سومەیە ڕەسووڵی سەرەڕای چەوساندنەوەکان توانی ژیانی خۆی بونیات بنێتەوە
سومەیە ڕەسووڵی ساڵانێکی لە ستەم و چەوساندنەوە تێپەڕاندووە پێش ئەوەی ڕووبەڕووی ڕاستییەکەی ببێتەوە و ئازادی خۆی بەدەستبهێنێتەوە، هەروەها سەرەڕای سەختییەکان، دەستی کرد بە بونیادنانی ژیانێکی نوێ بۆ خۆی و کوڕەکەی، ئەویش بە پشت بەستن بە هێز و ئیرادەی خۆی.
نیان خەسوری
سنە- زۆرێک لە ژنان لە مێژە لە ژێر باڵادەستی دەسەڵاتی پیاوسالاریدا ئازار دەچێژن، بەڵام چیتر ژیانێکی هاوشێوەی دیلبوون قبوڵ ناکەن، بۆیە دەستیان کردووە بە داوای بوونێکی ئازاد کە لەگەڵ شکۆمەندی مرۆیی خۆیان بگونجێت، لە نێویاندا سومەیە ڕەسووڵی هەیە، کە وەسیەتنامەکەی بۆ ساڵانێک کەوتە ژێر دەسەڵاتی پیاوانی ناو بنەماڵەکەیەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئازایانە ڕووبەڕووی هەموو ئەو سنووردارکردنانە دەبێتەوە کە هەوڵی زیندانیکردنی داوە.
سومەیە ڕەسووڵی، وتی: ساڵانێک لەمەوبەر ژنێکی گەنجی زیندوو و بەسۆز بووم، زۆرم دەنووسی و لە زانکۆ ئەدەبیاتم دەخوێند، هەمیشە خۆم وەک نووسەرێکی گەورە خەیاڵ دەکرد، کچێکی بێدەنگ بووم کە هەموو هەستێکم لەسەر کاغەز دەردەبڕی و بەشداریم لە بۆنە ئەدەبییەکان دەکرد، کە بە نووسینەکانم سەرسام بوون، بەڵام لە خێزانێکی نەریتی و ئایینیدا گەورە بووم کە دەیانویست بە گەنجی هاوسەرگیری بکەم، وەک خوشکەکانم، دوای ماوەیەکی زۆر لە هەوڵ و ئیرادە خوێندنی زانکۆم تەواو کرد، ئەندامانی خێزانەکەم هەمیشە دەیانووت، چی سوودی هەیە کچێک بڕوانامەی هەبێت ئەگەر چارەنووسی هاوسەرگیری بێت؟.
چۆن خێزانێک، کە یەکەم دامەزراوەی مرۆڤ کە تێیدا لەدایک دەبێت و گەشە دەکات، بەدوای لەناوبردنی خەون و خەیاڵەکانیدا دەگەڕێت؟! پرسیاری کرد، بۆ من ئەو خێزانە شوێنێکی پارێزراو نەبوو، بەڵکو زیندانێک بوو کە پاسەوانەکانی تێدابوو و دوژمنایەتی ژنانیان دەکرد، هەرگیز هەستم بە پارێزراوی نەدەکرد لەوێ، هەڵهاتنیش مەحاڵ بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای خوێندنی زانکۆ ویستم بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنم، بەڵام ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توندی باوکم بوومەوە، تەنانەت برا بچووکەکەم لایەنگری بووم، پێیان وابوو کە بەردەوامیم لەخوێندنم بەشێوەیەک بێڕێزیکردنە بەو دامەزراوە پیرۆزەی کە پێ دەوترێت خێزان، تەنها دوو ڕێگام هەبوو بۆ هەڵهاتن: یان ماڵ بەجێبهێڵم بەبێ هیچ پاڵپشتییەکی دارایی و چارەنووسی خۆم بۆ دەرفەت جێبهێڵم، یان هاوسەرگیری بکەم بەهیوای دۆزینەوەی پیاوێکی متمانەپێکراو.
ڕوونیکردەوە، کە بژاردەی یەکەم مەحاڵە، چونکە ترسی من لە تەنهایی و دڕندەیی کۆمەڵایەتی زاڵ بوو بە سەرم، لەو کاتەدا منداڵی کچ نەیاندەتوانی بە تەنها بژین، وەک ''هەڵهاتوو سەیر دەکران"، بۆیە پێم باش بوو لەو زیندانەدا بمێنمەوە، ملکەچی خواستی خێزانەکەمبم و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو پیاوە بکەم کە بۆیان هەڵیانبژاردبووم، هیوادارم لە خێزانەکەم تێگەیشتووتر بێت، بەڵام ئەوە خەیاڵێک بوو، پیاوێکی وەک باوکم بوو، تەنها هەستی خاوەندارێتی و دەسەڵاتی زیاتری هەبوو.
لە درێژەی قسەکانیدا، وتی: بە هاوسەرگیرییەکەم ناچار بووم ماڵئاوایی لەپەرتووەکانم و خەونەکانم و هاوڕێکانم بکەم، خۆم ڕادەستی هەر چارەنووسێک کرد کە لە پێشمدا بوو، ساڵان تێدەپەڕی، منیش بووم بە دایکێک کە چاوەڕێی ئەوە دەکرا لە چێشتخانە بمێنمەوە و ئارامیی ماڵ بپارێزم، لە کاتێکدا بێبەش بووم لە هەموو ئارامی و ڕازیبوونێک، پیاوەکانی ناو خێزانەکەم توانیان ڕاستیەکەم لێم بسەننەوە، بەڵام نەیانتوانی خەیاڵم بدزن، شەوانە، خۆم نوقم دەکرد لە جیهانی خەونەکانمدا، خۆزگەم دەخواست لەناو قسە و پەرتووکەکانمدا خۆم لەدەست بدەم، دوور لە ڕاستیک کە بە هێزی پیاوان بەسەرمدا سەپێنراوە.
سۆمەیە ڕەسووڵی دوای ۱۰ ساڵ دیل بوون لەناو زیندانی بنەماڵەکەیدا بڕیاریدا خۆی لە هەموو ئەو کۆت و بەندانە ڕزگار بکات کە بەستبوویەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمزانی ڕێگاکە قورس دەبێت، بەڵام ئارەزووی گۆڕینی خەونەکانم بۆ ڕاستی بەهێزتر بوو لە ترس، هێشتا هەست بە قورسایی ئەو زنجیرانە دەکەم، بەڵام ئەوە گرنگ نییە، درکم بەوە کردووە کە مرۆڤ یان ئازاد دەژی یان بە هیچ شێوەیەک ناژی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دایکێک بووم کە دڵنیا بووم لەوەی کوڕەکەم وەک زۆرێک لە پیاوەکانی دەوروبەرمان گەورە نەبێت، من وەک پیاوێکی ئازاد پەروەردەم کرد کە باوەڕی بە یەکسانی هەیە، فێری کردم ژیان بۆ ژنان مەحاڵ نەکات، دووبارەی نەکاتەوە ئەوەی باوک و برا و هاوژینەکان کردوویانە و مافەکانیان لە ژنان داگیر کردووە، هەروەها سۆز و خولیای ڕزگاری بۆ من تەنها خولیا نەبوو، بەڵکو بۆ ئەویش خولیابوو، بۆ ئەوەی ئەم عەقڵیەتە باڵادەستە بەرهەم نەهێنرێتەوە، هەروەها ئەم پیاوانە تەنها ژن لەناو نابەن، بەڵکو زیان بە تەواوی کۆمەڵگەیەکەک دەگەیەنن، چونکە ئەو بیرکردنەوە کە بەڕێوەیان دەبات، بیرکردنەوەیەکی تەسک و وێرانکەرە.
سەرەڕای هەموو سەختییەکان و ئەوەی کە پێدەچوو مەحاڵ بێت، دواجار توانی دەست بە ڕێوشوێنی جیابوونەوە بکات، وتی: جیابوونەوەکە ماوەیەکی زۆری خایاند بەهۆی ئەو زیان و بێڕێزییەی کە بەرگەیم گرت، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو بووم و خۆم لەو کۆتاییە قووڵەکە دەرهێنا.
سەبارەت بە سەرپەرشتیکردنی منداڵە کوڕەکەی، ڕوونیکردەوە، کە بەدەستی نەهێناوە، چونکە یاسا لە بەرژەوەندی من نەبوو، بۆیە هەفتانە سەردانەکانم قبوڵ کردبوو، کوڕەکەمم بە شێوەیەک پەروەردە کردبوو کە بتوانێت ئەم دابڕانە قبوڵ بکات و بە بەرکەوتنێکی سنووردارەوە بژی، سەرەڕای تەمەنی بچووکی، تێدەگات کە ئەم بڕیارە باشترین بووە بۆ ئێمە، ئەو ئاگادار و خۆڕاگر و ژیر بووە، ئەم حیکمەتەی لە باوکی نەبووی و باڵادەستی خۆیەوە فێر نەبووە، بەڵکو لە ژنێکەوە فێربووە کە ئازاری نادادپەروەری دەچێژێت، بەڵام خاوەنی هێزێکی شاراوە بوو کە توانی مرۆڤێکی ئازاد پەروەردە بکات کە هەمان دڕندەیی بەرهەم نەهێنێتەوە.
دووپاتی کردەوە، بەهۆی باوەڕم بە شێوازی بونیادنانی خۆم، دەستم کرد بە فێربوونی چۆنیەتی ژیانێکی ئازاد، کارێکی قورس بوو، چونکە ساڵانێکی زۆر بوو لە مافی هەڵبژاردن بێبەش بووم، بەڵام ناچار بووم هەنگاو بە هەنگاو متمانە بەخۆم وەربگرمەوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ماوەی چەند مانگێک بەدوای کارێکی گونجاودا گەڕام، پاشان خانوویەکی بچووکم بە کرێ گرت کە خەونی گەورەی تێدابوو بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەستبکەمەوە بە گەشتەکەم، ڕۆحم زۆر پێویستی بە چاککردنەوە بوو، توانیم بڵێم ''نا'' بە خێزانەکەم و پیاوەکانی دەوروبەرم، ئەمەش لە سایەی ئەو ژنانەیە کە زنجیرەکانیان شکاند و ڕێگایان بۆ خۆشکردین، ئێستا خەریکی بونیادنانەوەی خۆم و جەستە و ڕۆحم، دەخوێنمەوە، وەرزش دەکەم، ئەو پەیوەندییانە هەڵدەبژێرم کە پاڵنەرن بۆ گەشەکردن، یەکەم شت کە بۆ خانووە نوێیەکەم کڕیم ئاوێنەیەکی گەورە بوو، ئاوێنەیەک بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی خۆم ببمەوە و جارێکی دیکە سومەیە بناسمەوە، ئەمڕۆ لەبەردەمیدا وەستاوم، سومەیە بە ڕوونتر دەبینم، ڕەنگە لەوەی کە بووە نهێنیتر بێت، بەڵام ڕاستگۆتر بێت و تەنها ئەوەندەم ماوە تۆزی ساڵانی ڕابردوو لاببەم تا بە هەموو هێزی خۆمەوە دەربکەوم.