"لە چادری شکۆوە، شکۆ بۆ مامۆستایانی کوردستان دەگەڕێنیینەوە”
لە شاری سلێمانی ١٣ مامۆستا و فەرمانبەر بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە. مامۆستایەکی مانگرتوو دەڵێت: درێژە دەدەین بە چالاکییەکانمان تا مافی خۆمان و هاوڵاتیانی کوردستان دەستەبەر دەکەین.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی_ لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، دەستەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی تەوتین نەکردن و ئاوڕنەدانەوە لە داواکارییەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بناری گۆیژەی شاری سلێمانی، لە لایەن ١٣ مامۆستا و فەرمانبەر، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. لەگەڵ دەستپێکردنی مانگرتنەکە تا دێت مانگرتوان زیاتر فراوان دەبێت. لە ماوەی ٨ ڕۆژدا مامۆستایان و خوێندکاران و چەندی کەسایەتی دایری شاری سلێمانی و هاوڵاتیان سەردان و پشتیوانیان بۆ مامۆستایانی مانگرتوو دوپات دەکەنەوە. ئامانج لە مانگرتنی مامۆستایان بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواکانیانە، لە ئێستادا بە پۆشینی جلوبەرگی سپی بۆ دروشمی خۆئامادەکردن بۆ گیانبەختکردن، بەردەوامی بە مانگرتبەکەیان دەدەن.
لە لایەن ١٣ مامۆستا و فەرمانبەر ماوەی ٨ ڕۆژە مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە ئەنجامداوە، لە ناویاندا ٣ ژن و ١٠ پیاو پێکدێت، بە ناوەکانی: پاکیزە حەمەئەمین، شنە عەلی خەیات، محەمەد ڕەسوڵ، هادی حەمەڕەشید، دڵشاد میرانی، زانا شێخ محەمەد، سروشت هاواری، دڵشاد بابانی، فاعاضل قادر، سەنگەر مەهدی، عەطا ئەحمەد خەیات، سامان ئەحمەد، بەشداریان کردووە.
" پشتیوانی هاوڵاتیان دەبێتە پشتیوانی و وزە بۆ ئێمەی مانگرتوو "
شنە عەلی خەیات، مامۆستای مانگرتوو، باسی لەوەکرد لە ساڵی ٢٠١٤وە مامۆستایان و فەرمانبەران خەبات و تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی خۆیان دەکەن، تابێت خەباتەکانیان چڕتر دەکەنەوە. لە ئێستادا لە ڕێگەی مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە دوای مافە ڕەواکانی خۆیان دەکەن، دەڵێت: زیاتر لە ١١ ساڵە مامۆستایان بەردەوام لە ڕێگەی چالاکی و بایکۆتی خوێندنگەکانەوە ناڕەزای دەردەبڕن. بەڵام لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەڵامی خۆمان دەست ناکەوێت، بۆیە تا بێت چالاکییەکانمان توندتر دەکەینەوە، لە ئێستادا بەشێک لە مامۆستایان ماوەی ٨ ڕۆژە مانمان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە، تا بتوانین چارەسەری ڕیشەی بۆ کێشەکانمان بکەین، ئێمەی مامۆستایان لە ڕێگەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیەوە بڕیاری لابردنی ١١ کورسی کۆتا و تەوتینکردنی موچەکانامان هەبوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕیگەی حکومەتی فیدڕاڵییەوە لابردنی یانزە کورسی کۆتا جێبەجێ دەکات، بەڵام تەوتینکردنی موچەی فەرمانبەران جێبەجێ ناکات. لێرەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ڕێگریکردن لە داواکارییەکانیان، لە ئێستادا مانگرتنمان ئەنجامداوە و بەردەوام دەبین تا داواکارییەکانامن جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەندین ساڵە مامۆستایان بە مەبەستی بەدەستهێنانی داواکارییەکانیان ڕوو لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام بەهۆی پەیوەندیداربوونیان بە لایەنە سیاسییەکانەوە ئاوڕ لە مامۆستاکان نادەنەوە. لە ئەنجامدا مامۆستایان بۆ منگرتن لە خواردن ڕویان لە بەردەم ئۆفیسی سەرەکی نەتەوە یەککگرتوەکانیان، بناتی چیای گۆیژەی شاری سلێمانی گردبوونەوەیان ئەنجامدا، وتیشی: ئیمەی مامۆستایان ماوەی چەندین ساڵە بەردەوام داواکارییەکانمان دەبەینە بەردەم وەزارەتی پەروەردە، بەڵام بەهۆی بەرژەوەندییە حیزبییەکانیانەوە تا ئێستە هیچج هاوکارییەکی مامۆستایان، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانایان نەکراوە، ئیمەی مامۆستایان لە ئێستادا ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە لەبەردەم ئۆفیسی سەرەکی نەتەوە یەککگرتوەکان چادری شکۆمان هەڵداوە، تێیدا ١٣ مامۆستا مانیان لە خواردن گرتووە، ورەی پۆڵاینی خۆمان و هێزپێدانی هاوڵاتیان کاتێک سەردانمان دەکەن وامان لێدەکات بەردەوامبین. سەردانیکەران بەبێ جیاوازی لە هونەرمەندان، سیاسەتمەداران، مامۆستایان و خوێندکارەکان، کەسانی ئاسای بەبێ هەبوونی ناسیاوی لە نێوان مانگرتوان و هاوڵاتیان سەردانمان دەکەن، ئێمە تا جوابی داواکارییەکانامان لە لایەن دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستانەوە پێنەدرێت مانگرتن ناشکێنین.
ئەو مامۆستایە لە کۆتاییدا وتی: ئێمەی مامۆستایان داواکاریمان تەوتینکردنی موچەکان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، پێدانی موچەکانمان لە کاتی خۆیدا و دامەزراندنی مامۆستایانە، هەروەها لە ڕێگەی خۆڕاگری ئێمە و پشتیوانی هاوڵاتیان دەتوانین بگەینە ئامانجەکانمان، بەردەوام دەبین تا دەگەینە داواکارییەکانامن.