کۆنفڕانسی دووەمی ژنۆلۆژی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ کارەکتەرە جۆراوجۆرەکانی ژن دەکاتەوە

زاهیدە مەعمو، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جەختی لە گرنگی ناساندنی زانستی ژنان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییە جیاوازەکانی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کردەوە.

حەسەکە

 

لە ماوەی ٢٥و ٢٦ی ئەیلوولی ئەمساڵدا، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دووەمین کۆنفرانسی خۆی بە ناوی "حیکمەتی ژنان لە ڕێگەی ژنۆلۆژییەوە نوێ دەبێتەوە" لە شاری حەسەکە لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئامادەبوونی نزیکەی ٣٠٠ کەس لە ژنانی ناوچە جیاوازەکان ڕێکخست.

 

کۆنفڕانسەکە وەڵامی زۆر پرسیاری سەبارەت بە گرنگی زانستی ژنان و چالاکیی ئەکادیمیا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان درایەوە، بەرنامەی کۆنفڕانسەکە چەندین بابەتی لەخۆگرتبوو، لەوانە زانستی ژنان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کاری ئەکادیمیاکان و ڕۆڵی ئەوان لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەڕێگەی پەروەردەوە، جگە لە شۆڕشی ژنان.

 

جەخت لەوە کرایەوە کە ئاستی تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و هێرشە جینۆسایدییەکانی سەر ژنان و سروشت و کۆمەڵگە لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکەمدا ڕووبەڕووی سەختی و دژایەتی رەگەزی دەبێتەوە لە جیهاندا بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەم دژایەتییانە لە جەوهەر دژایەتی زایەندی نێوان ژن و پیاو نییە، بەڵکو قەیرانێکە لە نێوان فەلسەفەی ژیانی ئازاد بۆ مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و فەلسەفەی کوشتن و دەستدرێژی کە مۆدێرنیتە سەرمایەداری وەریگرتووە.

 

لە تەوەری یەکەمی ڕۆژی یەکەمدا واتا ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول، زانستی ژنۆلۆژی و پەرەپێدانی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵەکانی ئەکادیمیا بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم زانستە و ئاشناکردنی ژنان پێی خرایە ڕوو.

 

زاهیده مەعمو، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی له ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: ماوەیەکی کەم لەمەوبەر، کارەکانی ژنۆلۆژی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد، بەڵام ئەنجامێکی باش هەیە کە لە کاتی کۆنفرانسەکەدا هەڵسەنگێندرا، کار لەسەر پرسی زانستی ژنان دەکرێت لەڕێگەی ئەو ئەکادیمیایەی کە دەکەوێتە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، و پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ژنان، چ چالاکوان بن یان ئەکادیمی، و هەموو ئەوانەی ئارەزووی گەشەپێدانی کۆمەڵگە دەکەن و کێیە، بەدوای چارەسەری گونجاودا دەگەڕێین بۆ هەموو ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن.

 

"قبووڵکردن و خۆشەویستی هەیە بۆ دۆزینەوەی جەوهەری ئەم زانستە"

زاهیدە مەعمو ژنۆلۆژی بە نوێ و جێی سەرنج پێناسە کرد، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم هەڵسەنگاندنە لە کاردانەوەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتووە کە سەرەتا سەرسوڕمانی خۆیان لە بوونی زانستێکی تایبەت بۆ ژنان دەربڕیوە وتی: قبووڵکردن و خۆشەویستی هەیە بۆ دۆزینەوەی جەوهەری ئەم زانستە.

هەروەها ستایشی هەوڵەکانی کارمەندانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کردو وتی: ژنان لە ڕێگەی زانستی ژنانەوە کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی کەسایەتی ژنان لە ڕێگەی هۆشیاری و بەهێزکردن لە لایەنە جیاوازەکاندا، هاوکاری نێوان ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە بۆ پەیوەندی نێوانیان و پەرەپێدانی زانستی ژنان، کار لە چەندین ئاستدا دەکرێت، لەوانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و کیشوەرە جیاوازەکان.

 

زاهیدە مەعمو دووپاتیکردەوە، زۆرێک لە وڵاتان سەردانیان کراوە، لەوانە میسر، لوبنان، تونس، جەزائیر و مەغریب، ئاواتێکی زۆر هەیە بۆ قووڵبوونەوە لە ژنۆلۆژی، بەتایبەتی ئەوانەی بەدەست شەڕ و کاریگەرییەکانی و کۆچەوە دەناڵێنن، وەک سۆماڵ،. سودان، و ئەوانی تر.

 

زاهیدە مەعموو ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: پلانەکانی داهاتوو بریتین لە کردنەوەی ناوچەی فراوانتر بۆ ناساندنی بە وڵاتانی دیکە.