ئیگای یەکەم پاسەوانی پارکی ئەندەنوسی: زمانی سروشت کۆنترین زمانی سەر زەوییە

کاری پاراستن لە گوندی لیفی تۆراوتی وڵاتی ئەندەنوسیا کەم بوو، بۆیە کاتێک "ئیگا"ی تەمەن ٢٧ ساڵ لە زانکۆ گەڕایەوە، کاری کرد بۆ ئەوەی ژنان لە پارکی نەتەوەیی دراوسێدا ببنە پاسەوان و بووە یەکەم پاسەوانی ژن لە بازگەی هێزی ئەندەنوسی.

 

 

ناوەندی هەواڵ

 

"ئیگا" کە بە نازناوەکەی ناسراوە، یەکێک بوو لەو ١٥ ژنەی کە بەشداریکرد لە پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: "من هەمیشە بە پەرۆش بووم دەربارەی سروشت و پاراستنی، من لە گوندێکی دەورەدراو بە دارستان گەورە بووم، هەردوو باپیرم بە هاوبەشیکردنی دانایی ناوخۆیی و نەریتی خۆیان ئیلهامیان بۆ هێنام و هانیان دام کە دارستانەکە بناسم و دار نەمام بچێنم، لەبارەی هێزی سروشتەوە پێیان وتم کە زمانی سروشت کۆنترین زمانی سەر زەوییە و بۆیە دەبێت گوێی لێ بگرین".

 

"ژیانم گۆڕا"

ئیگا کە لە قۆناغی دواناوەندیەوە لە بزووتنەوەی ژینگەیی چالاک بووە، وتی: "لە زانکۆ پەیوەندی نێودەوڵەتیم خوێندووە بۆ ئەوەی مێشکم بە کراوەیی بهێڵمەوە دەربارەی ئەو شتانەی لە جیهاندا ڕوو دەدات، من هەمیشە دەمویست بگەڕێمەوە بۆ گوندەکەم دوای دەرچوون، ژیانم لە کانوونسی یەکەمی ٢٠٢٠ گۆڕا کاتێک چوومە ناو دەستپێشخەرییەوە، ئێمە پەروەردەو و فێرکردنی سەرەتایی پۆلیسمان پێدرا لەسەر پەیوەندی کردن و دانوستان و کارامەیی پیشەکاری، هەروەها فێری ئەوە کراین کە چۆن گوندنشینە خۆجێیەکان بەهێز بکەین بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی جێگرەوە دەربهێنین و لە نزیکەوە لە پاڵ دەسەڵاتی پارکی نەتەوەیی کار بکەین".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە فیربووە پاسەوانەکان چی دەکەن و زیاتر بە پەرۆش بووە دەربارەی کارەکە،، ئێستا زۆر شانازی دەکات کە خزمەت بە کۆمەڵگەکەی دەکات و وتی: "پاسەوانەکانی کۆمەڵگە یارمەتی پاراستنی جۆرە مەترسیەکان دەدات ١٠٠ جۆری باڵندە هەن کە ماڵەکانیان لەناو پارکدا دروست دەکەن، من بەلایەنی کەمەوە  ١٠ ڕۆژ کار دەکەم لە مانگێکدا، بەڵام لە ڕاستیدا، بەهۆی سروشتی کارەکەوە، کاتێکی زیاتر دەخایەنێت بۆ وەبەرهێنان لە ڕووی وەرگرتنی پابەندبوون لە کۆمەڵگەدا".

 

"ژنی پاراستن"

ئیگا وتیشی: "ئەوە زۆر قایلکەرە بۆ زانینی ئەوەی کە هەوڵمان دەتوانێت ژیانی کەسێک بگۆڕێت بۆ باشتر، وەک ئەوەی کاتێک ئێمە دەتوانین گروپەکانی کۆمەڵگە ئاسان بکەین بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە، کە بتوانن دەستگەیشتنیان بە بازاڕە بەردەوامەکان بۆ بەرهەمەکانیان هەبێت، وابزانم زۆر زیاتر دەتوانم بۆ سروشت بکەم، خەڵک لە گوندەکەم ئێستا نەک تەنها وەک ئیگا بەڵکو وەک "ژنی پاراستن"، یان ئەو کەسەی کە پێویستە پەیوەندی پێوە بکەیت دەمناسێنن، من هەست بە شانازی دەکەم دەربارەی ئەوە".

 

"بێدەنگ بوون هیچ شتێک ناگۆڕێت"

ئیگا وتیشی: "ژنان دەتوانن دەنگمان زیاتر بەرز بکەینەوە و زەوی بکەینە شوێنێکی باشتر، من یەک پەیامی گەورەم هەیە بۆ ژنانی گەنج، ئازابن، مەترسن بۆ دەست پێکردن بە کارکردن و بۆ پاراستن، تۆ پێویستە خۆت هان بدەیت بۆ ئەوەی هەنگاوی یەکەم بنێیت چونکە هەنگاوی یەکەم زۆر گرنگە، ئەوە ئەوەندە ترسناک نییە کە تۆ بیر دەکەیتەوە".