تابوتێکی میسری کە تازە دۆزراوەتەوە لە دوبەی نمایش کرا

تابوتی قەشەیەکی کۆنی میسری کە ساڵی ڕابردوو دۆزرایەوە، بۆ یەکەم جار لە پێشانگایەکی جیهانی لە دوبەی بۆ گشتی نمایشکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

قەشەی پاشامیتک لە نێوان ٢٧ تابوتی داری ڕەنگاوڕەنگدا بوو کە بەم دواییانە لە سەقەرە دۆزرایەوە، سەقەرە قەزایەکە لە باشووری قاهیرە کە ناسراوە بە زەمینی بەخاکسپاردنی فراوان و دێرینی فیرعەونەکان و کەسایەتییە شاهانەکان، کە پزیشکی سەرۆکی پاشای توتانخامون خزمەتی کردووە.

 

وەزارەتی شوێنەوارەکانی میسر ئەم  دۆزینەوەیەی بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین دۆزینەوەکانی ئەم ساڵانەی دوایی وەسفکرد، پێشانگای جیهانی دوبەی گەورەترین کۆبوونەوەی جیهانییە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ کە زیاتر لە ١٩٠ وڵات بە هیوای ڕاکێشانی وەبەرهێنەران کلتور و داهێنانەکانیان خستەڕوو.

 

لەکاتێکدا میسر داهێنان و هەلی وەبەرهێنانی زۆری هەیە بۆ پیشاندانی لە پاوەندەکەی ئەو وڵاتە " وەک بینایەک وایە و لە ژێر زەویدا دروست دەکرێت"، ئەو تابوتەیە کە بۆتە ناوەندی سەرنجڕاکێشان - لەگەڵ سەردانکەران کە لە ڕیزە درێژەکاندا چاوەڕێ دەکەن بۆ گرتنی سەرنجێک.

یەکێک لە گەشتیارەکان ئاماژەی بەوەدا "شایەنی چاوەڕوانییە کە بتوانین لە هەزاران ساڵەوە پارچەیەکی مێژووی لەو شێوەیە ببینین".

 

کاربەدەستان هیواخوازن کە شوێنەوارە تازە دۆزراوەکان پیشان بدرێت و یارمەتی زیندووکردنەوەی گەشتیاری و زیادبوونی ژمارەی میوانەکان دەدات دوای ئەوەی پیشەسازی گەشتیاری وڵات تێکچوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩.