لە کوبا خۆپیشاندانە و هاواری ئازادی دەکرێت

دوای ٦٢ ساڵ لە کوبا خۆپیشاندانێکی گەورە دژ بە دەسەڵاتیی کۆمەنیستی بەڕێوەدەچێت و هەزاران کەس بەشدارن، سەڕەرای ئەوەی پۆلیسی نهێنی بەربونەتە خۆپیشاندەران، خەڵک هاواری ئازادی دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵکەکە رۆژانە بۆ چەندین کاژێر بەبێ کارەبا دەمێننەوە.گەڕەکە هەژارەکانیش بەیەکجاری وێرانبوون و خەڵکیش هاواری لێهەڵساوە، ئەوان هاواری ئازادی دەکەن و وتاری مردن بۆ دیکتاتۆر دەڵێنەوە.

 

کوبا لە ساڵی ١٩٥٩وە لەژێر کۆنترۆڵی پارتی کۆمەنیستە و لەو ساڵەوە لەژێر ئابلۆقەی ئابووریی ئەمریکای دراوسێیەتی، ڤایرۆسی کۆرۆنا بارودۆخەکەی خراپتر کرد و ئێستا جگە لە نەبوونی کارەبا، کێشەی کەمی خۆراکیش هەیە لە وڵاتێك کە تێكڕای مووچەی مانگانەی کارمەندەکانی لە ٢٠ دۆلاری ئەمریکی تێناپەڕێت.

 

لەکۆی ١١ ملیۆن کوبی، نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ کەسیان نیشتەجێی ئەمریکان، ئەوان وەک خۆیان دەڵێن لە دەمکوتکردن و ستەمەکانی پارتی کۆمەنیست هەڵاتوون.

  

ئەوەی کە خۆپیشاندانەکانی ئەمجارە لەوانەی رابردوو جیادەکاتەوە ئەوەیە کە خۆپیشاندانەکە چەند شارێكی کوبای گرتووەتەوە، کە ئەگەری تەشەنەسەندن و بەردەوامبوونی یەکجار زۆرە.