"من زۆر حەزم لە کارەکەم بوو و پێی دڵخۆش بووم"

زۆرێک لە ژنانی کورد لەگەڵ تەڤگەری ئازادییدا چوونە دەرەوە و بەشداریان لە کاری کۆمەڵایەتیدا کرد یەکێک لەوانە دایکێکە ناوی سێویلی فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەو دەرفەتەی بۆ واڵا کرد کە لە چوارچێوەی ماڵەکەی بێتە دەرەوە و بەدوای ئازادیدا بگەڕێت، دایکە سێویلی یوسف چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "کاتێک کارمان دەکرد، یەکسانی و خۆشەویستی لە نێوان خەڵک و کۆمەڵگەدا هەبوو من تا ئێستا کارم بۆ ئازادی وڵات خۆش دەوێت".

 

شیرین عەلی

شەهبا- لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕووناکی ئازادی و بیر و بۆچوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چەندین ژن دوای ئەوەی لە ستەمدا دەژیان ڕژانە سەر شەقامەکان و دەنگی ئازادی خۆیان لەسەر شەقامەکان بەرزکردەوە بەو بیرە پیرۆزانەی کە ئازادی ژن دەگرێتەوە ژنان توانیان زنجیرەکانی کۆیلایەتی بشکێنن و دوور لە چوارچێوەی ماڵ و بنەماڵە بژین، ژنانی کورد بە بیروبۆچوونەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەروەردەکراون و لەناو کۆمەڵگەکانیاندا بڵاوبوونەتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی ئازاد و بنەڕەتی دوور لە عەقڵییەتی دەسەڵاتدار دروست بکەن، سێویلی یوسفیش یەکێک بوو لەو ژنانەی کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕا و خزمەتی بە کۆمەڵگاکەی دەکرد، هەشت منداڵی هەیە و منداڵێکی داوە بە ئازادی وڵات, سێویلی خەڵکی ناوچەی ماباتای کانتۆنی عەفرینە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و تەمەنی ٧٥ ساڵە، ئێمە قسەمان لەگەڵ کرد بۆ ئەوەی دایکی سێویلی زیاتر بناسین.

 

" من زۆر حەزم لە کاری پێشووم بوو"

سێویلی لە سەرەتای قسەکانیدا باسی کارەکانی لەناو کۆمەڵگەدا دەکات و دەڵێت: "من دایکی شەهید زۆزان سلێمانم من لە گەنجییەوە دەستم بە کارکردن کردووە و زۆر حەزم لە کارەکەمە. تەنانەت کە گەنج بووم، بۆ ئازادی وڵاتەکەم کارم دەکرد، من کاری خۆبەخشانەم دەکرد و لە هەمان کاتدا هاوکاریمان لە خەڵک کۆدەکردەوە لەو کاتەدا کارەکە زۆر باش و سەرکەوتوو بوو، ئێمە وەک کورد یەکترمان خۆش دەوێت و پێکەوە دەمانەوێت شۆڕشێکی سەربەخۆ دروست بکەین هیوام ئەوەیە کە من لە وڵاتێکی ئازاد بژیم پێش ئەوەی ژیانم لە دەست بدەم، دەوڵەتی تورک هەمیشە دەیەوێت ئەم هیوایەی کورد لەناوببات، بەڵام ئێمە وەک دایک ڕێگە نادەین خەون و خەیاڵی خۆی بەدیبهێنێت، ئێمە هەمیشە ئامادە بووین بۆ خزمەتکردن و یارمەتیدانی گەلەکەمان هەلێکی زۆر باشم هەبوو چونکە سێ جار لەگەڵ ڕێبەرەکەم دانیشتم و بە چاوی خۆم بینیم هەرگیز باوەڕم بەوە نەبوو کە ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم چاومدایە، ڕێبەر ئاپۆ ڕووناکی چاوەکانمە و بێ ئەو نابینم".

 

"تەمەنم چیتر یارمەتیدەر نەبوو بۆ من"

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا سێویلی ڕایگەیاند کە هەرگیز ڕێگری لە ڕۆڵەکانی نەکردووە کە خەونەکانیان بەدی بهێنن و خەونەکانیان ئازادی وڵات بوو، وتیشی: "هاوژینەکەم یارمەتی دام و ڕێگر نەبوو لە پێشکەوتنەکانم، لە هەمان کاتدا ڕێگریمان لە منداڵەکانمان نەکرد بە تایبەتی کچەکەم کە بۆ وڵاتەکەی چووە پاڵ پاکڕەوانی ئازادی، هاوژینەکەم دەیویست ژنان کار بکەن بەشداری خەبات و شۆڕش ببن".