆی دەردەکەوێت کە ژنان بنەمای بوونی کۆمەڵگەن، بەتایبەتی ژنانی کورد کە لە دژی سیاسەتی سەرکوتکردن خەبات دەکەن و بوون و پێگەی خۆیان لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەلماندووە، وتیشی: نەبوونی توانای داگیرکاری تورکیا بۆ سڕینەوەی بوونی ژنان لە شۆڕشدا، بۆیە پێشێلکاری و تاوان لە دژی ژنان ئەنجام دەدات، پێشێلکارییەکانی و کۆمەڵکوژییەکانی لەو ناوچانەدا زیادی کردووە کە ئ داگیری کردووە، ڕۆژانە شایەتی زۆرێک لەو تاوانانەین کە پێشێلی مافی ژنان دەکەن، لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سو٣وریا و لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا چەندین حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لەلایەن بەکرێگیراوەکانەوە ئەنجام دراون.

ئەوەشیخستەڕوو ئەم پێشێلکارییانە دەبنە هۆی لەدایکبوونی دۆخێکی خەمۆکی و بڵاوبوونەوەی خۆکوشتن لەنێو ژناندا لە ناوچە داگیرکراوەکاندا، بەتایبەتی لە ناوچە داگیرکراوەکان ئەو ژنانەی کە خۆیان هەڵدەبژێرن کاتێک ڕێگایەکی دیکە نادۆزنەوە بۆ دەربازبوون لە داگیرکاری و تاوانەکان.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئیلهام محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، پێشێلکارییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان، بەتایبەتی ئەوانەی دژی ژنان و منداڵان ئەنجامدراون، پێشێلی هەموو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەکەن کە لە ئێستادا مەرەکەبی سەر کاغەزن.