مەترسی نەخۆشی کۆلێرا لە ئیدلب

چەندین ژن و منداڵ کە لە بوومەلەرزەکەدا ڕزگارکراون و پەنابەرن لە کامپەکانی باکوری سوریا، سەرەڕای چەندین دیاردەی خزمەتگوزاری و تەندروستی و ژیان مەترسی نەخۆشی کۆلێرایان لەسەرە.

 

 

هەدیل ئەلعومەر

 

ئیدلب- زیادبوونی ژمارەی کەسەکان لە کامپە قەرەباڵغ و دوورەکان کەبەهۆی بوومەلەرزەوە ئاوارەی کەمپەکان بوون، هەروەها بەهۆی نەبوونی شێوازی پاراستن و چارەسەری، ئەگەری بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆلێرا هەیە.

 

دوو منداڵەکەی تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون

مەریەم تاهیری تەمەن ٣٣ ساڵان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ئاوارەی شارۆچکەی ئاتمای باکوری ئیدلب بووە هەردوو منداڵەکەی محەمەدی ٨ ساڵ و ڕایدی تەمەن ٦ ساڵ بەهۆی ئاوێکی کراوەوە کە بە ناو کامپەکاندا دەڕژێن تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون.

 

مەریەم تاهیر بۆی دەرکەوت کە دۆخی دوو منداڵەکەی لەناکاو تێکچووە، لەوانە ڕشانەوە، ئازاری جومگەو ئازاری سک، کاتێک بردیانن بۆلای پزیشک ئەوە ڕوون بووەوە کە منداڵەکان کۆلێرایان هەیە، پزیشکەکان لەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ هەموو خێزانەکە، دوو منداڵەکەیان لە سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشەکانی کۆلێرا داناوە بۆ ماوەیەک تا چارەسەریان بۆ بکرێت.

 

هۆکاری سەرەکی توشبوونی منداڵان بە نەخۆشی کۆلێرا نزیکی چادرە قوماشەکانە کە هەو پییدا تێپەڕ دەبێت و بەهۆی نەبوونی ئاوی پاک و خزمەتگوزاری لە کامپەکەدا بەتایبەتی دوای بوومەلەرزەکە ناچارن ئاوی پیس بەکاربهێنن.

 

بەهۆی ئاوی پیسەوە لەناو کامپەکەدا کۆلێرا بڵاودەبێتەوە

مەریەم تاهیر ئاماژەی بەوەدا کە نەخۆشییەکە لەناو کامپەکەدا بڵاودەبێتەوە، دوای ئەوەی چوار منداڵی تر توشی نەخۆشی بوون، بەبێ هیچ ڕێوشوێن و چارەسەر و گرنگییەک بۆ دۆخی مەترسیداری کامپەکە لەکاتێکدا نەخۆشییەکە بە خێرایی لەناو خێزانەکاندا بڵاو دەبێتەوە.

 

ڕێکخراوە مرۆییەکان لە ئیدلب هۆشداری دەدەن لە کارەساتێکی مرۆیی، بەهۆی ڕووخانی بیناکان و تٶڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە دوای بوومەلەرزەکە ژمارەی حاڵەتەکانی کۆلێرا گەیشتووەتە ٥٦٨ کەس و ٢١ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

لە بوومەلەرزەکە ڕزگاری بوو بەڵام تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوو

خەزاڵ ئەلبەساسی تەمەن ٢٨ ساڵ دەربارەی دۆخی خۆی ئاماژەی بەوەکرد کە لە بوومەلەرزەکە ڕزگاری بوو بەڵام تووشی نەخۆشی بوو، ئەو کە پەنابەرە لە کامپی کەفەر لۆسین لە باکوری ئیدلب، کەمتر لە دوو هەفتە دوای ئەوەی بووە پەنابەر تووشی کۆلێرا بوو.

 

خەزاڵ ئەلبەساس دەربارەی دۆخی کامپەکە دوای بوومەلەرزە وتی: "ئاوەکە پاک نییە و ئاوە کراوەکە بەناو چادرەکاندا تێدەپەڕێت ئەم دۆخە تراژیدیانە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی هەزاران پەنابەر و منداڵەکانیان لە کامپە ئاڵۆز و دوورەکان دروست دەکات".

 

پاش ئەوەی خەزاڵ ئەلبەساس تووشی کۆلێرا بوو، خێزانەکەی چوونە کامپیکی دیکە لە ترسی ئەوەی هاوژین و منداڵەکانی تووش نەبن، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی وێرانبوونی ماڵەکانیان لە بوومەلەرزەکەدا ناچاربوون لە کامپەکاندا بمێننەوە.