لە ئەفغانستان، ئێستا کچان دەتوانن بچنە قوتابخانە؟

ڕووخانی ڕژێمی تاڵیبان ڕێگەی بە هەندێک گۆڕانکاری و پێشکەوتنی بەرچاو دا لە بواری ماف و پەروەردەی ژناندا، لە ساڵی ١٩٩٩ هیچ کچێک نەبوو لە قوتابخانەی ناوەندی ناونووس بکرێت و تەنیا ٩هەزار لە قوتابخانە سەرەتاییەکان بوون.

ناوەندی هەواڵ

بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی بەریتانی، تا ساڵی ٢٠٠٣، ٢.٤ ملیۆن کچ لە قوتابخانە بوون ئەو ژمارە لە ئێستادا نزیکەی ٣.٥ ملیۆنەو سێیەکی خوێندکارانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان ژنن.

لە ئێستادا کچانی زیاتر دەچنە قۆناغی ناوەندی، بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕێژەکەی ٪٦ بووەو لە ساڵی ٢٠١٧ رێژەکە بۆ ٪٣٩ بەرزبوەتەوە.

بەڵام بەپێی وتەی ڕێکخراوی خێرخوازی یونیسێف بۆ منداڵان ، هێشتا زیاتر لە  ٧.٣ ملیۆن منداڵ لەدەرەوەی قوتابخانەکانن و و ٪٦٠ یان کچن ، کە سەرەکیترینیان بەهۆی ناکۆکی بەردەوام و نەبوونی ئاسانکاری فێرکردنی پێویست و نەبونی مامۆستای ژنەوە بووە .

تاڵیبان دەڵێت: کە ئەوان چیتر دژایەتی خوێندنی کچان ناکەن، بەڵام بە وتەی هیومان ڕایتس وۆچ، زۆر کەم بەرپرسانی تاڵیبان لەو ناوچانەی کە لەڕاستیدا کۆنتڕۆڵی دەکەن ڕێگە بە کچان دەدەن بچنە قوتابخانە .