لە دەزگا تایبەتەکاندا دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان

بەهۆی خراپی باری ئابووریەوە، وەک زۆرێک لەوڵاتان لە بەغدا، ژنان دەبێت بەرگەی هەڵوێستی نەرێنی بگرن بۆ دۆزینەوەی کار، سالی خەلیل، ڕۆژنامەنووس، وتی:"چەندین حاڵەتی دەستدرێژی هەیە بەتایبەتی کە ژنان دەنگ ناکەن و پێویستیان بە کارکردن هەیە".

 

غوفران ئەلرادی

بەغدا- بارودۆخی سەختی ئابووری دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کار و ساڵ بەساڵ ڕێژەی بێکاری زیاتر دەبێت، فەرمانگە حکومییەکان ناتوانن ژمارەی فەرمانبەران زیاد بکەن، بۆیە شارەزایان ئەوەیان بە بێکاری وەسف کردووە هەموو ئەمانە ڕێگر بوون لە خراپ بەکارهێنانی فەرمانبەران لە دامەزراوە تایبەتەکاندا زۆرترین دەستدرێژیی دەکرێتە سەر ژنان، زۆربەیان بە جیاکاری و ئیستغلال فشاریان دەخریتە سەر.

 

ئاژانسەکەمان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لەژنان کردووە بۆ باسکردنی ئەزموونەکانیان و ئەو دەستدرێژیانەی کە لە کاردا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

"خاوەن کارەکان تووڕەیی خۆیان لە سەریان دەردەکەن"

ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی بی.ج خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەدەبدا، کار بۆ کۆمپانیایەکی مامەڵە دەکات و دەڵێت: "ئەگەر کڕیارەکان قەناعەتیان بە کڕین نەبێت یان دەیانەوێت بە تەنیا لە پێشانگای کەلوپەلەکاندا پیاسە بکەن،   بەڕێوبەرەکەی من بێزارم دەکات و بە شێوەیەکی خراپ قسەم لەگەڵ دەکات، هەندێک جار شەرم دەکەم کاتێک کڕیارەکە ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵیدا پیاسە بکەم ئەو دەیەوێت بە تەنیا پیاسە بکات و پارچە کەلوپەلەکان ببینێت، ئەوەش بەڕێوەبەری بازرگانی بێزار دەکات چونکە پێی وایە من ناتوانم قەناعەتی پێ بکەم کە بیفرۆشم".

 

بەپێی قسەکانی بی.ج ماوەی دەوام بەپێی مووچەی مانگانە نییە کاتژمێرەکانی کارکردن لە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بۆ ٤٠٠ دۆلار لە مانگێکدا ئەوەش بە بەراورد بە دۆخی ئابووری و گرانی زۆر کەمە، بەڵام دەبێت کار بکات چونکە خوێندنی ئەکادیمیی کارێکی تری بۆ دابین ناکات.

 

ئەو ژنانەی منداڵیان هەیە ناچارن لەسەر سندوق کاربکەن

ز.ت تەمەنی ٣٣ ساڵە و لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە، ئەو دایکی دوو مندالە کە بەهۆی بارودۆخی خێزانییەوە خوێندنی زانکۆکەی تەواو نەکردووە، دۆخەکە زۆر جیاوازە ئەو دەڵێت: "من بە دوای هەلێکی کاری گونجاودا دەگەڕام کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی من وەک دایکێکی خاوەن دوو مندال من جگە لە کارکردنم لەم بوارەدا نەمدیوە کە پێویست بە لێهاتوویی نییە، بەڵکو پێویستی بە خێرایی و جددیەتی لە ڕێکخستندا هەیە".

 

ئەوەش پشتڕاست دەکاتەوە کە بەهۆی ئەوەی دایکە لەلایەن ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکانەوە ڕەتکراوەتەوە زۆربەی کۆمپانیاکان مەرجەکانیان بۆ داواکار داناوە بۆ کارکردن کە دەبێت تەنیا و بێ منداڵ بێت و هەروەها لە ناوچەیەکی دیاریکراودا بێت و تەمەنێکی گونجاوی هەبێت.

 

ژنان هەم نادادپەروەریان بەرامبەر دەکرێت هەم مووچەیەکی مانگانەی کەم وەردەگرن

ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بەناوی (ت.ک) کە لە بواری پەروەردەیی فیزیکیدا بەکالۆریۆسی وەرگرتووە، دەبینێت کە کارکردن لە دامەزراوە تایبەتەکاندا خراپە و دەڵێت: "ژنان ستەمیان لێ دەکرێت و مووچەیەکی کەمیان پێدەدرێت "دەبێت کار بکەم بۆ یارمەتیدانی خێزانەکەم، من بەتەمەنترین کچی ماڵم".

 

ت.ک، کە لە سەنتەری جوانی لە بەشی چاودێری و دەموچاو پاککردنەوە کاردەکات، وتی: "زۆربەی کات ئەرکی سەرشانی منە ناوەندەکە خاوێن بکەمەوە و چای ئامادە بکەم هەروەها هاتووە: "هەرچەندە ئەم کارە ناونیشانێکی دیکەی کاری هەیە و شارەزایی من نییە و مەزەندە دەکرێت جیاکردنەوەیەکی دارایی بۆ ئەو کارە تەرخان بکرێت، بەڵام ناچار بووم ئەو کارە بکەم کە بەڕێوەبەرەکەم داوایەکم لێدەکات بۆ ئەوەی خۆم لە کێشە دوور بخەمەوە ناچارم دەیکەم".

 

چونکە ژنان تەحەمول دەکەن لەدەزگا تایبەتەکاندا زیاتر پەسەندن

ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مافی ژنان سالی خەلیل، وتی:"دەبینین لە دەزگا تایبەتەکاندا ژنان زیاتر پەسەندن چونکە تەحەمولی فشارەکانی کار دەکەن تا ئێستا هەلی کار بۆ ژنان زیاتر لە پیاوان لەم دەزگایانەدا هەیە و هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ژنان فشاری کاری زیاتر لە پیاوان قبوڵ دەکەن،  هەندێک جار بێدەنگ دەبن کاتێک لە کاردا لەژێر فشاردان، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبینین کە خەڵکێکی زۆر بەدوای ژنێکدا دەگەڕێن کە بە جوانی و بە زمانی تاکتیکی کاری بۆ دەکەن".

 

لەکۆتایی قسەکانیدا، سالی خەلیل، وتی: ناهاوسەنگییەکە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکاندا بووە کە مامەڵەیان لەگەڵ دەزگا تایبەتەکان نەکردووە و دۆسیەی کارەکەیان ڕێکنەخستووە، هەروەها کاراکردنەوەی یاسای ئاسایشی کۆمەڵایەتی ژمارە ١٤٠ی ساڵی ١٩٦٤.