هەرەوەزی ژنان لە زرگان؛ دەروازەیەک بۆ ئابوورییەکی سەربەخۆ
لە گوندی ئوم عەیاش لە ڕۆژهەڵاتی شاری زرگانی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کۆمەڵێک ژن کۆبونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی هاوسەرگیری و خێزان، جەختیان لەسەر پێویستی هۆشیاری و سەربەخۆیی ژنان کردەوە.

سۆرگۆڵ شێخۆ
زرگان-سەرەڕای بەردەوامیی هاوسەرگیری پێشوەختە و زۆرەملێ، نیشانەکانی پەرەسەندنی هۆشیاری لەنێو خێزانەکاندا سەبارەت بەم پرسانە هەیە، لە بەرامبەر ئەم ڕاستیەدا، ڕێکخراوەکانی ژنان وەک کۆنگرەی ستار و ماڵی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکە، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گۆڕینی تێڕوانینە باوەکان.
پێوەری خێزان... دیدێکی نوێ بۆ کۆمەڵگە
لە ساڵی ٢٠٢٣، پێوەری خێزان لە چوارچێوەی پێوەری کۆمەڵایەتی بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیپێکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو بارودۆخە سەختەی ڕووبەڕووی سووریا بووەتەوە و پێویستی بەپەلەی دامەزراندنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی لەناو کۆمەڵگەدا، ئەم پێوەرە ئامانجی چەسپاندنی چەمکی خێزانێکی دیموکراتییە و لەسەر بنەما بنەڕەتییەکان دامەزراوە کە مافەکانی ژنان مسۆگەر دەکەن و تیشک دەخەنە سەر ڕۆڵی ئەوان لە ژیانی خێزانیدا.
بۆ یەکەمجار ژنانی گوندی ئوم عەیاش لە پارێزگای زرگان پێداچوونەوەیان بە بڕگەکانی پێوەری خێزاندا کرد، لەوانەش تاوان و سزاکانی پەیوەست بەوەوە، هەروەها چۆنیەتی بونیادنانی خێزانێک لەسەر بنەمای دیموکراتی و یەکسانی، ئەوان لەگەڵ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد سەبارەت بە ئەزموونەکانیان لە ژیانی هاوسەرگیریدا، باسیان لە پێویستی بیرکردنەوە لە پەیوەندی نێوان دایک و باوک و منداڵ کرد، هەروەها ئەو بەرپرسیارێتیانەیان دیاریکرد کە دەبێت هەر لایەنێک هەڵیبگرێت بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی تەندروست و دادپەروەرانەی خێزان.
عەنوود حەسەن، تەمەن ٧٥ ساڵ، ئەزموونی تایبەتی خۆی لەگەڵ هاوسەرگیریی منداڵان گێڕایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمێکدا کە کچان بە ناچاری هاوسەرگیریان دەکرد بەبێ ئەوەی هیچ ڕەچاوی بۆچوونەکەیان یان منداڵی خۆیان بکەن، لە ڕابردوودا کەس داوای بۆچوونی ئێمەی لێ نەدەکردیب، منداڵێک بووم کە لە هیچ تێنەگەیشتم، لەناکاو خۆمم بینی کە هاوسەرگیریم کردووە، هاوسەرگیری هەڵبژاردنێک نەبوو، بەڵکو ئەرکێک بوو، پێم وابوو هاوسەرگیریکردن تەنها یارییەکی منداڵان بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگە لەو سەردەمەدا بەگوێرەی داب و نەریتی خۆی کاریدەکرد و نە کچان و نە کوڕان هیچ قسەیەکیان نەبوو، هەرچی باوک دەیوت بێ پرسیار جێبەجێ دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە جیاوازە، کچان و کوڕان کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر بونیادنانی خێزان دەکەن، ئەمەش پێشهاتێکی گەورەیە.
گواستنەوەی دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا بەرەو مافی یەکسان
عەنود حەسەن پێی وایە ئەو یاسایانەی دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا دەرکراون، نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە پاراستنی مافەکانی ژنان دەکەن، وتی: ئەمڕۆ لانیکەم هەردوولا مافی خۆیانە پێش هاوسەرگیری بپرسن و بگەنە لێک تێگەیشتن، پەیوەندییەکە لەسەر گفتوگۆ و ڕێزگرتن بونیاد نراوە، لەکاتێکدا لە ڕابردوودا کچ بەبێ هیچ زانیاری و گفتوگۆیەک هاوسەرگیری دەکرد.
سەبارەت بەو ڕاستییەی کە هاوسەرگیریی منداڵان کارەساتێکی کۆمەڵایەتی بەردەوامە، بە توندی ڕەخنەی لە بەردەوامییەکەی گرت، بە تایبەت لە هەندێک کۆمەڵگەی عەرەبیدا و بە کارەساتێک لە دژی منداڵی و مافەکانی مرۆڤ پێناسەیکرد، بیربکەرەوە کە منداڵان هێشتا لە تەمەنێکی بچووکدا ناچارن هاوسەرگیری بکەن، هێشتا منداڵن، لەناکاو داوایان لێدەکرێت ببنە دایک و باوک، ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە کە دایک و باوک ئەنجامی دەدەن، بەو پێیەی بارگرانییەکی قورس لەسەر شانی منداڵەکانیان دادەنێن و لە تەمەنی منداڵیدا بێبەشیان دەکەن.
"خێزانێکی سەرکەوتوو لە هاوسەرگیرییەکەوە دەست پێدەکات کە لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ڕێزگرتن دامەزراوە"
حەمیدە محەمەد ئەمین، تەمەن ٣٥ ساڵ، پێی وایە هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو تەنها کاتێک بەدەست دێت کە لەسەر بناغەکانی خۆشەویستی و لێک تێگەیشتن و ڕێزگرتنی یەکتر لە نێوان هاوژینەکاندا بونیاد بنرێت، وتی: ئەمانە گرنگترین بناغەکانی پەیوەندی هاوسەرگیرین، بەڵام کاتێک خیانەت دەچێتە ناو ئەم پەیوەندییە، هاوسەرگیریەکە دەڕووخێت و کاردانەوەی نەرێنی دەستپێدەکات، بەتایبەتی لەسەر منداڵ، خیانەت کاریگەرییەکی دەروونی درێژخایەن لەسەر یادەوەری منداڵ بەجێدەهێڵێت و هەستی ئاسایش و سەقامگیرییان لەناو خێزانەکەدا تێکدەدات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە منداڵان مافیان هەیە کە دەبێت لەلایەن دایک و باوکیانەوە ڕێزیان لێ بگیرێت و بپارێزرێن، هەرچەندە لێک تێگەیشتن لەناو خێزانەکەدا زیاتر بێت، هەلی سەرکەوتنی زیاتر دەبێت، بە تەواوی هاوسەرگیریی زۆرەملێ ڕەتدەکەمەوە، هەروەها دەبێت توندوتیژی کەم بکەینەوە و بەهاکانی خۆشەویستی و ڕێزگرتن لە نێوان هاوژینەکاندا بەرەوپێش ببەین.
"هاوسەرگیری منداڵان بارگرانییەکی دەروونی و جەستەییە کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات"
حەمیدە محەمەد ئەمین هۆشداری دا لە کاریگەرییە وێرانکەرەکانی هاوسەرگیری کەم تەمەن و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتیانەی لە تەمەنێکی بچووکدا بەسەر کچاندا دەسەپێندرێت، دەتوانێت پاڵیان پێبدات بۆ ئەوەی بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە، وتی: هاوسەرگیری منداڵ و بارگرانی کردنی کچان بە بەرپرسیارێتی زیاتر لە ساڵانی خۆیان، توانای دەرونییان لاواز دەکات، بەرەوڕووی نەخۆشییە ناوەکییەکانیان دەبێتەوە کە زاڵبوونیان ئەستەمە، لەم قۆناغەدا کچ هێشتا منداڵە و ناتوانێت بارگرانییەکانی هاوسەرگیری و خێزان هەڵبگرێت، بۆیە دەبێت کاتیان پێبدەین بۆ پێگەیشتن، بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی بڕیارەکانی خۆیان سەبارەت بە ژیانی داهاتوویان بدەن.
جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت دایک و باوک ڕۆڵی گرنگ بیگێڕن لە پاراستنی منداڵەکانیان بەتایبەت کچان لەو فشارە دەروونیانەی کە ڕەنگە لە ئەنجامی هاوسەرگیری زۆرەملێدا بێتە ئاراوە، وتی: بەداخەوە خێزان هەیە کچەکانیان ناچار دەکەن لە پێناو پارەدا هاوسەرگیری بکەن، وەک ئەوەی کچەکە بفرۆشرێت، بە تەواوی ئەم ڕەفتارە ڕەتدەکەمەوە، تەنانەت ئەگەر لە هەرێمەکەماندا دەگمەنیش بێت، باوکێک کە کچەکەی ناچار دەکات هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند بکات، تاوانێک بەرامبەری ئەنجام دەدات، پارە گەرەنتی ئاسوودەیی دەروونی ناکات، هەروەها گەرەنتی ئەوە ناکات کە کچەکە زیان بە خۆی نەگەیەنێت یان خۆکوشتن لەبەرچاو نەگرێت، دەبێت ئەم بپرسیارانە بەڕاستی بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر گرنگە دایکان و باوکان قسە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن و واتای هاوسەرگیری و کاریگەرییە دەروونییەکانی بۆیان ڕوون بکەنەوە، نابێت کچان بەرپرسیار بن لەو بڕیارانەی کە نەیانداوە، بەڵکو پێویستە پشتگیریان بکرێت، بەتایبەتی ئەگەر لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیریان کردبێت و دواتر جیابوونەتەوە، لەم کەیسانەدا پێویستە لە باوەش بگیرێن و بپارێزرێن لە داڕمانی دەروونی، کەوتنە ناو خولگەی هەڵهاتن، یان بیر لە کۆتاییهێنان بە ژیانیان دەکەنەوە.
"پێوەری خێزان هەنگاوێکە بەرەو هۆشیاری ژنان و ژینگەیەکی خێزانی تەندروست"
حەمیدە محەمەد پێیوایە پێوەری خێزان نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی دەکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان سەبارەت بە مافەکانیان، وتی: پێوەری خێزان هەنگاوێکی سەرکەوتووە، چونکە یارمەتی ژنانی داوە زیاتر هۆشیاربن لە مافەکانیان، هەروەها درکیان بەوە کردووە کە پێگەیەکیان هەیە کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت و پارێزگاری لێ بکرێت، نابێت کچان بترسن، بەڵکو بزانن کە مافێکیان هەیە کە دەتوانن داوای بکەن.
حەمیدە محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کاتێک دایک و باوک درک بە گرنگی پاڵپشتیکردنی کچەکانیان دەکەن، لە ڕێگەی ئەم پێوەریەوە دەتوانن مافەکانیان وەربگرنەوە و بە متمانەوە داهاتوویان بونیاد بنێن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر بونیادنانی خێزانێکی دیموکراتییە، چونکە نەبوونی ئەم چەمکە دەرگا بەڕووی چەندین پرسدا دەکاتەوە کە کاریگەری لەسەر منداڵانی ناو خێزانەکە هەیە.