دوای 22 ساڵ کە لە کارەکەی دەرکرا بەڵام ڕێگەی خۆی ڕازاندەوە

ئیمان سیاغە، کارمەندی تەندروستی کە ماوەی 22 ساڵ لە نەخۆشخانە کاری دەکرد کە لەکاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کارەکەی دەرکرا، بە دامەزراندنی کاری خۆی هەوڵیدا لەسەر پێی خۆی بوەستێت و ئامانجیشی ئەوەیە یارمەتی کێشەکانی کۆمەڵگە بدات.

 

سوزان ئەبوسەعید

 

بەیروت- ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زیانی بۆ تەواوی جیهان هەبوو  زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس گیانیان لە دەستدا، جێی سەرنجە کە ژمارەی دروست زۆر زیاترە لە داتای دیاریکراو، بەدەر لە تەندروستیش کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی هەبوو توندوتیژی دژ بە ژنان و منداڵان زیادیکرد، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بێکار بوون، ئیمان سیاغە، یەکێک لەو ژنانەی لە شاری بەیروت لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی دەرکراوە، بەڵام بازرگانی خۆی بونیاد ناوەو لە ڕووی ئابوورییەوە خاوەنی داهاتی خۆیەتی و ئامانجی وەڵامدانەوەی کێشەکانی کۆمەڵگەیە.

 

لەو نەخۆشخانەیەی کە ٢٢ ساڵ کاری لێدەکرد دەرکرا

ئیمان سیاغە کە نزیکەی ٣٠ ساڵە کاردەکات ئاماژەی بەوەکرد، ژنان بەشێکی چالاکن لە کۆمەڵگە و هیچ جیاوازییەک لەنێوان ژن و پیاودا نییە و داهاتی ئابووریان بەشێک لە سەربەخۆییانی پێکهێناوە، ئەو کە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کارەکەی لە نەخۆشخانە دەرکراوە وتی: "دوای ١ی ئایار کە جاژنی کرێکارانە، من لەو نەخۆشخانەیە دەرکرام کە ٢٢ ساڵ بوو تییدا کارم دەکرد".

 

کاری خۆی بونیادنا

ئیمان سیاغە کە لەناکاو بێکار بوو ئاماژەی بەوەکرد لە ماوەی ساڵانی درێژ لە کارەکەیدا زۆر حەزی بە بەساڵاچووەکان بووە، ئەزموونی لەگەڵ بارودۆخی ئەوان هەبووە، وتی: "دوای ئەوەی لە کارەکەم دەرکرام، بڕیارم دا کە کاری خۆم دروست بکەم، لە نێویشیاندا چاودێری کەسانی بەتەمەن بکەم، من بەشداریم لە خولی ڕاهێناندا کرد بۆ ئەوەی خۆم پەرە پێ بدەم، دوای کاری فراوان پێویستیم بە شوێنێکی فراوان بوو بۆ چاودێری بەساڵاچووان و هاوڕێیەکم کە شارەزا بوو یارمەتی دام لە دروستکردنی کۆمپانیایەک لە بواری بەڕێوەبردندا".

 

"هیچ پاراستنێکی کۆمەڵایەتی بۆ بەساڵاچووان نییە"

ئیمان سیاغە تیشکی خستە سەر گرنگیدان بە بەساڵاچوان لە لوبنان و وتی: "لەلوبنان هیچ ئاسایشێک بۆ بەساڵاچووان نییە حکومەت پێویستی بەساڵاچووان دابین ناکات وەک دەرمان و نەخۆشخانە و چاودێری، بەهۆی کاریگەری قەیرانی ئابووریەوە زۆر ئازار دەچێژن، دیسان چاودێری بەساڵاچووان لەسەر شانی ژنانە، کێشەی جدی بۆ هەندێک لە بەساڵاجووان هەیە و دەبێت لە بوارێکی تایبەتدا سەیر بکرێت، ئێمە چاودێری بایۆلۆجی و دەروونی و جەستەیی دەکەین چونکە بەساڵاچووان گرنگن".

 

"قەیرانی ئابووری کاریگەری هەیە"

ئیمان سیاغە ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی ئابووری وەک هەموو ئەوانی تر کاریگەری لەسەری هەبووە و وتی: "قەیرانی ئابووری یەکێکە لەو هێزە گرنگانەی کە ڕووبەڕووی بووینەتەوە هاوڵاتیان، لەگەڵ لەدەستدانی بەها، ڕۆژانە ڕووبەڕووی کێشە و گوزەران دەبینەوە لە دەرەوەی ئەوە، چاودێری نەخۆشەکان و خەرجی ڕێگاکەیان زیاد دەکات، ژمارەی پەرستاران و دەروونناسان کە لە بواری چاودێری بەساڵاچوواندا ڕاهێنراون گەیشتووەتە ١٥ ژن".