کۆبانێ، بەرخۆدانییەک بۆ مێژوو

لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا جیهان پاڵپشتی خۆی بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ دەربڕی دوای مانگ و نیوێک لە هێرشی چەتەکانی داعش کە ١٥ی ئەیلول دەستیانپێکردبوو، بەرخۆدانی کۆبانێ ١٣٤ ڕۆژی خایاند، لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند.

لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا جیهان پاڵپشتی خۆی بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ دەربڕی دوای مانگ و نیوێک لە هێرشی چەتەکانی داعش کە ١٥ی ئەیلول دەستیانپێکردبوو، ئەو بەرخۆدانییەی١٣٤ ڕۆژی خایاند، لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند.

 

سێلڤا ئیبراهیم

مەنبج- گەلی کۆبانێ دوای ١٣٤ ڕۆژ بەرخۆدانی و شەڕ دژی چەتەکانی داعش توانییان کۆبانێ ئازاد بکەن و داعش تێکبشکێنن، ئەمە لە جیهاندا دەنگیدایەوە، سوهام حەمۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان بۆ نوژنها وتی: "بەرخۆدانی کۆبانێ و ئەو قوربانیانەی یەکینەکانی پاراستنی ژن و گەل ئەنجامیداوە، سەرنجی جیهانیان ڕاکێشایە سەر شەڕی کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژاڤا، بەو بەرخۆدانییە پلانی تورکیای شکست پێهێنا بە تێکشکاندنی داعش".

 

بەرخۆدانی کۆبانێ چۆن چارەنوسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای گۆڕی؟

سوهام حەمۆ، وەڵامی پرسیارەکانی نوژنها دەداتەوە و وتی: شەڕی کۆبانی دژ بە داعش شەڕی سەدە بوو، چونکە توانی سەرەڕای قەبارەی بچوکی خۆی شەڕی گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی جیهان بکات و چارەنوسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای گۆڕی بەو بەرخۆدانەی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژن کردیان ئەگەرچی نایەکسانی لە هێز و چەکدا هەبوو، بەڵام شەڕڤانان بە ئیرادە و باوەڕی پتەوەوە بڕیاری ڕزگارکردنی شارەکەیان دا.

 

هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ تەنها بۆ سەر ڕۆژئاوا و کۆبانێ نەبوو، بەڵکو هەڕەشە بوو بۆسەر سوریا و جیهان بە گشتی، ئەگەر چەتەکانی داعش بیانتوانییایە ئەو شەڕە ببەنەوە، هەموو جیهان لە مەترسیدا دەبوو، بەڵام بەرخۆدانی کۆبانێ بووە بەربەست و مەترسی لەسەر جیهان نەهێشت.

 

چی وایکرد بەرخۆدانی کۆبانێ لە ئاستی جیهاندا دەنگبداتەوە؟

بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی ژن و گەل، ڕۆڵی دیاری ژنان لە تێكشکاندنی داعش و گیانفیدایی ئارین میرکان خاڵی وەرچەرخانی بۆ شەڕی کۆبانێ دیاریکرد، سەرباری ئەو ویستەی کەلە کۆبانێ لە کەسایەتی ژناندا سەریهەڵدا، سەرنجی جیهانی بۆ بەرخۆدانی و شۆڕشی ڕۆژاڤا ڕاکێشا کەپێشتر ئەمە دوور بوو لە چاوی جیهان، بەڵام دوای ئەم بەرخۆدانیە، کۆبانێ بوو بە ئەجێندای بنەڕەتی جیهان، هەموو کەسێک باسی لەو خۆڕاگرییە دەکرد، بۆیە ١ی تشرینی دووەم بە ڕۆژی جیهانی پشتیوانی کۆبانێ دیاریکرا.

 

جیهان چۆن پشتیوانییان لە کۆبانێ کرد؟

کاتێک جیهان بەرخۆدانی شاری کۆبانێی بینی، چەندین وڵات هاوخەمی و پشتیوانی خۆیان دەربڕی و داوایان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەنگ هەڵبڕێت، بۆ ئەمەش چەندین خۆپیشاندان کرا کە ئەنجامی ئەرێنیان لێکەوتەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشداری شەڕ بکات و کۆبانێ ئازاد بکەنەوە، هەروەها چەندین گەنج و نەتەوەیی جیاواز بەشداریان کرد بۆ ئەوەی شەڕی دژی تیرۆر و بەرگری لە گەلی خاوەن ماف بکەن، داعش بەدوای فراوانکردنی دەسەڵاتییەوە بوو، بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکان کە لایەنی جیاوازی هەیە، بەڵام بەرخۆدانی سەدە کۆبانێی کردە گۆڕستانی پلانەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیا.

 

پڕۆژەی دەوڵەتی تورکیا لە کۆبانێ چۆن شکستی هێنا؟

لەکاتی بەرخۆدانی کۆبانێدا، ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەمیشە دەیوت "کۆبانێ کەوت و دەکەوێت"، بەم پێیەش هێرشەکەی داعش یەکێک بوو لە پلانەکانی ئەو، کەلەو ڕێگەیەوە بۆ لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژاڤا هەوڵیدا، بەڵام ئەو بایە بۆ ئەردۆغان و ئاکەپە هەڵینەکرد و بەرخۆدانی کۆبانێ هەموو پلانەکانی پوچەڵکردەوە، یەکەم دۆڕانی چەتەکانی داعش لە کۆبانێ بوو، ئەوان چاوەڕێێ ئەوەیان نەدەکرد، چونکە پێشتر ئەو ناوچانەی هێرشیان دەکردەسەر بە خێرایی کۆنتڕۆڵیان دەکرد، دۆڕانیشێ لە کۆبانێ هەنگاوێکی مێژوویی و بەرخۆدان بوو.

 

تورکیا ئێستا چۆن هەوڵدەدات پلانەکانی جێبەجێبکات؟

دوای شکستهێنانی پیلانەکانی تورکیا بە لەناوبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کۆبانێ، تورکیا بەردەوام بوو لە داگیرکردنی خاکی سوریا، عەزاز، جەرابلوب، باب، عەفرین و سەرێکانی، تورکیا داگیرکردنی خاکی تورکیا و بەتایبەتتر ناوچە سنورییەکانی دەویست، چونکە نەیتوانیبوو ئامانجەکانی خۆی بپێکێت لە ڕێگەی داعشەوە، بۆیە خۆی کەوتە ناو پلانەکان و هەوڵی جێبەجێکردنی دەدا.

 

تورکیا لە هەموو بوارێکدا بە قەیرانێکی ناوخۆیدا تێپەڕدەبێت، پێشێلکارییەکانیشی نیشانەی لاوازییەتی، پێویستە جیهان وەک چۆن لە کاتی کۆبانێدا هەڵوێستی ئەرێنی هەبوو و توانی فشار بخاتەسەر کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی، بێدەنگی بشکێنێت و هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

 

ت.پ