سیپان، پاش حەوت ساڵ لە دەست چەتەکانی داعش ڕزگاری بوو

سیپان کە ساڵانێک بوو لە لایەن چەتەکانەوە دیل کرابوو، لە شەنگال بە جۆش و جۆشەوە پێشوازی لێکرا، حەوت ساڵی تەواو دیلی داعش بووە، ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا ڕزگاری بووە، باسی چیرۆکەکەی بۆ ژنها دەکات. شەنگال

سیپان کە ساڵانێک بوو لە لایەن چەتەکانەوە دیل کرابوو، لە شەنگال بە جۆش و جۆشەوە پێشوازی لێکرا، حەوت ساڵی تەواو دیلی داعش بووە، ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا ڕزگاری بووە، باسی چیرۆکەکەی بۆ ژنها دەکات.

شەنگال

 

کاتێک سیپان لە گوندی کۆچۆ دە لە ڕۆژی ٣ی ئاب لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بە دیل دەگیرێت، دواتر دەیبەنە موسڵ، پاشن براوە بۆ ڕەقە لەو ماوەی حەوت ساڵە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلە.

 

دۆخی سیپان دوای بە دیل گرتنی

سیپان تەمەنی ٢١ ساڵە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بە دیل دەگیرێت، لەبەر ئەوەی لەو کاتەوە زمانی  کوردی قەدەغەبووە، زمانی دایکی بیرچووەتەوە و بە زمانی عەرەبی دەتوانێت قسەبکات، بە کوردییەکی لاواز قسە دەکات، باسی ئەوە دەکات دوای ئەوەی لە موسڵەوە دەیانبەنە ڕەقە، لەوێ دەیاندەنە دەست چەتەکانی داعش، ئەوانیش هەموو جۆرە توندوتیژی و دەستدرێژییەکی سێکسی بەرامبەر سیپان و سەرجەم ژنانی ئێزدی ئەنجام دەدەن.

سیپان باسی دەکات، کە بەردەوام دەفرۆشران بە داعشێک و دوای دەستدرێژی دەفرۆشرایە چەتەکەی دیکە، دواتر بە چەتەیەکی داعشی بە ڕەگەز لوبنانی فرۆشراوە، ماوەی دوو ساڵ لە ژورێکدا زیندانی کراوە.

 

ڕزگاربوونی سیپان

ئەو داعشە ماوەی دوو ساڵ سیپان لای زیندانی بووە، ویستوویەتی بچێتەوە بۆ لوبنان و سیپانیش ببات، لە ڕێگادا کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوو، ئۆتۆمبێلەکە دەتەقێتەوە و سیپان هەڵدەدەرێت، بەڵام چەتەکانی داعش دەتەقەنەوە ئەویش هەڵدێت بەرەو گوندێک، خێزانێک لەو گوندە یارمەتی دەدەن، دەیبەنە دیمەشق، دواتر لە ڕێگای شەڕڤانانەوە بەرەو شەنگال دەهێندرێتەوە زێدی خۆی کە شەنگالە.

 

دڵخۆشبوونی سیپان بە گەڕانەوەی

سیپان باسی ساتی گەڕانەوەی دەکات و دەڵێت "کاتێک بۆ یەکەم جار هاتمە شەنگال زۆر دڵخۆش بووم نازانم چۆن پێناسەی بکەم، هەم دڵخۆش و هەم بە جۆش بووم، بۆ نموونە بنەماڵەکەم لێرە نین لە باشووری کوردستان، هەمیشە ئێزدیم لە دڵمدا شاردووتەوە، من هەرگیز ئەوەم لە بیر نەچووە کە من ژنێکی ئێزدیم".

سیڤان خەلیل لەم دواییانەدا ڕایگەیاند، کە زۆر دڵخۆشە بە دامەزراندنی هێزەکانی پاراستنی ژن لە شەنگال-یەپەژە، دەڵێت "پێویستە دژی چەتەکانی داعش شەڕی کۆمەڵگەی ئێزدی بکەین، دەبێت لەم دونیایە مافەکانمان بەدەست بهێنین".

 

 

لە مەراسیمی ڕادەستکردنەوەی سیپان- دا،  بەشێک لە کەسسوکارەکەی ئامادەبوون، بە گریانی خۆشییەوە بەخێرهاتنەوەی سیپانیان دەکرد و باوەشیان دەکرد و فرمێسکی شادییان دەڕشت، فیریدا سادۆ، ئەندامی دامەزراوەی کۆمەڵەی هاوکاریی ژنانی ئێزدی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەزاران ژنی ئێزدی ڕزگار کراون، سوپاسی هەر ژنێکی کرد، کە هاوکاریی کردوون بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی، ڕاشیگەیاند ئەوان بەردەوام دژی ئەقڵیەتی داعش شەڕ دەکەن و تێدەکۆشن و دەجەنگن.