ژنانی چالاکوانی تاران: پاشەکشە ناکەین

لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی دەوڵەتئی ژینا ئەمینی، ژنانی چالاکوان لە تاران دەڵێن: هەرگیز ناگەڕێینەوە بۆ سەردەمی پێش ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە، ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕوویدا، سەرەتای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی بێکۆتایە بۆ ڕزگاربوون لە ستەم و توندوتیژی دژی ژنان.

مەعسومە پەریزاد

 

تاران- لە سەروبەندی دووەمین ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتی ژینا ئەمینی کە دەستپێشخەری ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران بوو، شۆڕشێک کە بزووتنەوەکانی ڕابردووی لە ژێر ئاڵای "ژن، ژیان، ئازادی" کۆکردەوە و کوالیتییەکی نوێی  بە بزووتنەوەی ئازادی ژنان بەخشی و هەروەها ڕوانگەیەکی دیموکراتیکی خوڵقاند.

 

سەمانە ئەفروز، چالاکوانی کۆمەڵایەتی، دەڵێت: هەرچەندە پێدەچێت لەگەڵ توندبوونەوەی سنووردارکردنی ڕژێم و وازهێنان لە شەقام، ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژنانی ئازاد وەستابێت، بەڵام ناڕەزایەتی شەقامەکان بەشێوەیەکی کاتی وەستاوە و بە ئاگابوونەوەیەکی پڕ سۆز بەدوای خۆیدا دەهێنێت، وەک لە شاری تاران، سەرەڕای سنووردارکردن و گوشارەکانی ناو بە ناوی ڕژێم، ژنان و کچان بەردەوامن لە خۆڕاگری لە دژی باڵاپوشی زۆرەملێ و نافەرمانی مەدەنی بە ڕێگای ڕزگاری درێژەدەدەن، هەروەها ئەمە وەک دەستکەوتێکی ژنان دەبینێت.

 

بەهار بەیاتی، کە ئەزموونی دەستگیرکردنی لە سەردەمی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەدا هەیە بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکانی سەر شەقامەکانی تاران، دەڵێت: هەرکاتێک ناڕەزایەتیی جەماوەری سەرهەڵبدات، یەکەم ڕێگە کە ڕژێمی ئێڕان دەیگرێتەبەر، دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران و بەتایبەتی چالاکوانانی ناسراو لە بزووتنەوە مەدەنی و سیاسییەکانە، تاکوو ئەوان بێدەنگ بکەن، بەڵام هێزی میدیا و تۆڕە کۆمەڵآیەتییەکان لەوە بەرزترە کە بیرکردنەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاری خۆیان دەکەن.

 

بەهار جەخت لەوە دەکاتەوە: ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی باڵا پۆشی زۆرەملێ، ڕاپەڕینێکە بۆ ڕزگاربوون لە کۆت و بەندەکانی حکومەتی تۆتالیتاری ئایینی، باڵاپۆشی زۆرەملێ ئاڵایەکی سەربازییە کە لەژێر ئاڵای شەریعەتدا گوشار دەخاتە سەر ژیانی تاک و کۆمەڵگە و دەبێتە هۆی سانسۆر و سەرکوتکردن بۆ پابەندبوون بە یاسا جیاکاری و توندوتیژییەکان، بەڵام ئەم ئاڵایە ماوەیەکی زۆرە دابەزێنراوە و ڕژێم بۆ بەرزکردنەوەی کار دەکات.

 

"سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی درێژترین شۆڕشی لە سەرشەقامە"

کۆمەڵناس زیبا ئەسکەندریان دەڵێت: ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی"، لاوازییە پێکهاتەییەکانی ڕژێمی ئێرانی ئاشکرا کرد و تەنانەت بووە هۆی لێکترازان لە نێوان نوخبەکانی ناو سیستمەکەدا و بووە هۆی ئەوەی کە ڕۆشنبیران و نوخبەی ناحکومی بچنە ناو گەلەوە و ئەمەش دەستکەوتێکی بچووک نەبوو.

 

زیبا دەشڵێت: ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادئ" لە ڕاستیدا شۆڕشێکی سەرووترە کە بەهاکانی نەوەی گەنج لە تەحەدای نۆرمەکانی نەریتی و ئایینی و پیاوسالاری و جیاکاری و دەسەڵاتخوازانەدا پیشان دەدات و هەرچەندە سەرکوتکردنی توندوتیژانە و ڕێژەیی ئەم بزووتنەوەیە لەلایەن حکومەتەوە ڕێگری لە بە ملیۆنی بوونی کرد، بەڵام بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکانی لە ماوەی چەند مانگێکدا وایکرد کە درێژترین ڕاپەڕینی شەقام بێت و کاریگەریی سیاسی و کولتووری زۆری هەبوو، کە تا ئێستاش کاریگەرییەکانی لەناو خەڵک و کۆمەڵگە نێودەوڵەتیەکاندا دەبینین، و هیوادارین کە بگاتە ئەو ئەنجامەی کە چاوەڕوانین.

 

"دەستکەوتە دەروونی و کولتوورییەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە حاشا هەڵنەگرن"

 

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بەداخەوە چینە خۆڵەمێشییەکانی کۆمەڵگە تەنیا هاوسۆزی سۆزداری و دەروونییان لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە هەبوو، کە هۆکاری، هەڵوێستە کۆنەپەرستانە و ترسیان لە داهاتوو لەسەر بنەمای ئەزموونی شۆڕشی ١٩٧٩ بووە.

 

ڕۆژین دەڵێت: گرنگترین بواری پاتۆلۆژیای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" پشکنینی واقیعیانە لە ئاستی چاوەڕوانی و توانای ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەیە و بۆشایی نێوان توانا و ئاستی چاوەڕوانی دەبێتە هۆی بێزاری و نائومێدی و شەڕانگێزی.

 

ڕۆژین دەستکەوتە ئەخلاقی و دەروونی و کولتوورییەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی بە حاشا هەڵنەگر ناو دەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە: لە ئێستادا ڕوون نییە کە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕی لە داهاتوودا چۆن دەبێت یان کەی سەردەکەوێت، بەڵام دۆخی ئێستا و ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەرفەتێکن بۆ پێداچوونەوە و دەبێتە هۆی ڕزگاری و سەرکەوتن.