لە غەززە دوو خوشک لە دژی لەدەستدان و کەمئەندامی تێدەکۆشن

ماریا و ئەنسام ڕیحان، دوو منداڵی کچ کە شایەتحاڵی کارەساتی لەدەستدان و زەبر و زەنگی جەستەیی و دەروونین، چیرۆکەکانیان قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆیە دەگرێتەوە کە کەرتی غەززەی وێران کردووە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- لە گۆشەیەکی دوورەدەستی باکووری ڕۆژئاوای شاری غەززە، ماریا ڕیحانی تەمەن  ١٠ ساڵان و ئەنسامی خوشکی تەمەن ٨ ساڵان، بە تۆز و خۆڵی ئەو چادرە وێرانەدا دەڕۆن کە بووەتە تاکە پەناگەیان دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کە ژیانی ئەوانی پێچەوانە کردەوە، ئەم هێرشە ئاسمانیە تەنها هێرشێکی سەربازی نەبوو، کۆتایی تەواوی خێزانێک، پەیوەندی خوێن و خۆشەویستی پچڕاند و دوو خوشکەکەی لە گێژاوی ئازار و بێ هیوایدا ونکرد.

 

لە کامپی جەبالیا لە کەرتی باکووری غەززە، کە خێزانەکە لە باڵەخانەیەکی کۆنی نیشتەجێبووندا بوون، کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل فەرمانی هەڕەشەیان دەرکرد، سەلامەتیان لەناکاو تێکچو و ئەندامانی خێزانەکەی ناچار بوون بۆ ماوەیەکی کاتی لە دەرەوەی باڵەخانەکە لە چاوەڕوانی ئەگەری بۆردوومانکردن بن.

 

"بۆردوومانەکە هەموو هیواکانیان پارچە پارچەکرد"

ماریا ڕیحان، منداڵێکی کچ، فرمێسکەکانی بە ڕومەتەکانیدا دەڕژێت کاتێک ئەو ساتە ترسناکە دەگێڕێتەوە، بیستمان دەنگی تیرۆر نزیکبووەوە، سوپاش وتی: کە بۆردوومان دەکات، بۆیە هەموو شتێکمان بەجێهێشت: دایکم و باوکم و براکانم... ئێمە درکمان بەوە نەدەکرد کە هەرگیز ناگەڕێینەوە.

 

بەڵام چارەنوس بە پێچەوانەوە بڕیاریدا، دانیشتوان ئاگاداریەکیان پێگەیشت کە باڵەخانەکە ناکرێتە ئامانج، خێزانەکان بە دڵنیایەوە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، پێیانوابوو مەترسیەکە تێپەڕیوە، بەڵام بۆردوومانەکەی دواتر هەموو هیواکانیان تێکشکاند و ٢٠ ئەندامی بنەماڵەی ماریا و ئەنسامیای برد کە دایک و باوک و خوشک و براکانیشی تێدابوو.

 

ماریا ڕیحان، کە ١٠ ساڵی تێپنەپەڕاندوە، بارگرانی کوێربوونی خۆی هەڵدەگرێت، دوای ئەوەی بۆردوومانەکە چاوی ڕاستی بە تەواوی لەناوبردوە چاوی چەپی تەنها ڕێگە بە تیشکێکی لاواز دەدات لە بینین کە بەزەحمەت دەبینێت، تەنها سێبەر دەبینم، تەنانەت ئەو سێبەرانەش بێهێزن، خەون بەوە دەبینم جارێکی تر خوشکەکەم کە ماوەتەوە ببینمەوە و خوێندنەکەم تەواو بکەم بۆ ئەوەی ببمە پزیشک وەک ئەو کەسەی چارەسەرم دەکات.

 

ئەم منداڵە کچە تێکەڵەیەک لە ئازار و هیوا هەڵدەگرێت، سەرەڕای ئەمەش پێدەچێت ژیانی پڕ بێت لە ئاڵەنگاری سادەی ڕۆژانە کە لە دوای برینداربوونیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاڵۆزتر بووە، کە تەنانەت سادەترین ئەرکەکانیش، وەک چونە گەرماو یان خواردن، بەبێ هاوکاری بەردەوامی مامی یان خوشکەکەی مەحاڵ بوون.

 

"خەون بە ڕاکردنەوە دەبینمەوە"

ئەنسام ڕیحان، کە برینێکی لەسەر پێی چەپی هەیە، ئازاری هەبووەو لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، لەوێ نەشتەرگەری بۆ کراوە بۆ ئەوەی پلێتێکی کانزایی بخرێتە ناو ئێسکی پێیەوە، ئەمە زاراوەیەکی سەیر بوو بۆ گوێچکە بچوکەکانی و لێی تێنەگەیشت. بە سادەیی دەیزانی کە پێویستی بە بەکارهێنانی دارشەق  دەبێت بۆ ڕۆیشتن.

 

ئەنسام ڕیحان بە چاوی خەمناکەوە ئازارەکانی خۆی دەردەبڕێت، وتی: پێشتر وەک هەر منداڵێکی تر یاریم دەکرد و بەدەوری کامپەکەدا ڕامدەکرد، ئێستا پشت بە دارشەق دەبەستم، خەون دەبینم جارێکی دیکە لەگەڵ هاوڕێکەم ڕابکەمەوە، دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ ژیانە کۆنمەکەم.

 

ئەم چیرۆکە تایبەت نییە، لە ماوەی شەڕی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بۆ ژمارەیەکی کارەساتبار بەرزبووەوە و زیاتر لە ٦١ هەزار و ٤٠٠ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا کە ١٥ هەزار و ٦٠٠ کەسیان منداڵ بوون، بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین و نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی بریندارەکان ١٥٣ هەزار کەسی تێپەڕاندوە.

 

هاوڵاتیانی مەدەنی نزیکەی لە ٨٠%ی کۆی گشتی مردنەکانیان پێکهێناوە، سەدان کەسی دیکەش بەهۆی برسێتی و خراپی چاودێری تەندروستیەوە گیانیان لەدەستداوە، تەنها لە ١٤%ی یارمەتییە مرۆیە پێویستەکان چونەتە ناو کەرتەوە، ژێرخان و خزمەتگوزاریە سەرەتایەکانی تێکداوە، لەنێویاندا داخستنی ٣٥٢ خوێندنگە و وەستاندنی خوێندن بۆ هەزاران خوێندکار، ئەم ئامارە شۆککەرانە تیشک دەخەنە سەر قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆیەی کە ڕوبەڕوی هاوڵاتیانی غەززە دەبێتەوە، بەتایبەتی منداڵان، کە زۆرترین ڕێژەی قوربانیەکان پێکدەهێنن.

 

"ڕوی ڕاستەقینەی کارەساتی مرۆیی"

 

ماریا و ئەنسام لە نێو هەزاران کەسدا تەنها دوو قوربانی نین، بەڵکو نوێنەرایەتی ڕوی ڕاستەقینەی کارەساتی مرۆیی دەکەن، کە ئازاری ڕۆژانە لەگەڵ ئاڵەنگاری تونددا تێکەڵ بووە لە دوای لەناوچونی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریە سەرەتاییکان، بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆیی لە غەززە بەدەست بارودۆخێکی دڵتەزێنەوە دەناڵێنن لە پەناگە کاتیەکاندا، زۆرینەی خێزانەکان لە چادرەکاندا دەژین بەبێ ئاو، کارەبا، یان خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی گونجاو.

 

لە چادرە سادەکەیاندا کە تەنها پارێزگاری لە خۆر و شێداری پێشکەش دەکات، ماریا ڕیحان هەوڵدەدات خۆی لەگەڵ ڕاستیە نوێیەکەیدا بگونجێنێت، ئەم منداڵە کچە کە بەبێ هاوکاری ناتوانێت چادرەکە بەجێبهێڵێت، بە چرپە وتی: کاتێک هەست بە تینوێتی یان برسێتی دەکەم، ڕولە ئەنسامی خوشکم دەکەم بۆ یارمەتی، ئەو ئێستا چاوە و دەستەکانمە، ئەنسام سەرەڕای ئازارەکان خەونە گەورەکانیان دەگێڕێتەوە، تەنها خۆزگە دەخوازین شەڕەکە کۆتایی بێت بۆ ئەوەی بتوانین بگەڕێینەوە ماڵەکانمان و بخوێنین و یاری بکەین و وەک منداڵانی دیکە بژین.

 

سەرەڕای هەموو کارەساتەکان، ماریا ڕیحان هێشتا خەونێکی سادە و نەجوڵاو دەژی، ئەویش گەڕانەوەی بیناییە، پزیشکانی غەززە توانای ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریانەیان نییە کە دەتوانن بەشێک لە ژیانی بگەڕێننەوە و تاکە هیوای ئەو لە گەشتکردندایە بۆ دەرەوەی وڵات، بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو، کە ئەمەش لەناو گەمارۆ و نەبوونی مۆڵەتدا لەڕادەبەدەر قورسە.

 

"بەرخۆدان لە بەرامبەر ئازار و لەناوچون"

ئەنسام ڕیحان بە بێتاوانی و دڵسۆزی منداڵیەوە ڕونیدەکاتەوە: دەمەوێت ڕابکەم و یاری بکەم، بگەڕێمەوە خوێندنگە و وەک هەر منداڵێکی کچی دیکەی هاوتەمەنی خۆم بژیم، ئەم چیرۆکە زەحمەتکێشە ڕەنگدانەوەی کارەساتی هەزاران منداڵە کە بەهۆی ململانێیەکی چەکداری بێبەزەییانە لە تەمەنی منداڵیدا بێبەش بوون، بەڵام تیشک دەخاتە سەر هێزی خۆڕاگری لە بەرامبەر ئازار و ماڵوێرانیدا.

 

لە هەلومەرجی ئێستادا پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆیەکان هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی پزیشکی و دەرونی و مرۆی بۆ ئەم منداڵانە کە ڕووبەڕووی ژیانێک دەبنەوە کە لە لێواری بێ هیوایدایە.