جەژنی قوربانی ئەم ساڵ بە دەیان قەیرانەوە لەلای هاوڵاتیان تێدەپەڕێت

ژنانی گەرمیان باس لەوە دەکەن کە جەژن پەیامی ئاشتی و یەکترقبوڵکردن و دڵخۆشیی و پێکەوە ژیانە بەڵام قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان چێژی جەژنی بۆ هاوڵاتیان کەم کردوەتەوە، نەبوونی ئارامی و داگیرکارییەکانی سەر خاکی کوردستانیش هاوڵاتیانی نیگەران کردووە.

هاوژین شکور

 

گەرمیان- جەژن بۆخۆی پەیامی ئاشتی و پاککردنەوەی دڵ دەروونەکانە پەیامی یەکتر قبوڵکردن و لەیەک خۆشبوونە هەرچەندە دۆخی ئێستای وڵات سەرباری ئەو هەموو قەیران و ناخۆشیانە هەیە وەکو قەیرانی دارایی و هێرشکارییەکان دۆخی ناجێگری هەرێمی کوردستان ئەمەبۆخۆی کاریگەری زۆری هەبووە لەڕووی دەروونیەوە لەسەر خەڵک وائەکات هەستی جەژنبوون کاڵبێتەوە

بۆ کورد جەژن ئاواتی ئارامی و نەمانی قیرانە یەک لە دوای یەکەکانە، ئاژانسی نوژنها ڕای ژنانی گەرمیان بۆ تێپەڕبوونی جەژنی قوربان وەردەگرێت و ئەوانیش بەم شێوەیە باسی دەکەن.

 " ژنان دەبێت لەسەر پێی خۆیان بوەستن "

تیشکۆ تەیب غریب، تەمەنی ٢٤ ساڵە و دەرچووی زانکۆی گەرمیانە بەشی وەرزش، ماوەی ٦ ساڵە کاری دیزاین و کاری دەستی دەکات و دەڵێت: " گەشتم بەم تەمەنە دڵنیاشم تا کۆتایی تەمەنم وەکو چۆن لەمناڵی یەوە هەستم پێکردووە هەموو جەژنێ خۆشی تایبەتی هەیە سەرەڕای هەموو بارودۆخێک چونکە هەندێ جاریش بەخۆشی تێنەپەڕیوە ئەگەر لە ڕابردوو بڕوانین ئەبینین ڕووداوی ناخۆش زۆر ڕوویداوە بەڵام جەژن لای من پیرۆزی خۆی هەیە و چێژێکی تایبەتی هەیە."

تیشکۆ تەیب ئاماژەی بەوەدا قەیرانەکان کاریگەری کردوەتە سەر ژنان و وتی: " لەڕاستیا لەناخەوە هەست بە ئازار ئەکەم ئەبینم قەیرانە و بەتایبەت خودی خۆم کە لەم بوارەیا ئیش ئەکەم ئەبینم چەند ژن هەیە حەزیان لەوشتەیە بیکڕن بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئیستاوە ناتوانن بیکڕن."

 لە دریژی قسەکایدا وتی: " بەڵام لەهەموو بارودۆخێکدا و لەهەموو سەردەمێکدا ئەم ناخۆشیانە هەر هەبووە بەداخەوە، کاتێک نەبووە هەموو کەس پێکەوە دڵخۆش بێت ئەمە ڕاستیەکەو ناتوانین لێی ڕابکەین، ئەگەر پەیامێک لەمنەوە بگاتە یەک ژنیش واتە ئەگەر یەک ژنیش گوێی لێبێت ئەڵێم ئەگەر ژن لەسەر پێی خۆی بوەستێ بڕواناکەم هیچ کەس بتوانێ هەوڵی کەوتنی بدات، چونکە من ڕۆژانێک لەسەر پێی خۆم وەستاوم ئەوەندە زەحمەتی هاتوەتە پێشم تەنانەت لەلایەن نزیکترین کەسەکانمەوە بەتایبەت کە دەستمدایە ئەم ئیشە بۆیە من دەڵێم تۆ وەک ژنێک لەسەر پێی خۆت ڕابوەستە و بەهرەی ناو ناخت بدۆزەرەوە."

تیشکۆ باسی لەوە کرد کە بەردەوام ڕووبەڕووی قسەی ناخۆش و بەربەست دەبێتەوە و وتی: " زۆرجار لەڕێگای نامەوە قسەی ناشیرینم بۆ ئەنوسن و ئاساییە ئەگەر ڕۆژێ لەڕۆژان توشی ڕوداوێک بین بەڵآم دەبێت لەخۆمانەوە دەست پێبکەین و جوانی ببەخشینەوە دڵنیابە لە دواتردا بەرامبەرەکەمان وەڵامدانەوەیەکی جوانی ئەبێت . "

" داگیرکارییەکانی سەر خاکی کوردستان دڵتەنگمان دەکات"

سارا حسێن خوێندکاری پەیمانگایە، لەسەر تێپەڕبوونی جەژن دەڵێت: " بێگومان جەژن بۆخۆی پەیامی ئاشتی و پاککردنەوەی دڵ دەروونەکانە پەیامی یەکتر قبوڵکردن و لەیەک خۆشبوونە هەرچەندە دۆخی ئێستای وڵات سەرباری ئەو هەموو قەیران و ناخۆشیانە هەیە وەکو قەیرانی دارایی و هێرشکارییەکان دۆخی ناجێگری هەرێمی کوردستان ئەمەبۆخۆی کاریگەری زۆری هەبووە لەڕووی دەروونیەوە لەسەر خەڵک وائەکات هەستی جەژنبوون کاڵبێتەوە ، لەهەمان کاتتدا ئەو داگیرکاری و کوشتن و بڕین هێرشانەی کەدەکرێتە سەر تاکی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان لەڕاستیدا بۆ ئێمە زۆر ناڕەحەتی ودڵتەنگیە وامان لێ ئەکات هەست بەخۆشی نەکەین لەوخۆشیانەی کەهەیە. "

 

 

سەبارەت بە گەردن ئازادی سارا وتی: "  وەکو خودی خۆم بێگومان تاکو ئەم ساتە هەمیشە حەزمکردووە یەکەمجار گەردن ئازایی لەدایکو باوکم بکەم وەهەروەها خوشک وبراکانم و هاوڕێکانم بەتایبەت ئەوانەی کە لێم دوور هەموو کات دەرگام کراوەیە و هەموو کاتیش دەستپێشخەریم کردووە بەتایبەت بۆئەوەی گەردنم ئازابکەن و گەردنیشان ئازابکەم،بەهیوام هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە وابیر بکاتەوە هەموومان پێکەوە جوانین کە یەکتر قبوڵبکەین چونکە خوای گەورە فەرموویەتی " ئێوە لەناو خۆتان چاکەو چاکەکاری بکەن لەسەر زەوی منیش ڕەحمتان پێدەکەم لەئاسمان ".

هێشوو عبداڵلە تەمەنی ٤٨ ساڵە و فەرمانبەرە، وتی: " جەژن بۆ کەسێکی دیندار بۆنەیەکی ئاینی یە و لە هەمان کاتدا بەواتای ئاشتی و ئاشتەوای دێت لە ناو خەڵکدا بۆیە هەر کەسێک دڵ عاجزیکی هەبێت لەم ڕۆژدا هەواڵی ئاشتبوونەی داوە و من وەکو خۆم جەژن بەڕۆژیکی پیرۆزی دەزانم چونکە لە جەژندا خێزانەکان کۆبوونەوە و بە یەکتر شادبوونەوە، هاوکاریکردنی خێزانەک هەژارەکان  وە دڵ خۆشی کردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت جوانترین شتەکانی جەژن بوون لای منن."

هێشوو لە کۆتایدا هیوای خۆی بۆ جەژن خواست و وتی: " ئاواتە خوازبووم کە ئیمەی کوردی باشوور بەمجورە جەژنمان نەکردایە چۆنکە خەڵک لە بارودۆخێکی  ناخۆش و پڕ لە قەیراندا تێدەپەڕینن بەداخەوە گرانی بازارو بێ خزمەتگوزاری و بێ کاری" .