نور گەورێ تەمەن ٧ ساڵ چیرۆکی کوردی لەسەر ماڵپەڕەکەی دادەنێت

نور گەورێ تەمەن ٧ ساڵان خەڵکی قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێگەی ماڵپەڕێکەوە لەسەر میدیای دیجیتاڵی بە گێڕانەوەی چیرۆک وشەکان، هەوڵدەدات زمانی کوردی زیندوو بکاتەوە، داوا لە هەموو کەسێک دەکات زمانەکەی بپارێزێت.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ-بوونی مرۆڤ بە ناسنامە دیاری دەکرێت و ئەم ناسنامەیە لە زماندا مسۆگەر دەکرێت، لە ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی زمان هەمیشە لە پێشەوە بوو و کاری زۆری بۆ کرا، هەروەها ڕۆژی ٢١ی شوبات بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناسراوە، لە ماوەی ١٠ ساڵدا خەبات بۆ پاراستنی زمانی هەر پێکهاتەیەک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دراوە، ئێستا هەموو نەتەوەیەک بە زمانی دایکی دەخوێنێتەوە و فێردەبێت، ئەو کەسانەی بەهۆی سیستمی دەسەلاتداری سووریا فیری زمانی دایکیان نەبوون، ئێستا بە زمانی دایکیان دەدوێن و دەخوێنن.

 

نور گەورێ منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵە خەڵکی قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، دوای چەندین ساڵ لە سەرکوتکردن، نور چاوی کردەوە بۆ کوردایەتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێستا لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی بە زمانی کوردی دەخوێنێت.

 

خۆشەویستی نور و بنەماڵەکەی بۆ زمانی کوردی

نور منداڵێکی کچی زیرەک بیر فراوانە کە بەگوێرەی بنەماڵەکەی حەزی لە چیرۆکی کوردییە، بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لاپەڕەیەکی کردووەتەوە بۆ پاراستنی زمانەکەی و سوود بە خەڵک دەگەیەنێت، وتی: خێزانەکەم زمانی کوردییان خۆشدەوێت، بۆیە فێری زمانی کوردی بووم، زۆرجار گوێ لە گۆرانییە کوردییە کۆنەکان دەگرم لە میدیا دیجیتاڵییەکان، و زۆرجار لە داپیرەمەوە فێردەبم.

 

چیرۆک زانیاری دەربارەی زمان

نور گەورێ لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەیەوە زانیاری دەربارەی زمان، مێژووی کوردستان، چیرۆک وشەکانی ڕابردوو بڵاودەکاتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە لاپەڕەی میدیای دیجیتاڵدا چالاکە، سەرەڕای ئەمەش، دەوروبەرەکەی دڵخۆشن و وتی: هاوڕێکانم دەیانەوێت چیرۆک بگێڕمەوە، مامۆستاکانم دڵخۆش بوون بە بیستنی ئەم کارە.

 

"دەمەوێت زمانی دایک بپارێزم"

لە کۆتایی قسەکانیدا، نور گەورێ وتی: دەمەوێت لە داهاتوودا ببم بە پزیشکێکی سەرکەوتوو، هیوادارم منداڵان و خێزانەکان بە زمانی دایک قسە بکەن و پەرە بە زمانی دایک بدەن.