شەڕی سودان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە کاریگەری لەسەر ژیانی منداڵان هەیە

زۆر گرنگە کە پسپۆڕێکی دەروونناس لە خوێندنگەکانی سوداندا جێگیر بکرێت، بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان و خەرتومی پایتەخت، بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە چاکسازی دەروونی، زاڵبوون بەسەر کاریگەرییەکانی شەڕ و تێکەڵکردنیان لەگەڵ ڕاستی.

ئایە ئیبراهیم

 

سودان ـ لە دوای سەرهەڵدانی ململانێکان لە سودان لە نیسانی ٢٠٢٣، منداڵان تووشی چەندین پێشێلکاری بوون، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنتڕۆڵکراون. ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە تووشی ترس و تیرۆری ئەوپەڕی ببن. دەروونناسەکان ترسیان لەوە هەیە کە ئەم دیمەنانەی شەڕ تەنانەت تا تەمەنی گەورەیییش هێرشیان بکاتە سەر و کاریگەری لەسەر ژیانیان هەبێت لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە.

 

منداڵان لە شەقامەکانی ئەو شارانەی کە ئاوارە بوون لەگەڵ خێزانەکانیان کۆدەبنەوە. وشەسازیان لە پێش جەنگەوە گۆڕاوە. باسی تۆپ و هاوەن و شەڕ دەکەن، کە یارییە پەیوەندیدارەکانی شەڕ وەک دەمانچە و چەکی دیکەیان پێیە. ناوبەناو شەڕ دەکەن، پێیان سەیرە کێ شەڕەکە دەباتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ شەڕەکە.

 

کاریگەری شەڕ لەسەر ژیانی دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵان

ئەسیلە محەمەد عوسمان، پسپۆڕی دەروونناس وتی:کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە بەرفراوانن، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کاریگەرییان لەسەر بووە، بەتایبەتی منداڵان، کە تووشی چەندین بارودۆخ بوون، کاریگەرییان لەسەر ژیانی دەروونی و کۆمەڵایەتییان هەبووە. ئەمەش بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە ڕاستە کە لە ناوچە جێناکۆکەکاندا ماونەتەوە، بەهۆی بیستنی دەنگی تۆپ و گوللـەوە تووشی نەخۆشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون. بەهۆی لەدەستدانی ئازیزەکانیان و شایەتحاڵی دیمەنە ترسناکەکان تووشی زەبر و زەنگی دەروونی بوون.

 

یونیسێف پێشتر هۆشداری دابوو کە سودان مەترسی لەدەستدانی تەواوی نەوەیەکی منداڵی لەسەرە، منداڵانی سودان لە یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهاندا گیریان خواردووە، کە بەهۆی ململانێ و ئاوارەیی و برسێتی وێران بووە. زیاتر لە ١٦ ملیۆن منداڵ لە سودان زۆر پێویستیان بە هاوکارییە و نزیکەی ١٧ ملیۆن منداڵیش ماوەی دوو ساڵە لە خوێندنگە دەرچوون.

 

زمانی شەڕ بە زمانی منداڵانی سودانی

ئەسیلە محەمەد عوسمان ئاماژەی بەو ئازارە دەروونییەی کە منداڵان تووشی دەبن دا،وتی: یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشییەکان کە دەبێتە هۆی خەمۆکی لە ئەنجامی ئاوارەبوون و گۆڕینی ژینگە و نەگونجان لەگەڵیدا، یەکەم قۆناغی جەنگ بۆ ئەوان ترس و تۆقینە و دوای خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخەکەدا کەسایەتی منداڵان گۆڕاوە، دەبنە دوژمن و حەزیان لە یارییە پەیوەندیدارەکانی جەنگ هەیە.

 

لە ڕووی ئەکادیمییەوە منداڵان کاریگەری شەڕیان لەسەر بووە، خولیای فێربوونیان لەدەست داوە. زۆرێک لە بیرو هزری منداڵان لەسەر بوون بە سەرباز یان شەڕڤان چڕ بووەتەوە و تەنانەت زمانەکەیان بووەتە زمانی شەڕ. ئەسیلە محەمەد عوسمان جەختی لەوە کردەوە کە منداڵی قۆناغی بنەڕەتییە لە داڕشتنی کەسایەتی منداڵدا. هۆشداریشیدا لە بەردەوامبوونی منداڵان لەم کەیسەدا لە ترسی گۆڕینی کەسایەتییان، بەتایبەتی کە کاریگەرییەکانی زەبر و زەنگی منداڵی لەگەڵ منداڵەکەدا دەمێننەوە تەنانەت دوای گەیشتنیان بە تەمەنی بەساڵاچوو، ئەمە بەرەوڕووی پرسی دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەیان دەکاتەوە، گەر چارەسەر نەکرێن.

نەمانی میکانیزمەکانی پاراستنی منداڵ لە سودان

سەلیمە ئیسحاق، سەرۆکی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان دووپاتی دەکاتەوە کە منداڵان زۆر بەدەست شەڕەوە دەناڵێنن، چونکە دەیانخاتە بارودۆخێکی ناوازە کە میکانیزمی پاراستن، وەک پەروەردە و جۆرەکانی تری پاراستن، نامێنن. ئاوارەبوون منداڵان دەخاتە مەترسییەوە، بۆ ئەو تەنها ناڕەحەتی دەروونی یان لەدەستدانی ژیانیان نییە، بەڵکو مەترسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ زیاترە، وتی: جەنگ کاتی باندەکانی قاچاخی مرۆڤە.

 

سەلیمە ئیسحاق جەخت لەسەر پێویستی خوێندنگەکان دەکاتەوە کە بەشێک بن لە میکانیزمەکانی پاراستن لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و هاوکاری بۆ چاکبوونەوەی دەروونی. وتی: منداڵان پێویستیان بە هاوکارییەکی سادە هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان، بەڵام پێویستیان بە دەستێوەردانی بەرفراوانیش هەیە. ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە پرۆسەی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورەداین بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە دەروونییەکان بۆ ژمارەیەک گروپ، لەنێویاندا منداڵان.