جیاکاری ڕەنگەکان لەسەر بنەمای ڕەگەزی بووەتە باو

هەر لە کۆنەوە تا ئێستا ڕەنگەکان لەسەر بنەمای ڕەگەزی جیاکراونەتەوە ڕەنگی ناسکی پەمەیی بە کچان بەخشراوە و ڕەنگی بەهێزی شینیش بە کوڕان، بە جۆرێک لە کاتی گەورەبوونیشدا ئەم جیاکارییە بەردەوامی هەیە و ڕەنگەکان بۆ ڕەگەزێک دیاریکراون.

ناوەندی هەواڵ

زۆرجار شوناسی شۆڕشەکان و کۆمەڵگه‌کان و مرۆڤەکان بەڕەنگەکاندا دەناسرێنەوە، هەرلەکۆنەوە گوێبیستی ئەوە بوین رەنگی کچانە واتا پەمەیی و وە ڕەنگی شینیش واتا ڕەنگی کوڕانە ئەمە ‌هەستێکی هاوبەشە کە ئێمە درکی پێدەکەین بەدرێژایی کلتوری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیش.

 

ئەم جیاکردنەوەی ڕەنگە لەسەر بنەمای ڕەگەز بەڕادەیەکە کە کاریگەریەکەی دەرکەوتووە لەسەر جلوبەرگ وکەلوپەلەکانیشمان، بە تایبەتی لەسەر هەڵبژاردنی جلوبەرگی منداڵان بە ڕوونی ئەو جیاکارییە هەستی پێدەکرێت.

 

 بە ئاوڕدانەوە لە مێژوو دەتوانین ئەوە ببینین کە چۆن بیرۆکەکان گەشەیان کردووە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێگەیشتنی زیاتری ئێمە لە ئەمڕۆدا، لە ساڵانی ١٨٠٠ کاندا شتێکی باو بوو بۆ کور و کچی گەنج کە جلی سپی لەبەر بکەن و قژی درێژیان هەبێت، بەدرێژایی ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٧٠ کان تایبەتکردنی جل بە ڕەگەزێکی دیاریکراو لەڕووی ڕەنگەوە لە ناو منداڵان بەرچاوتر بوو وەک لە گەورەکان.

 

 ڕەنگی پەمەیی زیاتر پێناسەکراوبوو وەک ڕەنگێک بۆ کچان وشینیش بۆ کوڕان لە سەدەی نۆزدە کە وا دانرابوو پەمەی ڕەنگێکی ناسک بێت و تایبەت بێت بە کچان، شینیش وەک ڕەنگێکی بەهێز ناسێنرا بۆ کوڕان، لە ماوەی سەرهەڵدانی بزاڤی مافاکانی ژنان لەساڵانی حەفتاکان جیاکردنەوەی ڕەگەز بە ڕەنگ کەمتر دەرکەوت پاش ئەوەی کەدایکان و ژنان هەڵیانبژارد کە کچاکانیان بە تەنها ڕەنگی پەمەیی لەبەرنەکەن بۆ ئەوەی یەکسان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

 

بۆچی دەبێت ئێمە نیگەران بین لە جیاکردنەوەی ڕەنگەکان لەسەر بنەمای ڕەگەزی ؟

کاتێک منداڵەکان گەشەدەکەن و هەموو شتێک دەبینن و لەگەڵ لێکدانەوە باوەکاندا گەشە دەکەن، کە بریتیە لەوەی کە ژنان دەبێت ژنایەتی لە ڕەنگی پەمەیی و ڕەنگی هاوشێوەی بدۆزنەوە لەکاتێکدا پیاوان دەبێت ڕەوایەتی بە شین و ڕەنگێکی لەو جۆرە بدەن کە بەهێزی خۆیانی تیادا ببینەوە.

 

جیاکاری ڕەنگ کاریگەری نەرێنی لەسەر شێوازی کارلێکردن و خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجی جیاواز لە ژیاندا دروست دەکات بەپێی زەمینە نایەکسانیەکەی لەگەڵ ناسنامەی ڕەگەزیدا منداڵان هەست بە دابەش بوون و جیابوونەوە دەکەن بەهۆی ڕەگەزەکانیان لە تەمەنێکی زۆر بچوکدا، سەڕەڕایی ئەوەش تایبەتمەندی ئەم ڕەنگانە بەشێوەیەکی بەرفراوان سێکسیزم و هەستی زاڵبوون لە پیاوان بەرزدەکاتەوە هەستکردنیان زیاد دەکات بەوەی ژنان بەتەنیا بۆ لایەنی هەست و سۆزداری بەکاربهێنن.

 

لەگەڵ ئەوەشدا ژنان و پیاوانی گەنج بژاردەی پیشەیی خۆیان دەدۆزنەوە کەکاریگەری لەسەر ئەم کڵێشە ڕەگەزیانە هەیە، ئەمەش وادەکات بە قورسی بەدوایی سۆزی خۆیاندا بگەڕێن یان پیشەکانیان هەڵبژێرن لەگەڵ ئەمانەشدا هەستکردن یان پەیوەندی نێوان ڕەگەزی بەرامبەر کاریگەری زۆری هەیە لەلایەن پێشبینیەکان کە ڕەگیان لە زانینی ڕۆڵی ڕەگەزیان هەیە  و زۆر جار دەبێتە هۆی تەنگەژە و لە ئەنجامدا پەیوەندی ژەهراوی و ناتەندروست دروست دەکات.

 

ڕەنگە دەست نیشانکراوەکانی ڕەگەز تا ڕادەیەکی زۆر کێشەیان هەیە بەتایبەتی کاریگەری لەسەر گەشەی کەسایەتی تاک بەدرێژایی ژیانی بۆیە بە پێویست دەزانرێت ئەو ڕەنگانەی لەسەر بنەمای ڕەگەزی جیاکراونەوەتەوە کەم بکرێنەوە تا ئاسانتر وتەندروست تر دەبێت بۆ هەموو کەسێک بۆ دەربڕینی ئاسودەیی لە بەکارهێنانی ڕەنگەکان .