لە لوبنان خەڵکی ئاوارە لە کەنار دەریاکان بڵاوبوونەتەوە و لە شوێنی کراوەدا دەخەون

ڕۆژانی کۆتایی ئازاری زیاتری بۆ ئاوارەکان هێناوە، کە زۆربەیان لە سەیرانگاکان و گۆڕەپانە گشتیەکانی بەیروت بڵاوبوونەتەوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت کە بارگرانی دەکەویتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.

سوزان ئەبو سەعید

 

بەیروت- دڵەڕاوکێ و ترس زاڵن بەسەر دیمەنە گشتییەکەدا، هاوکات ئاوارەکان کە هەندێکیان چەند جارێک و بۆ شوێنی جیاواز ئاوارە بوون، هەوڵدەدەن دوای ئەو شۆکە کارەساتبارانەی بەریکەوتوون ئارامی بپارێزن و منداڵەکان ئارام بکەنەوە و لەناو چادرە نوێیەکاندا کە کراون بخەون.

 

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان کە ئێوارەی ٢٨ی تشرینی یەکەم بڵاویکردەوە، بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە، لانیکەم دوو هەزارو ٦٧٢ کەس  گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەی تووشبووانیش بۆ زیاتر لە ١٢ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

 

ژمارەی ئاوارەکانی لوبنان گەیشتە ١٩١ هەزار و ٩١٢ کەس، کە لە هەزارو ٩٤ ناوەندی پەناگەی پەسەندکراودا نیشتەجێن، هاوکات کۆی ژمارەی ئاوارەکان بە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار ئاوارەی هەندێک لە خێزانەکانی تێپەڕاندووە لە لایەکی دیکەوە، ئاسایشی گشتی لوبنان تۆماری کردووە کە لە نێوان ٢٣ی مانگی ئەیلوول و ٢١ی تشرینی یەکەمدا نزیکەی ٣٤٢ هەزار و ٨٤٩ هاووڵاتی سووری و ١٤٤ هەزار و ٨٣٠ هاوڵاتی لوبنانی پەڕینەوە بۆ سووریا و بەشێکیشیان ئاوارەبوون بۆ عێراق.

 

ناوەندەکانی داڵدەدان وەک خوێندنگە و ئەوانی تر تەنها لوبنانییەکان وەردەگرن، لەکاتێکدا ئاوارەکانی نەتەوەکانی تر بەجێدەهێڵرێن بۆ ئەوەی بەرەنگاری چارەنووسی خۆیان ببنەوە، هاوکات بەشێک لە پێکهاتە بیانییەکان بەتایبەت کرێکارانی ناوماڵ، ناوەندی پەناگەی کاتییان دۆزیوەتەوە کە سەر بە چالاکوانانی سەربەخۆیە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنیان بۆ لای وڵاتانی خۆیان بە هاوکاری لەگەڵ باڵیۆزخانەکانیان و ئاسایشی گشتی، بە مەبەستی دابینکردنی یارمەتییەکانی بەخشەرەکان بۆیان.

 

ئاوارەکان بەدرێژایی کەناراوەکانی لوبنان لە ناوچەی ڕملەت بەیزا، عەین مەریسە تا دەوروبەری کۆمەڵگەی بیال بڵاوبوونەتەوە و گەیشتوونەتە گۆڕەپانی شەهیدان، ڕیاز ئەلسۆلح، حەوشەی مزگەوتی محەمەد ئەلئەمین ، ناوچەی حەمرە، ڕەئس نەبع، و تەنانەت زۆربەی شەقامەکانی پایتەخت، چەند پارکێکی گشتی وەک پارکی قەسقەس.

 

سەبارەت بە ئازارەکانی ئاوارەکانی سووریا لە لوبنان، ژنێکی ئاوارە بەناوی عالیە.ع وتی:  لە شاری نەبەتیەی لوبنان دەژیم، لە یەکەم ڕۆژەکانی شەڕدا خۆڕاگریمان هەبوو، بەڵام لەگەڵ تێکچوونی دۆخەکە، ناچار بووین ڕابکەین و بەرەو بەیروت گەڕاین بۆ خانووی کرێ، بەڵام ئێمە لەوەدا سەرکەوتوو نەبووین، کرێی شوقەیەک لە بارودۆخی ئاساییدا لە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ دۆلارە، دۆخەکە بەرگەی پێدانی ئەم بڕە پارەیە ناگرێت، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری ئەوە هەیە کە ناوچەکە مەترسیدار بێت و جارێکی دیکە ناچاربینەوە بگوێزینەوە.

لای خۆیەوە مەریەم.د خەڵکی شاری بەعلبەک-هەرمل لە باکووری بەقاع، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی ئەو ناوچانەی کەلێی بوو چەند جارێک ئاوارە بوو، وتی: دوای دوو ڕۆژ لە دەستپێکردنی بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل ئاوارە بووین .ماڵەکەمان لە هەرمەل بۆردومان کرا، بۆیە پەنامان بۆ شارۆچکەی عەلی ئەلنەهری برد، پاشان ئاوارە بووین بۆ شاری زەحلە ناوەندی بەقاع، بەڵام دۆخەکە ڕێگەی نەدا لەوێ بمێننەوە و ناچار بوون جارێکی تر هەڵبێن، گەڕاینەوە شارۆچکەی عەلی ئەلنەهری بۆ ئەوەی کەلوپەل و پێداویستیەکانمان وەربگرین، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە خانووەکە لە ئەنجامی بۆردومانکردن وێرانبووە، بۆیە گەڕاینەوە بۆ زەحلە و دوو ڕۆژ لە خوێندنگە ماینەوە، پاشان بەرەو گەڕەکی باشووری بەیروت ڕۆیشتین.

 

بەڵام دوای گەیشتنیان بە گەڕەکی باشووری شارەکە، ئاگادارکردنەوەیەکیان پێگەیشت کە شوێنەکە چۆڵ بکەن، بۆیە دیسانەوە بەرەو ڕاملەت بەیزا لە پایتەختی بەیروت بەڕێکەوتن و دواتر لە باخچەیەک مانەوە تا ئەو کاتەی خەڵکی ئاوارە ڕوویان لە ڕاملەت بەیزا کرد.

 

ڕیما ئەحمەد جەنزارا، کە خەڵکی گەڕەکی باشووری بەیروتە، وتی: دوای هێرشەکان، سەرەڕای سەرما، ناچار بووین لە کەنار دەریا بخەوین ئێمە لە چادرێکدا دەژین کە لە هەندێک قوماش دروستمان کردووە، هیچ شوێنێک نییە بۆ ئەوەی داڵدەمان بدات، پێیان وتم بچمە سووریا لە کاتێکدا ئەمەیە وڵاتەکەم، من منداڵێکی نەخۆشم هەیە کە بەدەست ئۆتیزمەوە دەناڵێنێت هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن.