نا یەکسانی ژنان لە هێڵی مێژووی قاجارییەکان لە ئێران

لەسەردەمی قاجارییەکاندا ، ژنان لە پێگەیەکی نزمتردا بوون لە پیاوان سەدا یەک لە ژنان خاوەنی موڵکبوون و لەو ڕێژەیە، کەمتریش خاوەن فرۆشگای خۆیان، دەرفەتی خوێندن و پەروەردەکردن بۆ ژنان زۆر سنورداربووە ڕێژەی خوێندنی ژنان ٪٣ کەمتربووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەسەردەمی قاجارییەکاندا لە وڵاتی ئێران ساڵانی ١١٦٤ بۆ ١٣٠٤ هەتاوی، ژنان لە پێگەیەکی نزمتردا بوون لە پیاوان، توێژینەوەیەک لە تاران لە ساڵی ١٨٥٢-١٨٥٣ دەریدەخات کە سەدا یەک لە ژنان خاوەنی موڵکبوون و لەو ڕێژەیە کەمتریش خاوەن فرۆشگای خۆیان

دەرفەتی خوێندن و پەروەردەکردن بۆ ژنان زۆر سنورداربووە، تا ساڵی ١٩٢٥ ڕێژەی خوێندنی ژنان ٪٣ کەمتربووە، باوەڕی گشتی بە جۆرێک بووە کە خوێندنی ژنان مەترسییە بۆسەر کۆمەڵگە، باوەڕێکی تر ئەوەبوو کە ژنان ناتوانن ببنە خوێندەوار و مێشکیان ناتوانێت زانست قبوڵ بکات، خوێندەواری ژنان بە سەر شۆڕی دادەنرا و زۆرێک لە ژنانی خوێندەوار دەیانشاردەوە بۆ نمونە هەندێک لە ژنەکانی ناسرەدین شا دەیانتوانی بخوێننەوە و بنووسن، بەڵام شا بەمەی نەدەزانی.

 ژنان چ لەڕێگەی بەرهەمهێنانەوە بۆ خێزانەکانیان و چ لەپەیداکردنی بژێوی ژیانیان ڕۆڵێکی گرنگیان لەژیانی خێزاندا بینی و بەڵام ئەم ڕۆڵە لە ئابووری وڵاتدا کاریگەری نەبوو چونکە ژنان سنووردار کرابوون، بەکارهێنانی هێزی جەستەیی ژنان لەبەرهەمی ئاژەڵداری و کشتوکاڵدا خراوەتەگەڕ، یەکێک لە ناوچە هەرە باوەکانی دامەزراندن بۆ ژنان خزمەتکارەکانیان بوو بە ناونیشانی جیاواز بۆ خێزانە دەوڵەمەندەکان و بوونیان یەکێک بوو لە فاکتەرە گرنگەکانی گۆڕینی چەرخی ژیانی خێزانە دەوڵەمەندەکان.

چونکە ژنانی ئەم جۆرە خێزانانە بۆ پاراستنی خانەدانییان و بەخێوکردنی منداڵیان، نامۆ بوون بە ئەرکەکانی تری ژنێکی ماڵەوە وەک چێشتلێنان و بازاڕکردن و پاککردنەوەی ماڵەکە جگە لە ئیشی خزمەتگوزاری ژنان بە پشت بەستن بە ڕووەکی دەرمانی نەریتی پزیشکییان پراکتیزە کردووە.

ژنانی قاجاریش ئاستێکی زۆر سنوورداری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی بازاڕیان هەبوو، بەشێوەیەک یان وەک فرۆشیارەکانی جیهان لە ماڵەکانیاندا قوماشیان دەفرۆشت، یان لەسەر شەقامەکان بەرهەمی دەستییان دەفرۆشت.

ژنان لە کۆتایی سەردەمی قاجار و لە سەردەمی ئەحمەد شا لە ساڵانی ١٩٤٤-١٩٦٨ هاتنە ناو فەرمانەوە و وەک پۆلیسی نهێنی لەو شوێنانەی کە پێویستیان پێ بوو خزمەتیان کردووە، چالاکترین ڕەهەندی ئامادەبوونی کۆمەڵایەتی ژنان لەسەردەمی قاجاردا بەشداریکردن بوو لەبۆنە ماتەمینییەکان و شانۆگەرییەکان.

 هەندێک ژن لەسەردەمی قاجاریشدا حوکمیان دەکرد حەسەن جەهان، ژنێکی ناسراو بە "وەلیە" کچی فەتح عەلی شاهە و ساڵانێکی زۆر بە سەربەخۆیی تەواوەوە لە کوردستان حوکمی دەکرد، فەخر الملوک کچی ناسرەدین شا ماوەیەک لەقوم دەستی لە بەڕێوەبەری کاروباری شارەکەدا هەبوو.

بەڵام بە گشتی ژنان لە بەشێکی زۆری مافەکانیان بێبەشبوون: وەک مافی وەرگرتنی میرات، داواکردنی جیابوونەوە، خوێندن و چەندین مافی سەرەتایی دیکە بەڵآم هەڵوێستی ژنان بەرامبەر بەڕەوشی ئەوان قبووڵکردنی چارەنووس و خۆبەدەستەوەدان بوو چونکە کچەکان فێری ئەوە دەکران کە بە هێمنی و بێدەنگی دانیشن، نەک پرسیار بکەن و دەبێت گوێڕایەڵی پیاوان بکەن، ئەم شێوازەی کۆمەڵگا بۆ ماوەیەکی دریژ بەردەوام بوو.