هەڵەبجە، خوێندکاران جگە لە دەرماڵە داوای مافەکانیان دەکەن

خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە ڕژانە سەر شەقام و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، کە پێدانی دەرماڵە و لابردنی سیستمی پارەدانە لە زانکۆکاندا، لە بەرامبەر مافەکانیاندا هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەریان، خوێندکارانیش هاوار دەکەن، "چیتان دەوێت خوێندکاران دەرماڵەی چەند ساڵەمان".

هەڵەبجە

 

شنیار بەکر، خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکییە لە هەڵەبجە، باس لەوەدەکات کە لە بەیانییەوە نوێنەرانی پەیمانگا لەگەڵیان بوون، بەڵام بەجێیان هێشتن و وازیان لێهێنان، "داواکاریمان تەنها پارە و دەرەماڵە نیە، بەڵام پێویستە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان بێینە سەرشەقام، بۆچی منداڵی خۆیان لە زانکۆ ئەمریکی و ئەوروپییەکانن، بەڵام ئێمە چاوەڕێی دەستی ئەوان بین"، ئەو خوێندکارە باس لە هاوڕێیەکی دەکات کە لەبەر بێ پارەیی وازی لە خوێندن هێناوە.

 

کارژین عەلی، خوێندکارێکی ترە و لە هۆڵی خوێندنەوە هاتوونەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی داوای مافەکانیان بکەن کە پێدانی دەرماڵەیە، باس لەوەدەکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ دەرماڵەی خوێندکاران براوە و نەیانتوانیوە مافەکانیان دابین بکەن.

 

ماوەی چوار ڕۆژە خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکانی باشوری کوردستان هاتوونەتە سەرشەقامەکان بۆ داواکردنی مافەکانیان، حکومەت لە جیاتی هاوکاریکردن توندوتیژیان بەرامبەر بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوە پێکردنیان.

 

ت.پ