"شەڕی تایبەت ژنان و گەنجان دەکاتە ئامانج"

زولێخا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی پارتی داهاتووی سوریا لە مەنبج، ڕایگەیاند، کە شەڕی تایبەت سیاسەتێکی سیستماتیکە و بەردەوامیشی دا و وتی: "ئەم شەڕە لەلایەن وڵاتانەوە کە دوژمنی هاوڵاتیانن لەسەر ئەم خاکە بەڕێوەدەچن و ئامانج لێی هەڵوەشاندنەوەو شکتپێهێنانی کۆمەڵگەیە، جێبەجێکردنی ئەو شەڕە لەسەر گرنگترین کۆڵەکەکانی بنیاتنانی کۆمەڵگا و پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتییە کە ژنان و گەنجانن".

 

سیبیلیا ئیبراهیم

مەنبج- دوژمنی پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەڕێکی تایبەتە بە ئامانجی دانانی پرۆژە و کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا لە هەموو جۆرە شەڕێکی تایبەتدا زولێخا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی  پارتی داهاتووی سوریا لەبارەی ئەو پرسە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی: "چەندین لایەنی دوژمن هەن هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی شەڕێکی تایبەتەوە لە دژی پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی ئامانجەکانیان لە ناوچەکەدا بەدەست بهێنن بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتوو بوو و  هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی فراوان بوون".

 

"لە ناوچە داگیرکراوەکاندا شەڕی تایبەت بە شێوەیەکی جیاواز پیادە دەکرێت"

زولێخا ڕایگەیاند، تورکیا هەوڵ دەدات شەڕێکی تایبەت لە سوریا بە گشتی و بە تایبەتی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناوچە داگیرکراوەکانی وەک عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی و جەرابلوس پەرە پێبدات، وتیشی: "تورکیا بریکار و هەواڵگری بڵاوکردۆتەوە میدیاکانی تورکیا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ساختە ڕۆڵیان هەیە لە دروستکردنی تیرۆر و ترسدا ئەمە جگە لە شەڕی دەروونی، یەکێکە لە مەترسیدارترین شەڕەکان کە ڕووبەڕووی کۆمەڵگاکەمان دەبێتەوە سەرەڕای ئەوەش ئەو شەڕە ئابوری و کۆمەڵایەتی و سەربازییەی کە تورکیا پێیدا دەجەنگێت، هەمووی لەسەر بنەمای شەڕی خۆی بەهێز دەکات".

 

"زۆرترین ئامانج لە ژنان و گەنجانە"

زولێخا ئاماژەی بەوەدا کە شەڕی تایبەت سیاسەتێکی سیستماتیکە و بەردەوامیشی دا و وتی: "لەلایەن وڵاتانی دوژمنەوە پەیڕەو دەکرێت و ئامانجیشی تێکشکاندن و لەناوبردنی کۆمەڵگایە بەجێبەجێکردنی ئەو شەڕە لەسەر گرنگترین کۆڵەکەکانی بنیاتنانی کۆمەڵگاو بنیاتنانی پڕۆژەی نەتەوەیی دێموکراتیک، مەبەستمان لەگروپی ژنان و لاوانە".

 

زولێخا لەسەر ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو شەڕە تایبەتەی کە لە هەموو لایەکەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ شکاندنی پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتی بەرپا دەکرێت، وتی: "دەبێت کۆمەڵگا و تاکەکان هێزێکی فکری و هزریان هەبێت کە بتوانێت ڕووبەڕووی شەڕی تایبەت ببێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ئەم شێوازەی لاوازکردنی سیستمەکەمان هەڵبوەشێنینەوە، پێویستە هۆشیارییەکی سیاسی و ڕێکخراوەیی تەواومان هەبێت بۆ ئەوەی ئیرادەیەکی دیموکراتی ئازاد بەدەست بهێنین و بتوانین لە بەرامبەر هەموو هێزە دوژمنکارەکانی خەڵک لەسەر ئەم خاکە خۆڕاگڕ و یەکبگرین".