لە کیمیابارانی هەڵەبجەوە بۆ کۆڕەوی باشوری کوردستان
٣٠ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆڕەوە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ی باشوری کوردستان، هەڵەبجەییەکان کە لە ساڵی ١٩٨٨دا کیمیاباران کران، نە زام و ئازاری ئەو ڕۆژانەیان بیرچووبووەوە، نە توانییان هەوای ئازادی لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەڵمژن، ناچار بە ئاوارەیی کران، ژنان لە زاری خۆیانەوە زەحمەتی ئەو ڕۆژانە دەگێڕنەوە.
٣٠ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆڕەوە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ی باشوری کوردستان، هەڵەبجەییەکان کە لە ساڵی ١٩٨٨دا کیمیاباران کران، نە زام و ئازاری ئەو ڕۆژانەیان بیرچووبووەوە، نە توانییان هەوای ئازادی لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ هەڵمژن، ناچار بە ئاوارەیی کران، ژنان لە زاری خۆیانەوە زەحمەتی ئەو ڕۆژانە دەگێڕنەوە.
هەڵەبجە
ئاوارەبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن خەڵکی کوردستان ئەم ڕووداوە بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان دووجار قورستر بوو، چونکە کاتێکی زۆر تێپەڕ نەبوو بەسەر کیمیاباران کردنی هەڵەبجەدا و گەڕانەوەی هەڵەبجەییەکان بۆ زێدی خۆیان، دووبارە توشی ئاوارەیی و گەڕانەوەی سەر سنورەکان و خاکی ئێران بوونەوە، وەک لەسەر زاری خۆیانەوە دەگێڕنەوە لە ترسی حکومەتی بەعس ڕایانکردووە بۆ ئێران و لەوێوە ئاوارەی ئۆردوگاکان بوون.
ئەمیرە فتاح ژنێکی هەڵەبجەییە و باس لەوە دەکات سەرەتا لە ترسی دووبارە کیمیاباران کردنیان بەڕێگەی شاخە و شاخ گەشتوونەتە نەوسود لە ئێران، لەوێ لەژێر نایلۆن ماونەتەوە،
ئەو ژنە باس لەوەدەکات بۆ پەیدا کردنی خۆراکیان نانە ڕەقەی ئێران و ئەو خۆراکانەی گرتونیانەتەوە خواردوویانە، باسی لەوەش کرد لەکاتی گەڕانەوەیان و بۆ هەڵەبجە گەڕاونەتە سەر ماڵی تاڵانکراو .
نازەنین ژنێکی تری ئاوارەبووە، ئەم ژنە باس لەوەدەکات کە لە ماڵی خوشکێکی بووە لە سلێمانی لەگەڵ منداڵەکانی دەنگۆی ئەوە هەبوە کەڕژێمی بەعس و سوپاکەی سەریان ئەبڕن بەرەو ئێران بەڕێکەوتوون و هاوشانی منداڵ و هاوسەرەکەی لە ئۆردوگا ماونەتەوە تاوەکو بڕیاری ئازادبوونیان بۆ دەرچوەو گەڕاونەتەوە هەڵەبجە وەک ئەڵێ تەنانەت ئەلبومی وێنەکانیشیان دزرابوون
لەپاش ڕاپەڕینەکەی گەلی کورد لەساڵی ١٩٩١دا سوپای عێراق وەک وەڵامێک بەسوپایەکی بێ شومارەوە هێرشی کردە سەر خەڵکی کوردستان و کۆڕەوی مەزنی خەڵکی کوردستان دەستی پێکرد کەزۆربەی خەڵکەکەی ئاوارەی سنوری ئێران و تورکیا بوون.
ت.پ