منداڵانی ئیدلب بەهۆی شەڕو کۆچەوە لە خوێندن بێبەشن

بەهۆی بارودۆخی نەخوازراوی سوریاو بوونی شەڕو ئاڵۆزی لەو وڵاتەدا کۆچکردن دەستیپێکرد و ئەو منداڵانەی خوێندکار بوون و لە شوێنەکانی خۆیان نەمان لە خوێندن دابڕان.

 

سوهێر ئەل ئەدلبی

ئیدلب- بۆ ماوەی ١١ ساڵە لە سوریا و کامپەکانی ئیدلب پەروەردە لە ئاستێکی زۆر خراپدایەو لەگەڵ بەرزبوونەوەی شەپۆلی کۆچبەران و قبوڵ نەکردنی خوێندنگەکان لەنزیک کەمپەکان، ژمارەی خوێندکارانی دابڕاو لە خوێندن لە زیادبووندایە.

 

ژمارەی کەمپی کۆچبەران گەیشتووەتە هەزار و ٤٨٩ کەمپ و یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس لە خۆ دەگرێت کە ٦٨٠ هەزار منداڵ بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی پەروەردەوەو نەبونی خوێندنگەوە لە خوێندن دابراون.

 

دوای کۆچکردن هیچ دەرفەتێک نەبوو بۆ خوێندن

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩  منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ بەناوی مۆهاب حسێن، دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری مەعارەت ئەلنعمان لە شارەکەی خۆی کۆچیان کرد و لە کامپە نافەرمییەکانی سارمادا نیشتەجێ بوو لە خوێندن دابڕا، مۆهاب دەڵێت ئەو لە پۆلی سێی بنەڕەتی بوو کاتێک کۆچی کرد بەهۆی نەبوونی خوێندنگەوە نەیتوانی جارێکی تر بگەڕێتەوە بەر خوێندن.

 

مۆهاب حوسێن حەزی خۆی بۆ درێژەدان بەخوێندن دەردەبڕێت، بەڵام دەڵێت دوای جێگیربوونیان لە ناوچەیەکی دوورو شاخاوی کە دوورە لە خوێندنگەوە بۆیە قورس بوو بچنەوە بۆ خوێندنگە، ئەو دڵخۆش بوو بەوەی کە پرۆژەیەکی پەروەردەیی هەیە کە بەم زووانە لە کامپەکە دادەمەزرێت بەڵام نەیزانی کە ئایا زوو یان درەنگ ڕوو دەدات، ئایا ئەو دەتوانێت درێژە بە خوێندن بدات دوای ئەو ماوە زۆرە.

 

ڕۆژی کاتژمێرێک بە پێ دەڕوات بۆ ئەوەی بگاتە خوێندنگە

بارودۆخی کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵ بەناوی ئەسەد بورخوڵ هاوشێوەی موهاب حوسێن نییە، چونکە بەهیچ شێوەیەک لەخوێندن نەوەستاوە ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک بەپێ دەڕوات و دەچێتە قوتابخانەی باکوری کامپەکەی خۆی لە شارۆچکەی کال لە ڕۆژئاوای ئیدلب.

 

ئەسەد بورخۆل دەڵێت: "من هەموو ڕۆژێک ڕێگایەکی دورودرێژ دەبڕم، ئەوەی ڕێگرە لە گەیشتنم بە قوتابخانە کەشوهەوای زستانە و باران و ڕەشەبا و نەبوونی ئامڕازی گواستنەوە لەبەر بارودۆخی کەشوهەوا، سەرەڕای هەموو ئەو زەحمەتەی کە ڕووبەڕووی بوومەوە، سوورم لەسەر بەردەوام بوونم هەتا دەگەمە پۆلی پێنجەمی قۆناغی سەرەتایی".

 

ئەسەد بورخۆل بەردەوامە و وتی: "خەون دەبینم ببم بە پزیشکێکی سەرکەوتوو بۆ ئەوەی بتوانم چارەسەری منداڵانی کامپەکە بکەم، چونکە زۆرجار نەخۆش دەکەون و هیچ کەسێک  نییە یارمەتیمان بدات".

 

تەنها لە چەند کامپێکدا خوێندنگە هەیە

لە هەندێک کامپدا خوێندنگە هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی خوێندکارەوە کەم و کورتییەکی زۆری پێداویستیەکانی خوێندنەوە هەیە، وەک کورسی و پەرتووک و کەلوپەلی خوێندنەوە و زۆربەی ڕێکخراوەکان گوێیان بەم بەشە نەداوە، ئەمە ڕێگە بە زۆرێک لە قوتابخانەکان دەدات بۆ وەستاندنی داهاتووی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران.

 

مامۆستا سیهام حاج ئەحمەد تەمەن ٢٥ساڵ خۆبەخشانە لەیەکێک لە خوێندنگەی کامپەکانی هەرێمەکە کاردەکات، ئەو گلەیی لەنەبوونی پاڵپشتی خوێندنگەکان دەکات و دەڵێت: " چادرێکی گەورە لەنێو سەدان چادردا ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ببێتە تاکە ئامڕازی سەرەتایی خوێندن  بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتییەوە پڕۆسەی خوێندن لاواز دەکات".

 

خەونی منداڵان زۆرن

مامۆستا سیهام ئەحمەد، وتیشی: "ئەم منداڵانە خەونی زۆریان هەیە و بوونیان لە کامپە دوور و لەبیرکراوەکان و نەبوونی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بەتایبەتی پەروەردە بەرەو ژیانێکی سەختی بردوون".

 

بەپێی سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان "یونیسێف"، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە سوریا نەچوونەتە قوتابخانە نزیکەی ٣.٢ ملیۆن منداڵن و ١.٣ ملیۆن منداڵی سوری مەترسی ئەوەیان هەیە کە ناچار بن لە خوێندن داببڕێن.