ڕێکخراوی زاد الخیر پشتیوانی لە ژنان و منداڵی بێ سەرپەرشت دەکات

لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی ئابووری عێراق و ڕەوشی تەندروستی، ئازار و سەختییەکان بۆ ئەو ژنانەی هاوژینەکانیان گیانیان لەدەستداوە و منداڵی بێ سەرپەرشتن زیادی کردووە.

لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی ئابووری عێراق و ڕەوشی تەندروستی، ئازار و سەختییەکان بۆ ئەو ژنانەی هاوژینەکانیان گیانیان لەدەستداوە و منداڵی بێ سەرپەرشت زیادی کردووە.

 

غوفران ئەلرادی

بەغدا- لە عێراق بەهۆی تێکچوونی باری ئابووریەوە بارودۆخی ئەو ژنانەی کە هاوژینەکانیان  گیانیان لەدەستداوە و ئەو منداڵانەی بێسەرپەرشتن و کۆچبەربوون خراپبووە، ڕێکخراوی زاد الخیر ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە دابینکردنی هاوکاری و پشتیوانی بۆ ئەو خێزانانە، هاوکارییەکانیش بریتین لە دابینکردنی خۆراک و جلوبەرگ، چاودێری تەندروستی، ئەنجامدانی نەشتەرگەری تەندروستی و دابینکردنی یارمەتی تەندروستی دەروونی.

 

"ڕێکخراوی زاد الخیر بە هەڵمەتێکی پشتیوانی دەستی بە کارکرد"

عەزرا عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی زاد الخیر، ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکە خێزانێکە بە بنەمای مرۆیی، "ئەندامانی ڕێکخراوەکە ئەندامی خێزانەکەمن و لە ژمارەیەک لە هاوڕێ نزیکەکان و ئەو کەسانەی حەز بە خێر دەکەن پێکدێت، بیرۆکەی پێکهێنانی ڕێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی پێکرد و هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بۆ پشتگیریکردنی کۆچبەرانی بەغدا کە خواردنی ئامادەیان بەسەر زیاتر لە ١٩٨ هەزار کۆچبەری ژن و منداڵدا دابەشکرد، هەڵمەتەکە بەردەوام بوو تا ئەو کاتەی کۆچبەران گەڕانەوە ماڵەکانیان".

 

سەبارەت بەیارمەتی خۆراک لە مانگی ڕەمەزاندا، زاد الخیر سەبەتەیەک لە خواردنی برنج و شەکر و چای و شیری منداڵی ساوای بەسەر ئەو ژنانەدا دابەشکرد کە هاوژینەکانیان لەدەستداوە و منداڵی بێ باوکیان هەیە.

 

عەزرا عەبدولئەمیر، بۆی دەردەکەوێت کە دابینکردنی خۆراک بۆ هەژاران گرنگترە لە دابینکردنی پاڵپشتی تەندروستی دەروونی، چونکە ناتوانێت تەندروستی دەروونی بۆ برسیەکان دابین بکات بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەکەیاندا، بەڵام پێویستە سەرەتا خۆراک دابین بکرێت، هەروەها کەمپەینی "خەم مەخۆ"یان ڕاگەیاند تا خزمەتی تەندروستی بێ بەرامبەر و نەشتەرگەری بۆ ئەو کەسانە دابینبکرێت.

 

"تا ئێستا ١٢ نەخۆشخانەی تایبەت هاوکاری ڕێکخراوەکەمانیان کردووە بۆ چارەسەرکردن و بۆ باری نائاسایی و مەترسیداری ژنان و منداڵان زیاتر لە ١٤٣ دکتۆری هەموو بەشەکانیش هاوکاریان کردین، زیاتر لە ١٦٩ نەشتەرگەری گەورە بۆ ژنان و منداڵان و کۆچبەران کراوە، کە بریتیبوون لە لابردنی تۆڕە شێرپەنجەییەکان، سنگ، شێرپەنجەی خوێن، لەوزەتێن، هەموو جۆرەکانی نەشتەرگەری چاو. تا ئێستان پێویستی نەشتەرگەری هەیە و بەردەوامین".

 

عەزرا عەبدولئەمیر باسی لەوەکرد چەندین کەمپەینی دیکەیان ڕاگەیاندووە تا لە هەموو بوارێکدا خزمەت پێشکەش بکەن وەک "گەرمم بکەرەوە" و "ئێمە پێکەوە بەردەوام دەبین"، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی زاد الخیر داوا لە هەموو خێرخوازان دەکات کە زیاتر ببەخشن تا سوود بە کەسێکی زیاتر بگەیەنن.

 

ت.پ