هیوانگلۆ- گوندی درێژترین قژ لە جیهاندا

قژ ڕازاوەی ژن و نهێنی جوانی و ناسکیەکەیەتی، بەڵام بەلای ژنانی هۆزی "ياو Yao" ی نەژاد پەرستی گوندی هیوانگلۆی چینەوە قژ بەنرخترین شتە لایان

قژ ڕازاوەی ژن و نهێنی جوانی و ناسکیەکەیەتی، بەڵام بەلای ژنانی هۆزی "ياو Yao" ی نەژاد پەرستی گوندی هیوانگلۆی چینەوە قژ بەنرخترین شتە لایان.

ناوەندی هەواڵ

ژنانی گوندی یاو یاخود قژ درێژان بایەخێکی زۆر بە قژیان دەدەن و نرخێکی زۆری هەیە لایان، بە جۆرێک درێژی قژیان لە نێوان ١.٧ بۆ ٢.١ م دایە ناویان لە کتێبی زانیاری گینسدا تۆمارکراوە، بۆیان هەیە تەنها یەکجار قژیان ببڕن و باوەڕیان وایە قژی درێژ تەمەن درێژ دەکات بەخت و سەروەت دەهێنێت.

گوندی هیوانگلۆی سەربە هەرێمی گوالین دیمەنێکی سروشتی قەشەنگ و دڵبەری هەیە و نزیکەی ٨٢ خێزانی هۆزی نەژاد پەرستی "ياوی سورRed Yao " لێدەژی ناوەکەی لە جلوبەرگە سورە کلاسیکەکەی دانیشتوانەکەی دەیپۆشن وەرگیراوە. هەرێمەکە بە خاڵی سەرنج ڕاکێشی گەشتیاری دادەنرێت بەهۆی پارێزگاری کردنی دانیشتوانەکەی لە داب و نەریتە کۆنەکانی، بەڵام سەرنج ڕاکێشترین شت لە گوندەکەدا ئارەزووکردنی ژنانە بۆ قژی درێژ، بەجۆرێک گوندی یاو بڕوانامەی گینسی بۆ درێژترین قژ لە جیهاندا وەرگرتووە.

جگە لە یاو ناوی'' گوندی قژ درێژانیشی'' لێنراوە ژمارەی ئەو ژنانەی قژیان ناوەندە ١٢٠ ژنن درێژی قژیان نزیکەی ١.٧ مەترە، درێژ ترینیشیان ٢.١ مەترە ئەوەش وایکردووە بە شایستەیەوە شایەنی ئەو نازناوە بێت.

قژ ڕۆڵێکی گەورەی لە ژیانی ژنانی گوندی یاوی سوردا هەیە، لەم چەند ساڵەی دوایدا ڕێگە پێدراو نەبوو بۆ ئەو کوڕانەی هاوسەرگیریان نەکردووە هەتا کوڕەکانیشیان قژی ژنان بە پرژاوی ببینن.

لە ماوەی وەرزی هاوین و پایزدا ژنان ڕوو دەکەنە ڕووبارەکان بۆ شتنی قژیان دواتریش بە لەچکێکی شین دەیپۆشن تا لەچاو دووری بخەنەوە، وە ڕێگە بەو پیاوە نادرێت قژی ئەو ژنەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات ببینێت تا ڕۆژی گواستنەوە، گەر بە ڕێکەوت بیانیەک قژی کچێک بە پرژاوی بینێت ناچار دەبێت سێ ساڵ لەگەڵ خێزانەکەیدا وەک زاوا بباتە سەر، بەڵام ئەمە نەریتێکی کۆن بووە لە ‌هەشتاکاندا، ئەمڕۆ ژنان شانازی دەکەن بە دەرخستنی قژە ڕەشەکەیان لە شوێنە گشتیەکاندا بێ ترس لەو سزایەی لە ڕابردوودا بەسەریاندا دەدرا.

وە بە پێێی ماڵپەڕی ''تۆپ شاینا تراڤڵ''  ژنانی هیوانگلۆ لە ژیانیاندا تەنها یەک جار ڕێگەیان پێدەدرێت قژیان ببڕن، ئەوەش کاتێک دەگەنە تەمەنی ١٦ ساڵی هەر لەم تەمەنەشدا دەتوانێت دەست بکات بە گەڕان بە دوایی هاوبەشی ژیانیدا، بەشە لێکراوەی قژەکە دەدرێت بە داپیرەی کچەکە و ئەویش پارێزگاری لێدەکات وەک دیاری لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیدا پێیدەداتەوە بۆ ئەوەی ببێتە تەسریحەی قژی ڕۆژانەی.

''ئاوی برنج''.. نهێنی شاراوەی گوندی ژنانی قژ درێژانە

هەموو ژنانی هیوانگلۆ قژیان بە توندی بۆ سەرەوە کۆدەکەنەوە بە شێوەی چینی، بەڵام هەندێک وردەکاری هەیە لە یەکیان جیا دەکاتەوە، گەر قژی پێچابوو ئەوا  هاوسەرگیری کردووە و منداڵی نیە، گەر بە شێوەیەکی خڕی پێچابوویەوە بە سەریدا ئەوە هاوسەرگیری کردووە و منداڵی هەیە، گەر لەچکی بە دەوری سەریەوە پێچابوو ئەوا بە دوای هاوبەشی ژیانیدا دەگەڕێت، وە بێگوێدانە جۆری تەسریحەکە سەرجەم ژنانی گوندەکە قژێکی تێری تەندروست و جوانیان هەیە، ژنانی گوندەکە نهێنی درێژی قژیان ئاشکرا ناکەن بۆ بێگانە دەڵێن نهێنی جوانیەکەی بەکارهێنانی شامپۆی تایبەت و شتنی قژیانە بە ئاوی برنج وە ژنانی یاو باوەڕیان وایە قژی درێژ تەمەن درێژ دەکات بەخت و سەروەت دەهێنێت.