لە نێوان سروشتی گوند و جەنجاڵی شار... ژنانی بەتەمەن چ شێوازێکی ژیانیان پێ باشترە؟

ژنانی گوندنشین شێوازی ژیانی خۆیان بە باشتر دەزانن لە شار کە ژینگەیەکی تەندروست و بووونی کۆمەڵایەتی نییە.

نور ئەحمەد

 

ڕەققە - بە هاتنە ناوەوەی مۆدێرنیتە سەرمایەداری بۆ ناو پەیکەری کۆمەڵگەی شارەکان، ژنانی گوندنشین هیچ بوارێکیان نەهێشتۆتەوە بۆ ئەوەی مۆدێرنیتە دزە بکاتە ناو شێوازی ژیانیانەوە، شێوازی ژیانیان تەندروستتر و نزیکتر لە سروشت دەزانن لە چاو شار.

 

ژیانی گوندنشینەکان لەسەر شێوازی ژیانی نەریتی و کۆن دامەزراون و بۆ داهاتیان پشت بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ماسیگرتن دەبەستن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی نزیک ڕووبارەکان، بەهۆی ئەوەی لە ژینگەیەکی سروشتی و تەندروستدا گەورە بوون، پێدەچێت ژیانیان جیاواز بێت لە ژیانی شارەکە، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی پشت بە بازرگانی و پیشەسازی دەبەستن، شارەکە بەردەوام قەرەباڵغی و چڕی دانیشتوانی تێدایە، کەشێکی ژاوەژاو دروست دەکات، ئەمەش دانیشتوانی گوندەکان پاڵدەنێت بۆ ئەوەی شێوازی ژیانیان بە باشتر بزانن، سەرەڕای ئەو سەختی و ماندووبوونەی کە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

 

ژیانێکی ئارام و سادە

رەدینە محەمەد، تەمەن ٥٠ ساڵان، دایکی حەوت کوڕ و سێ کچە، بەراورد بە شێوازی ژیانی گوندنشین و شارەکان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات: کە ژیان لە گوندەکان ئارام و سادەیە، و ئەمەش جیای دەکاتەوە لە ژیانی شارە قەرەباڵغەکە، سەرەڕای سروشتی سەختی کارەکە و ئاڵەنگاریەکان، شێوازی ژیانمان نزیکترە لە سروشت، ئەمەش وایکردووە پێکەوە بژین و لەگەڵ سروشتەکەی و سەختییەکانی وەک کەسێک بگونجێنین، کە بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیانمان، ڕەهەندێکی ڕۆحی پێدەبەخشێت کە ئێمە بە ژینگەکەیەوە دەبەستێتەوە.

 

دەستی خستە سەر شێوازی ژیانیان لە دەیەکانی ڕابردوودا، وتی: ژیانمان لە ڕابردوودا سەختتر بوو بەهۆی نەبوونی ئامێری گواستنەوە و کەرەستەی کشتوکاڵی، ئەمە جگە لەو بەرپرسیارێتییە قورسەی کە لەسەر ژنان دانرابوو، لەوانە کاری ماڵەوە و چاودێریکردنی ئەندامانی خێزان، هەروەها بەخێوکردنی ئاژەڵ و کاری کشتوکاڵی وەک دروێنەکردن و کێڵگە، و هێنانی ئاو لە مەودای دوورەوە بە پێ.

 

ڕوونیکردەوە، کە بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستاین بۆ ئەوەی بە دەستی خۆمان نان دروست بکەین، دواتر مەڕەکانمان دەدۆشی و خۆراکەکانمان لە وەرگیراوەکانیان ئامادە دەکرد، دەمانبردن بۆ لەوەڕاندن، هەروەها زۆربەی ئەو ئەرکانە هێشتا بەردەوامن، بەڵام لەگەڵ بەردەستبوونی کەرەستەی مۆدێرن، بارگرانی لەسەر ژنان تاڕادەیەک کەم بووەتەوە، بەڵام هەر وەک لە ڕابردوودا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ژنان دەمێنێتەوە.

 

"هاوپشتی و هاوئاهەنگی نێوان خێزانەکان"

فاتمە ئیبراهیم باسی لە دیارترین داب و نەریتی کرد، کە ڕەگ و ڕیشەی لە گوندەکاندا هەیە، لەوانەش هاودەنگی و هاوئاهەنگی نێوان دانیشتوان، یەکگرتووی کۆمەڵایەتی لە گوندەکاندا هێشتا بوونی هەیە، و یەکێکە لە داب و نەریتە باشەکانی ئێمە، ئەم یەکگرتووییە لە بۆنەیەکدا دیارە، چ خۆش بێت یان خەمناک.

 

سەبارەت بە ڕاستی کولتووری و میراسیان، ڕوونیکردەوە، ک ئێمە هێشتا جلوبەرگی نەریتی و باوی خۆمان بۆ بۆنەکانمان دەپارێزین، و هیچ لایەنێکیشی پشتگوێ ناخەین، هەروەها  ئەوان تەواوکەری یەکترن کاتێک لەبەر دەکرێن، جا چ هەباری بێت، چ سەرپۆش بێت لەگەڵ پیشاندانی قژ، سەبارەت بە بۆنە خۆشەکانیان، وەک ئاهەنگی هاوسەرگیری، وتی: تەنانەت لە ئاهەنگەکانماندا پشت بە ئامێرە موزیکییە کۆنەکان دەبەستین بۆ زیندووکردنەوەیان، وەک دەف و فلوت و سروود و گۆرانی فۆلکلۆر و گرتنی بازنەی دابکە،  سەبارەت بە بۆنە خەمناکەکان، وەک ماتەمینی، دانیشتنی ماتەمینی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەدەچێت، لەو ماوەیەدا، خزم و دراوسێکان کۆدەبنەوە بۆ دڵنەوایی خێزانی جەرگبڕ و بەرپرسیارێتی ئامادەکردنی خواردن و دابەشکردنی قاوە و چا لە ئەستۆ دەگرن
.
لە هەموو گوندێکدا، میوانخانە هەیە کە خەڵکی گوندەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانیان تێیدا کۆدەبنەوە، هەروەها میوانخانە لەلایەن شێخی خێڵەوە بەڕێوەدەبرێت، کە ڕۆڵی هەیە لە چارەسەرکردنی ناکۆکیەکاندا کاتێک نەیاران دێنە لای بۆ داوای دادپەروەری و چارەسەرکردنی ناکۆکی و ئاشتی.

 

فاتمە ئیبراهیم لە گوند گەورە بووە، هەر بۆیەش خۆی بە بەشێک لەو گوند و سروشتە سەرسوڕهێنەرەکەی دەزانێت، کە بەبێ ئەو ناتوانێت بژی، لە کۆتایی قسەکانیدا، بانگهێشتی خەڵکی شار و بەتایبەت ژنانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی گوندەکان بکەن بۆ ئەزمونکردنی شێوازی ژیانی و چێژوەرگرتن لە کەشوهەوای سادە و ئارام و دوور لە قەرەباڵغی شارەکە.