خەڵکی عەفرین بەهۆی دووریی لە زێدی خۆیان و کۆچبەرییان زەحمەتی زۆر دەچێژن

زیاتر لە چوار ساڵە هاوڵاتیانی عەفرین کە بە زەبری هێز لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون و لە کانتۆنی شەهبا دەژین، لە دژی هەموو ئاستەنگ و زەحمەتییەک ژیانی ڕۆژانەیان بە ئیرادەوە درێژە پێدەدەن.

ڕوبارین بەکر

شەهبا- ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە خەڵکی عەفرین کە بە زەبری هێز خاکەکەیان جێهێشتووە و کۆچیان کردووە بۆ کانتۆنی شەهبا و لەوێ نیشتەجێن، دژی هەموو سەختی و ئاستەنگەکانی ژیانی ڕۆژانە و بێچارەیی لەناو گەمارۆ و بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی شەهبا و عەفرین، ئەوان بەرهەڵستی و خۆڕاگری دەکەن، دانیشتوانی عەفرین دووپاتیدەکەنەوە کە ڕۆژی گەڕانەوە هەیە.

 

"خزمەتگوزاری خۆبەڕێوەبەری"

شیرین ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین، ئاماژەی بەوەکرد کە کۆچبەرانی کانتۆنی شەهبا لە قۆناغی دووەمی بەرخۆداندا پەیوەندی خۆیان بە خاکەکەیانەوە نیشان دەدەن و وتیشی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ماوەی چوار ساڵە هەم لە کەمپەکە و هەم لە ناوچەکە پشتیوانیان دەکات و هەمووان دەزانن کە خەڵکی عەفرین کاتێک لە نیشتیمان بوون زۆر دڵخۆش بوون، بەڵام کاتێک یەکەم جار هاتین بۆ ئێرە تووشی چەندین کێشە بووین بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری یارمەتی داین، کانتۆنی شەهبا لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی چەتەکانی داعشدا چەندین پێکدادانی بینی و شەهبا ناوچەیەکیکارەساتبار بوو و بەپێی ژمارەی دانیشتوان خانوەکان کەمیکردووە، بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ماوەی چوار ساڵە چەندین کەمپی لە کانتۆنەکەدا دروستکردووە، تا ئەمڕۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەهەرێم هەموو تواناو خزمەتگوزارییەکانی بۆ پشتیوانیکردن لەخەڵک دابینکردووە هەروەها کردنەوەی خاڵی پزیشکی بۆ مانگی سووری کوردی و نەخۆشخانەی ئەڤرین".

 

"ئێمە پشتگیری گەلەکەمان دەکەین و ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین"

شیرین ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە خۆبەڕێوەبەری ژمارەیەک خانوو کە لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا وێران بوون نۆژەنی کردەوە و وتی: " جگە لەدروستکردنی ئاوەڕۆ و گەیاندنی ئاو بەگوندەکان لەڕێگەی تانک و ساردکەرەوەی ئاوەوە یارمەتی خەڵکی دا، هەرێمەکە نیمچە چۆڵە بەڵام خەڵکەکە بە خواستی خۆیان دەژین و خەڵک لە دابینکردنی چەندین کەرەستە و پێداویستیدا تووشی گرفت دەبنەوە، دوای ئەو گەمارۆیەی کە ڕژێمی سوریا بەسەر کانتۆنەکەدا سەپاندی ئەو هاوکارییانەی کە لەلایەن ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دابینکراوە پارەیان دەوێت، ئارەزوویان ئەوەیە کە خەڵک لەناو کەمپەکە لەناوبەرن، بەڵام سەرەڕای هەموو دژوارییەکان، گەلی ئێمەی عەفرینی خۆڕاگرن و پشتگیری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەن، هەروەها کاتێک هاتین بۆ شەهبا وەک بیابان بوو بەڵام خۆمان سەزاییمان چاند چونکە کلتورێکی گەلەکەمانە لە عەفرین هەمیشە سەوزایی زۆر دەچێنن و خۆشیان دەوێ، ئێمە لە شەهبا چەندین شەهیدمان هەیە، هەڤاڵە ژن و گەنجەکانمان لێرە شەهید بوون و لەسەر ئەو بنەمایەش هەمیشە بەرخۆدانی دەکەین و هەرگیز خۆبەدەستەوەدان قبوڵ ناکەین ئێمە هەمیشە لە شەهبا بەرخۆدانی دەکەین تا دەگەڕێینەوە بۆ خاکی عەفرین".

 

"بە داگیرکردنی عەفرین وێرانکاری و خراپەکاری ڕوویدا"

فەریدا بەکر، یەکێک لەو ژنانەی کە لە کامپەکاندا دەژی ئاماژەی بەوەکرد کاتێک لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ کۆچیان کرد، نەیانتوانی لەگەڵ هاوڵاتیان بچنە دەرەوە، بۆیە شاهیدی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بوون، وتی: "دوای ماوەیەکی کەم لە عەفرین دەرچووم و ئێستا لە کامپی شەهبا دەژیم، دوای کۆنترۆڵکردنی لە لایەن تورکیا و چەتەکانی نەمانتوانی ماڵ و حاڵی خۆمان بەجێ بهێڵین نەمانتوانی بخەوین بەهۆی دەنگی تۆپباران و گولـلەی دەوڵەتی تورکەوە، هەروەها لە شەوێکدا ژیانمان گۆڕا بۆ دۆزەخ عەفرین کە بە ئاسایش و ئارامی ناسراوە، بووە ناوەندی گروپە چەتەکان جگە لە سەپاندنی سەندنی پارە، خانووی کۆچبەران کۆنترۆڵکران و ماڵ و موڵکیان دەستی بەسەردا گیرا و تاڵانکران، زەوی خەڵکەکە وێرانکراو ئەوانەی وەک ئەوانیان نەدەکرد کوژران، کامپەکانی بەرخۆدان تەنها لە چادری نایلۆنەوە سەلامەتتر و ئاسوودەترن لەوەی لە عەفرینی داگیرکراودا بمێننەوە داوا لە هەموو گەلی عەفرین دەکەم کە لەلایەن چەتەکانەوە فریو نەدرێن و داگیرکاریی تورکیا ببینن".

"بۆ ئەوەی خاکەکەمان ئازاد بکەین، بەرگەی هەموو ئاستەنگیەکان دەگرین"

سەلوا عەبدۆ، ئاماژەی بەوەکرد لە کامپەکانی شەهبا ڕووبەڕووی چەندین نەهامەتی و کارەسات دەبنەوە و بەردەوامیشی دا و وتی: هاوین چادرەکەمان لە خۆری تیژ ناپارێزێت و لە زستانیشدا بە باران و باهۆز نەخۆشیی منداڵەکانمان تێدەکۆشین، لە هەموو سەختی و ئاستەنگێکدا، ئێمە بۆ گەڕانەوەی عەفرینی خۆڕاگری دەکەین هەتا ڕۆژێک لە ژیانمان هەبێت، هیوادارین بگەڕێینەوە".

 

سەلوا عەبدۆ لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە هەموو وڵاتان ئەوانەی کە داوای پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و وڵاتانی گەرەنتی و  دەستوەردان لە قەیرانی سوریادا دەکەن کردو وتی: "ئەگەر ئەم دەوڵەتانە هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا هەر کارێک بکەن پێویستە سەرەتا لێکۆڵینەوە لە تورکیا بکەن و فشار بخەنە سەری کەهەموو ئەو ناوچانە جێبهێێت کە بەشێوەیەکی دڕندانە داگیری کردووە".