شارستانییەت و تەلارسازی میسری کۆن

میسری کۆن پێشەنگی شارستانی بوو لە جیهاندا بۆ نزیکەی زیاتر لە ٣٠ سەدە، لە ٣١٠٠ ساڵ پێش زایینەوە هەتا سەردەمی داگیرکردنی میسر لەلایەن ئەلێکساندەری مەزنەوە لە ساڵی ٣٣٢ پێش زایین، بەشێکی سەرکەوتنی شارستانی میسری کۆن دەگەڕێتەوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی دۆڵی ڕووباری نیل.

 

بێریڤان کەمال

ناوەندی هەواڵ- کاتێک باس لە تەلارسازیی میسری کۆن دەکرێت بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندی هەیە بە هەڕەمەکانی گیزەوە، بەڵام لە ڕاستیدا کۆمەڵێک فۆرمی جیاواز و هەمەجۆر هەیە لە دروستکردنی بینا کارگێڕییەکان و پەرستگا و گۆڕ و کۆشک و ماڵی تایبەتی خانەدانەکان و کەسانی ئاسایی، وردەکاری و ڕازاندنەوەکەشی هەروەها جیاوازە بەپێی مەبەست و سەرچاوەی بنیاتنەرەکەی.

هەڕەمەکان نیشانە هەرە دیارەکانی میسری کۆنن، هەرچەندە شارستانیەکانی تر وەک مایا و چینیەکانیش ئەم فۆرمەیان دامەزراندووە، بەڵام هەڕەمەکان لە ڕۆژگاری مۆدێرندا هاوئاهەنگە لەگەڵ مێشکی زۆربەی خەڵکی میسریدا.

 

هەڕەمەکان بە هەزاران ساڵ دوای دروستکردنی شوێنەوارە کاریگەرەکان ماونەتەوە و زانیاری و شارەزایی پێویست بۆ دروستکردنیان لە ماوەی چەندین سەدە پێش دروستکردنیان کۆکراوەتەوە.

هەتا ئێستا هەڕەمەکان لوتکەی تەلارسازی میسری کۆنن، لە یەکەم و باشترین دەربڕینی ناسراوی کلتورێکن کە بەردەوام دەبن لە دروستکردنی بینا و مۆنۆمێنت و پەرستگاکان.

 

٦٠٠٠ ساڵ مێژوو

زاناکان و مێژوونووسان نزیکەی ٢٠٠٠ساڵ پێش ئێستا، کۆنترین و گەورەترین دەستکەوتەکانی هونەری تەلارسازی بۆ شارستانیەتی مرۆڤ بە حەوت سەمەرەکەی جیهان ناوبردووە، کە چەندین هەزار ساڵ پێش ئێستا دروستکراون.

یەکێک لە حەوت سەمەرەکەی جیهان هەڕەمی گیزایە کە شوێنەوارێکی سەرنجڕاکێشە و ساڵانە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، خوێندنی تەلارسازیی میسری کۆن یارمەتیمان دەدات زیاتر فێربین سەبارەت بە کەلتووری میسرییە کۆنەکان، لە نێویاندا بیروباوەڕی ئایینی و تەکنیکی بیناسازی و بەکارهێنانی سەرچاوە سروشتیەکان.

 

هەڕەمە گەورەکانی گیزا، کە لە جیهاندا دیارترینن، لە ڕووی پێکهاتەی ئەندازیارییەوە هەر هەڕەمێک بناغەیەکی چوارگۆشەیی هەیە و هێڵی ٥٢ پلەیە، سێ گەورەترینیان وەک گۆڕی جێگرەکانی سنێفرۆ دروستکران هەر هەڕەمێک لە باکور، باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەرز دەبێتەوە، هەموو دەروازەکانی چوونە ژوورەوە لە ڕووی باکورەوە بوون و پەرستگاکانیان بە درێژایی ڕۆژهەڵەت دروستکراون.

 

هەڕەمی گەورە

گەورەترین هەڕەمی میسری بە هەڕەمی گەورە ناسراوە بە شەرەفی فیرعەون خوفوی کوڕی سنێفرۆ دروستکراوە، ٤٨٢ پێ بەرزدەبێتەوە، هەڕەمی خوفو بەرەو ئاسمان بەرزبووەتەوە بە بەرزایی بینایەکی ٣٠ نهۆمی مۆدێرن، هەرچەندە ئەم هەڕەمە بۆ تەرمی خۆفۆ بوو بەڵام هیچ کاتێک تەرمەکەی تێدا نەدۆزراوتەوە، ناوەوەی گۆڕەکە ڕاڕاوەکان و سێ ژووری هەیە: ژوورێکی ژێر زەوی، ژووری شاژن لە ناوەڕاست و هەروەها گەلەرییەکی گەورە کە دەچێتە ناو گەلەری پاشاوە لە سەرەوە،و شارەزایان پێیان وایە ماوەی دروستکردنەکەی کەمترە لە ٣٠ ساڵ.

 

هەڕەمی سفینکسی گەورە

لە نێو هەڕەمەکانی گیزە پەیکەرێکی زەبەلاح کە بە سفینکسی گەورە ناسراوە، لاشەی لە شێوەی شێردایە و بە سەرێکی مرۆڤەوە کە لە بەردی ڕەق هەڵکۆڵراوە، ئەم هەڕەمەیان ٢٦٠ پێ بەرزترە لە بینایەکی شەش نهۆمی مۆدێرن، سفینکسە مەزنەکە لەوانەیە گەورەترین پەیکەری جیهان بێت کە بە یەکپارچەیی دروستکراوە.

باوەڕی میسڕییەکان بۆ ژیان

میسرییە کۆنەکان باوەڕیان وابوو کە ژیان لەسەر زەوی کاتییە و مردن ژیانێکی نوێ و هەمیشەییە، هەر لەبەر ئەوەشە کە ڕۆژانە خانوو و کۆشکەکان لە تەختە و خشتی هەتاو دروستکرابوون و چاوەڕێیان نەکردووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە چونکە خۆیان بە کاتی زانییوە لەسەر زەوی.

 

هەروەها، گۆڕەکانیان بە بەرد دروست کراون کە لە ماوەی وەرزی لافاودا، کاتێک ئاوی ڕووباری نیل زەوییەکەی دەشوشتەوە، بلۆکی بەردی گەورە بۆ شوێنی دروستکردنەکان دەبرد و زۆرێک لە هەڕەمەکانی بەردین کە تا ئەمڕۆ ماونەتەوە لەو بەردانە دروستکراون، ئەوان وەک شوێنی حەوانەوەی میسرییە دەوڵەمەندەکان نەخشێنراون، لاشەی مۆمیاکراوی مردووەکان و گەنجینەکانیان لەگەڵدایە بەو باوەڕییەی کە لە دوایی مردنیان خۆشگوزەرانیان بۆ بهێنێت.

 

سەرەتاییترین و سادەترین شێوە لە بەخاکسپاردنی میسری شێوازی "مەستەبا" بوو، کە لە دەوروبەری ساڵی ٣١٠٠ پێش زاییندا بەکارهێنراوە، مەستەباش پێکهاتووە لە ژوورێکی ژێر زەمینی تایبەت بە خاک سپاردن کە کۆمەڵێک ژوور لەسەرەوەی لە ئاستی زەوی دروستکراوە.

 

مەستەبا بوو بە بناغەی هەڕەمەکان، وەک ئەوەی کە بۆ یەکێک لە فیرعەونەکان دروستکراوە، نزیکەی ٢٦٥٠–٢٥٧٥ پێش زایین بە ناوی فیرعەونەکەوە ناونراوە و لە شەش هەنگاو دروستکراوە، نزیکەی ٢٠٠ پێ بەرزە.

 

ت.پ