ململانێکان لە سودان ڕێگرن لە چارەسەرکردنی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە
هەزاران کەس بەهۆی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ئاوارەبوون، بەهۆی ئەو سەختییانەی کە لە ئەنجامی ململانێکانەوە دروست بووە، ناتواندرێت منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە لە ناوەندەکانی شێرپەنجە چارەسەر بکرێن.
ئایە ئیبراهیم
سودان- لە سودان پێکدادان لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی شەڕەوە، مرۆڤەکان لە زۆر بوارەکانی ژیاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە.
لە خەرتومی پایتەختی سودان کە ململانێکان تێیدا ئەزموون دەکرێت، هەروەها لە ویلایەتی جەزیرە کە هێزەکانی پشتیوانی خێرا خراونەتە ژێر چاودێری و ئەو ململانێیانەی کە لە ناوچە جیاوازەکاندا ڕوودەدەن، هۆکارێکە بۆ ئەوەی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە چارەسەر ناکرێن، ئەو ژنانەی بەهۆی ململانێکانەوە ئاوارە دەبن، تەنانەت ئەگەر دەست بکەن بە گەڕان بەدوای چۆنیەتی دابینکردنی تێچووی چارەسەری منداڵەکانیان، بەشێکی زۆریان بە بێ سەرکەوتوویی دەمێننەوە.
دەزگاکەمان سەردانی ناوەندی پەنابەرانی "دەویم واد حاج"، لە شاری مەراوی باکوری وڵات کرد، لە ناوەندەکەدا چەندین منداڵی تووشبوو بە شێرپەنجە هەن، گەورەترینیان تەمەنی ١٢ ساڵە، نەسیبە عەوەز کەریم لە ویلایەتی نیلی سپی لە ناوەڕاستی سودان باسی ئەو سەختییانەی کرد کە تووشی بوون.
کوڕەکەی بەهۆی ئەو ململانێیەوە چارەسەری بۆ ناکرێت
نەسیبە عەوەز کەریم، لەگەڵ کوڕە ١٢ ساڵانەکەی کە تووشی شێرپەنجە بووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەری لە شاری مەروی دەمێنێتەوە، وتی: دوو ساڵ لەمەوبەر کوڕەکەم تووشی شێرپەنجە بوو، چارەسەرییەکەی لە پارێزگای خەرتوم بوو، دوای ململانێکان لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٣ و توندبوونەوەی شەڕی پایتەخت، چووینە شاری ود مەدنی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێراو لەوێشەوە چووینە مەروی، ئێمە لە کاتی گەشتی کۆچدا بەهۆی کێشەی پچڕانی دەرمانەوە، ئازارێکی زۆرمان چێشت تا دەستمان بە چارەسەرکردن کرد، جگە لەوەش دەرمانەکان زۆر گرانە و کوڕەکەم دەرمانی زۆری ئەوێت، ئێستا چارەسەرەکە وەستاوە چونکە هیچ دەرمانێک لەبەردەستدا نییە.
پزیشک زەینەب جابیر کە بەرپرسی ڕێکخراوی "کلنا قيم" کە تیشک دەخاتە سەر منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە، وتی: دۆخی منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و ئەو کەسانەی لەگەڵیاندایە زۆر خراپە، بەتایبەتی ئەوان لە ویلایەتی جیاوازەوە هاتوون و پێویستیان بە شوێنی مانەوە، خواردن و پێداویستییەکانی منداڵان، چارەسەری پزیشکی و هەندێکجار پشکنینی پزیشکی و کارتی گەشتکردن هەیە، ڕێکخراوەکەمان لە چوار لایەنی سەرەکییەوە پاڵپشتی منداڵی نەخۆش دەکات، ئەوانیش شوێنێک تەندروست بۆ مانەوە، چارەسەری، گواستنەوە لە نەخۆشخانەوە بۆ نەخۆشخانە لەناو پارێزگاکاندا، وانە وتنەوە و پاڵپشتی دەروونی، چارەسەر و یاری، هەروەها خەڵکی سودان لە ناوخۆ و دەرەوە هاوکاری پێشکەش دەکەن".
ئەنفال مۆعتەسەم یەکێکە لەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە بووە و هەروەها نەخۆشی شەکرەی هەیە وتی: جارێک لە قوتابخانە کەوتم و گرنگیم پێ نەدا، دوای ماوەیەک بۆم دەرکەوت کە شێرپەنجەم هەیە، لەو کاتەدا دەستم کرد بە گەڕان بۆ چارەسەرکردن لە نێوان کەسلا لە ڕۆژهەڵاتی سودان، مادنی و پاشان مەروی ،بۆ ئەوەی ئەو دەرمانانە بەدەست بهێنم کە بەردەست نەبوون. تا ئێستا ١٠ جار سەردانم ماوە بۆ چارەسەرکردن.