پاڵنەر و هۆکارەکانی ڕفاندنی منداڵ لە جەزائیر

پرسیاری زۆر هەن سەبارەت بە هۆکاری ڕاستەقینەی تاوانی ڕفاندنی منداڵ کە بۆتە مایەی نیگەرانی هەموو خێزانێکی جەزائیری .

ڕابیعە خورەیس

 

جەزائیر - جاروبار، هەواڵەکان وەک ئاگرێکی گەورە بڵاو دەبنەوە سەبارەت بە تۆمارکردنی تاوانی ڕفاندن کە زۆرجار بە کوشتنێکی ترسناک کۆتایی دێت و وروژاندنێکی تەواو کەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

 

زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر هاوڵاتیانی جەزائیر توشی شۆک بوون بەهۆی کوشتنی مەروە بوغاشیش، منداڵە بچوکە ، کە لە دارستانێکی شاری قستەنتین، چەند ساڵێک لەمەوبەر، وڵات بە چیرۆکی "نەهال"، منداڵە بچوکە هەژا کە لەناکاو لە گوندی ئایت عەلی لە شاری تیزی ئۆزو کە نزیکەی ١١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی پایتەختی جەزائیرەوە دوورە لە بەرچاوی خێزانەکەی دیار نەما و بە شێوەیەک کوژرا کە تەنها دەتوانرا بە دڕندە پایناسە بکرێت.

 

بۆچوونی گشتی لە جەزائیر بەگشتی و لە پارێزگای شلێف "شارێک کە دەکەوێتە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای جەزائیر و ٢٠٠ کم لە ڕۆژئاوای جەزائیری پایتەختەوە دوورە"، لە ئێستادا سەرنج دەخاتە سەر کەیسێکی بێسەروشوێن بە ناوی بوهالی مەروە، گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان، وە ئەم ڕووداوە زیادکردنێکی نوێیە بۆ زنجیرەی دیارنەمانە نادیارەکان.

 

هەرچەندە هیچ ئامارێکی فەرمی و خولی نییە کە پێناسەیەکی وردی ئەم تاوانانە لە جەزائیردا بکات، بەتایبەتی لەڕوی تێکڕای ژمارەی تاوانە هاوشێوەکانەوە، بەڵام هەندێک لە لێکۆڵینەوەکانی پێشو کە لە زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەنجامدراون پشتڕاستی دەکەنەوە کە دیاردەکە بە ڕونی لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستیپێکردوە، هەوڵەکانی ڕفاندن لە ساڵی ٢٠١٦دا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆیان، کە زیاتر لە ٢٠٠ کەیس تۆمارکراون، لەنێویاندا ٨ منداڵ توشی کوشتنی بە ئەنقەست بوون.

 

بەپێی دوایین ئاماری تۆڕی بەرگری لە مافی منداڵانی جەزائیر "رێکخراوێکی ناحکومی"، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٣ کەیسی ڕفاندنی منداڵ تۆمارکراوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٢٠ هەوڵی ڕفاندن تۆمارکراوە، لەگەڵ هەوڵە ئاسایشییەکان کە بە سەرکەوتوی زیاتر لە ٥٢ قوربانی ڕزگارکراون.

 

ئەمڕۆ پرسیاری بەپەلە لەسەر پاڵنەرە ڕاستەقینەکانی پشت ئەم ڕەفتارە دەوروژێنرێت، کە بۆتە جێگای نیگەرانی هەموو خێزانێکی جەزائیری، هەروەها ئامرازەکانی بنبڕکردنی یان لانیکەم سنووردارکردنی ڕودانی.

 

"مەیلی تۆڵەسەندنەوە"

لیندە غەلیمی، دەرونناس شیکاریەکانی بەم پرسیارە دەستپێدەکات: ئایا تاوانبار لە کاتی ئەنجامدانی تاوانێکدا لە ژێر پاڵنەر و تێکچوونی دەرونیدایە؟ ئەو بە توندی وەڵامی دەداتەوە: بە دڵنیایەوە تاوانەکە چەندین پاڵنەر و ئامانجی هەیە، لەوانەش تۆڵەسەندنەوە، چونکە زۆرجار تاوانبار پەنا دەباتە بەر یەکلایکردنەوەی ناکۆکیە کەسیەکان، واتە کاتێک ناکۆکی کەسی لە نێوان دایک و باوکی منداڵەکان و ڕفێنەرەکاندا هەیە.

 

بە پلەی دووەمی ڕفاندن بۆ پارە یان لابردنی ئەندامەکانی جەستەی منداڵ بۆ بازرگانیکردن یان مەبەستی تر، لێرەدا دەرونناسەکە وتی: ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگەی جەزائیردا بەربڵاو نییە، بەڵام لەم دواییانەدا دەستیکردوە بە دەرکەوتن، ڕونی دەکاتەوە، کە ئەندامە مرۆیەکانی منداڵان لە سیحر و جادوگەریدا دەقۆزرێتەوە، هەندێک لە جادوگەرەکان لە تەمەنێکی بچوکدا منداڵان دەڕفێنن بۆ ئەنجامدانی سیحر و ڕێوڕەسمی جادوگەری.

 

بێگومان هۆکاری دیکەش هەن کە تایبەتن بە خودی تاوانبارەکە، وتی: هەندێک لە تاوانباران لەڕوی دەرونیەوە تێکدەچن، لە هەندێک شیکاریە دەرونیەکان بۆ کەسایەتی تاوانبارەکە ئاشکرای دەکەن کە منداڵیەکی توند و بێبەشی سۆزداری هەبووە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە خۆشەویستی و سۆزی نەبووە، هەروەها توشی دەستدرێژی سێکسی یان جەستەی بووە، هەموو ئەم ڕەفتارانە شڵەژانی لە ناخیدا دروستکردوە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکەی بەدەست بهێنێتەوە پەنا دەباتە بەر تاوان بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە کەسایەتیەکی بەهێزی و توانای کۆنتڕۆڵکردنی ئەوانی تری هەیە.

 

"پێدۆفیلیا"

هۆکارێکی دیکەی سەرەکی کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڕفاندن، دیاردەی دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵان لە کۆمەڵگەی جەزائیردا، کە لە ئاستی جیهانیدا بە "پێدۆفیلیا " ناسراوە، لە لێدوانێکیدا لەسەر ئەم فاکتەرە، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بە پشتبەستن بە هەندێک لێکۆڵینەوە کە بە تەنها ئەنجامدراون، ئەم تاوانە لە ساڵانی ڕابردودا بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و بە هەراسانکردن دەستیپێکردوە و بە دەستدرێژی و کوشتن کۆتایی هاتوە.

 

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن پەیمانگای بەڵگەی تاوان و تاوانناسی جەزائیرەوە بڵاوکراونەتەوە، ٥٢%ی ڕفاندنی منداڵان بەهۆی ناکۆکی کەسی نێوان ئەنجامدەر و خێزانی قوربانیەکەوەیە و زۆرجار پاڵنەرەکانی تاوانەکەش لە تۆڵەسەندنەوەدایە، تۆڕە تاوانکاریە ڕێکخراوەکان لە ٢٩% ی ڕفاندنەکان بە مەبەستی فیدیە ئەنجام دەدەن و لە١٢%ی کەیسەکان پاڵنەری سێکسین، بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستە لە٥% پێکدەهێنێت و لە ٢%ی ڕفاندنەکان تا ئێستاش ڕون نەکراوەتەوە.

 

لە وەڵامی پرسیاری چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە، کە کۆمەڵگەی جەزائیری گرتۆتەوە و گومان و سەرلێشێواوی لە دڵی دایک و باوک و منداڵاندا چاندوە، لیندە غەلیمی وەڵامی دایەوە، پێویستە پلانەکە بە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری منداڵان دەستپێبکات، بۆ نمونە تیشک بخرێتە سەر پەروەردەی سێکسی و چاندنی ئەو بیرۆکەیە لە ناویاندا کە جەستەیان موڵکی تایبەتی خۆیانە و نابێت کەس دەستی لێبدات، تەنانەت بە ماچێک یان دەستگرتنێکیش، بە تایبەت کە زۆربەی تاوانەکان سەلماندویانە کە تاوانبارەکە لەوانەیە لە بنەماڵە یان لە ژینگەی کۆمەڵایەتیەوە بێت، بۆیە دەبێت سروشتی ئەو کەسانە دیاری بکرێت کە منداڵەکە دەبێت مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، چ لەناو خێزان، یان باخچەی ساوایان، یان ئەو دامەزراوە پەروەردەیەی کە تێیدا دەخوێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەنگاوێکی دیکە کە دەبێت گرنگی پێبدرێت کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و متمانەیە لە نێوان دایک و باوک و منداڵان، گفتوگۆکردنە، بۆ نمونە هاوڕێکانیان، سروشتی ئەو شوێنانەی کە لە ڕۆژەکەیاندا سەردانیان دەکەن، تەنانەت ئەو کێشە باوانەی کە ڕۆژانە ڕوبەڕویان دەبنەوە، هەروەها دەبێت هەڵمەتێکی هۆشیاری لەناو کۆمەڵگەدا دەستپێبکرێت بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، لەنێویاندا دایک و باوک و مامۆستایان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دەیگێڕن لە گەیشتن بە ئامانجەکانی فێربوون.