ڕۆهام هەر کە فێری خوێندنەوە و نووسین بوو بۆ دایکی نووسی

گوڵناز سەمامی کە لە ڕۆژانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ئێران کوژرا، کوڕەکەی بە ناوی ڕۆهام هەر کە فێری خوێندنەوە و نووسین بوو، بۆ دایکی نووسی و خۆشەویستی خۆی بۆ دایکی دەردەبڕێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گوڵناز سەمامی، ژنێکی گەنجی چالاکوان بوو لە ١٥ی مانگی تشرینی ٢٠١٩ کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە کردەوەکانی ڕژێمی ئێران و قەیرانی ئابووری لە مەیدانەکان بوو لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا هێزە ئێرانییەکان تەقەیان لەسەری کرد و کوژرا، ئەو کوڕەکەی بەجێ هێشت، کە هێشتا قوتابخانەی دەست پێ نەکردبوو هەر کە ڕۆهامی کوڕی گوڵناز سەمامی فێری خوێندنەوە و نووسین بوو، بۆ دایکی نووسی.

نامەکەی ڕۆهام بۆ دایکی، لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێرانەوە بڵاوبووەوە و ماتەمینی کۆچی دوایی لەو وڵاتەی بەبیر هێنایەوە

 

لە نامەکەی ڕۆهامدا هاتووە:

سڵاو، دایکم. چۆنیت؟ ئایا باشیت؟

من ناتوانم بڕوا بکەم تۆ شەهیدیت، دایکە جوانەکەم، خۆزگە لەگەڵ تۆدا بومایە، خۆزگە باوەشم پێتدا بکردایە و ماچم بکردیتایە، من ببوورە بۆ هەموو ئەو شتانەی کە هەڵەم کردووە، من تۆم خۆشدەوێ "خۆشم دەوێیت".

تۆ ئەوەت نەبینی، من تەنها فێر بووم بخوێنمەوە و بنووسم، ئەمە یەکەم جارە بۆ تۆ دەنووسم. خۆزگە ئەو کاتەی٢٠  هێڵەبڵ تەواو دەکەم لەوێ دەبویت، هەمیشە دەتوت ڕۆژێک گەورە دەبم و ئەو کاتە دەبینیت کە فێر بووم بخوێنمەوە و بنووسم. من تۆم خۆشدەوێ.