ڕنینی سەوزەکان ژنان کۆدەکاتەوە

لێکردنەوە و ڕنینی سەوزەکانی وەرزی هاوین، ژنانی لە کێڵگەکانی هێسڤێل کۆدەکاتەوە، ئەم کۆبوونەوەیەش بووەتە کەلتورێک ژنان ڕۆژانە تا ئێوارە کاردەکەن. مەدینە مامەدئۆغلۆ

لێکردنەوە و ڕنینی سەوزەکانی وەرزی هاوین، ژنانی لە کێڵگەکانی هێسڤێل کۆدەکاتەوە، ئەم کۆبوونەوەیەش بووەتە کەلتورێک ژنان ڕۆژانە تا ئێوارە کاردەکەن.

مەدینە مامەدئۆغلۆ

 

ئامەد- ڕنین و لێکردنەوەی ئەو سەوزانەی لە بەهاردا لە کێڵگەکانی هێڤسێل دەچێنرێت لە مانگەکانی هاویندا دەستپێدەکات، کە ٧٠٠ هێکتار لە زەویە بە پیتەکانی نزیک دیجلە دەگرێتەوە، چەندین سەوزەی وەک ڕێحانە، نەعنا، تەماتە و بیبەر لە باخچەکاندا گەشە دەکەن.

ژنان بەیانیان زوو ڕوو لە کێڵگەکان بۆ کۆکردنەوەی سەوزە و تا ئێوارە دەکەن، سەوزەکان لێدەکەنەوە و ئامادەی دەکەن بۆ فرۆشتن، دوای چاندنی سەوزە لە بەهاردا ئەو ژنانە تا کاتی دروێنەکردن ئاوی کێڵگەکانیان دەدەن، ژنان تەنها لە زستاندا کار ناکەن.

 

کاتی ڕنین و لێکردنەوە بۆ کێڵگە هێڤسێل

ئامینە ئۆزدەمیر یەکێکە لەو ژنانە ٢٥ ساڵ له کێڵگەکان کار دەکات، باسی ئەوە دەکات دوای چاندنی سەوزەکان هەموو ڕۆژێک دەچنە ناو کێڵگەکانیان و ئاویان دەدەن، کاتی ڕنینەوە و لێکردنەوەی سەوزەکانیش وەرزی هاوینە.

 

"ئەم کێڵگەیە تاکە سەرچاوەی بژێوی ئێمەیە"

ئیمین ئۆزدەمیر و خێزانەکەی چەندین ساڵ لە کێڵگەکانی هێڤسێل کاریان کردووە، دەڵێت "ئەم کێڵگەیە تاکە سەرچاوەی بژێوی ئێمەیە، ساڵانه له کێڵگەکانمان کارمان کردووه و لەگەڵ هاوسەرەکەم سەوزە و ڕووەکەکان دەچێنن، ئێمە ئەم سەوزەواتانە دەفرۆشین بە فرۆشتنی سەوزە بژێوی خۆمان بەدەست دەهێنین چونکە ئێمە لە زستاندا کارمان نییە."

 

"منداڵەکانم فێر دەکەم"

دایکی ئیمین ئۆزدەمیر لە کێلگەکانی هێڤسێل کاردەکات ، بەم جۆرە باسی کارەکەی دەکات "کارکردن لە کێڵگەکان کارێکی زۆر قورسە بەڵام ئێمە سەرەڕای هەموو شتێک ئەو کارە دەکەین، لە دایکمەوە فێری کارکردن بووم و ئێستا منداڵەکانم فێر دەکەم".