سوریا عەبید کە گوندەکەی بۆردوومان دەکرێت: من و شەڕڤانێک هاوشێوەین

سوریا عەبیدی تەمەن ٧٠ ساڵ، کە لە هێڵی بەرکەوتندا دەژی، وتی: هەر کاتێک لە گوندەکە بۆردوومان دەکرێین، لەگەڵ شەڕڤانان وەستاوین، ژیانی من وەک ژیانی ئەوان وایە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە-شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆی لە کەسایەتی دایکان نیشان دەدات، ئەگەر سەرنج بدەیت، ئەوە دەبینیت کە لە شۆڕشی سەردەمی نوێوە تا شۆڕشی ژنان کە هەزاران ساڵە هەیە، دایکان هەمیشە بەو هۆشیاری و زانستەوە ڕێوشوێن دەگرنەبەر لە جەنگ و هێرشەکاندا، بیری ئەو دایکانەی لە جەنگدا دەژین تەنها کاتی نییە، بەڵکو بۆ ماوەیەکی زۆر بە پلان و تاکتیک کار دەکەن و خۆیان بۆ بارودۆخی داهاتوویان ئامادە دەکەن، کاتێک ئامادەکارییەکان بۆ دایکان و بەرخۆدانی ژنان و ئەو پەیامانە دەبینین کە لە ڕێگەی کارەکانیانەوە بۆ داگیرکاری تورکیا دەنرێن، ئەو کاتە سەرکەوتنی دۆزەکەیان مسۆگەر دەکرێت، لە هەموو شێوەکانی توندوتیژیدا، ژنان ژیانیان خۆشدەوێت و بۆ ئەو خۆشەویستییە، ڕۆحی خۆیان قووڵ کردووەتەوە بۆ ئەو خاکەی کە خۆیان و زۆرێک لە نەتەوە و ئایین و تایەفە لە میزۆپۆتامیا لەسەری ژیاون.

 

سوریا عەبید دایکی ٥ کچ و ٥ کوڕە و داپیرەی ٣٩ نەوەیە، تەمەنی ٧٠ ساڵەو لەگەڵ هاوژینەکەی و کچەکەی لە خانوویەکی خشتدا کە تەمەنی ٥٠ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی گوندی سکر ئەلحمیر لە هێڵی پێشەوەی ناوچەی تال تەمر لە کانتۆنی حەسەکە دەژین، ڕوخساری ئەسمەری دەدرەوشێتەوەو دەموچاوی پیناسەی جوانییەکەی دەکات، هێڵەکانی دەموچاوی چیرۆکێکی دیکەیە دەربارەی ئەوەی چەند پێکەنیووە، گریاوە، ئازاری چەشتووە، کاری کردووە و خەباتی کردووە دژی سەختییەکانی ژیان و هۆشیاری پیاوسالاری.

 

"لەگەڵ شەڕڤانان یەکین"

سوریا عەبید باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای  کردو وتی: هەر کاتێک بۆردوومان دەکرێین، لەم قۆناغەدا لەگەڵ شەڕڤانان وەستاوین، هەرچەندە ئەوان دەڵێن بڕۆنەوە ماڵەوە بۆ پاراستنی خۆتان، بەڵام قبوڵی ناکەم و ژیانی من وەک ژیانی ئەوان وایە، دوای بۆردوومان وەک هەمیشە، من هەویر دەشێلم و نانی تەنوور دروست دەکەم. پێش ئەوەی نان ببەمە ماڵەوە، نان بۆ شەڕڤانان دابەش دەکەم و ئەوان زۆر دڵخۆشن.

 

"چەتەکان زۆرجار بەیەکەوە شەڕ دەکەن"

ئاماژەی بەوەکرد، پێکدادان لەناو چەتەکاندا لەسەر دزی و دابەشکردنی موڵک لە ناوچە داگیرکراوەکان بەڕێوەدەچێت، وتی: زۆر جار دەنگی گولـلەی داعش لە باکوورن بۆ ئێمە دێت و لەناو خۆیاندا شەڕ دەکەن، بەهۆی گولـلە لای ئێمە دەکەوێتە خوارەوە بەڵام ناتەقێنەوە، بۆیە دەیانخەینە ناو ڕووباری خابوور بۆ ئەوەی لە ئاو و زەویدا کاریگەرییان نەمێنێت.

 

سەبارەت بەو برسێتییەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بینیبووی، وتی: پێشتر دەچووین بۆ ناوەندێکی سەر بە رژێم لە گوندی ئوم میدفا لە شاری حەسەکە، لەوێ ژن و پیاو لەیەکتر جیادەکرانەوەو ڕێکخرابوون، بە هەردوو ژنێک فەردەیەک ئاردیان پێدەداین و گەنم و جۆیان پێدەداین، پاشان نانمان دەکردو دەخوارد.

 

"پێویستە هەمیشە ئاگادار بین"

سوریا عەبید نان وشک دەکات و وتی: نانی تەنوورو نانی ساج دروست دەکەم، لەبەر ئەوەی هیچ خۆراکێک نییە، نانی وشک دەکەم و دەیدەم بە مانگاکەم، ئارد لە ماڵەوە هەیە، ڕێوشوێنمان گرتووەتەبەر ئەگەر شەڕێکی توند هەبێت، بێگومان بەرگری دەکەین، بەڵام چارەنووسێکی باشمان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی لە برسێتی ڕزگارمان بێت، کاتێک گوێمان لەوە دەبێت کە بارودۆخەکە نائاساییە، دەچینە بازاڕو ساوەرو برنج و نیسک دەکڕین، دەبێت هەمیشە ئاگاداربین.

 

"هیوامان ڕاوەستانی جەنگە"

سوریا عەبید لە کۆتایی قسەکانیدا ئەم هیوایەی دەربڕی و وتی: هیوادارم لەم کێشانە ڕزگارمان بێت و جەنگ بوەستێت و دۆخەکە وەک جاران بگەڕێتەوە، هیوای تەندروستی بۆ هەمووان دەخوازم و دەڵێم لە کۆتاییدا ڕاستی سەرکەوتوو دەبێت.