شێرا بە قەڵا و ڕووبار و بەنداو و شوێنە مێژووییەکانی ناسراوە

ناوچەی شێرای عەفرین شایەتحاڵی چەندین گەل و شارستانییەت بووە و شوێنێکی مێژووییە، ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە خۆیەوە هەموو جوانییە سروشتییەکانی دەدزرێت.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- شێرا یەکێکە لە شارۆچکەکانی سەر بە عەفرین کە بە مێژووی دەوڵەمەند و شوێنەوار و جوانییە سروشتییەکانی ناسراوە، دوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨دا ناوچەکە ڕووبەڕووی سیاسەتەکانی جینۆساید بووەوە، ئەو شارۆچکەیە کە بە قەڵا و ڕووبار و بەنداو و شوێنە مێژووییەکانی ناسراوە، ڕۆژانە بە سیاسەتی قۆرخکاری و جینۆسایدی دەوڵەتی تورک تاڵان دەکرێت.

 

حەمیدە عومەر محەمەد، خەڵکی گوندی عومەرە لە شارۆچکەی شێرا، باسی لە شێرا کرد کە بە قەڵا و ڕووبار و بەنداو و مێژووەکەی بەناوبانگە.

 

ناوی شێرا لە شێرەوە هاتووە

شارۆچکەی شێرا دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین و ١٣ کیلۆمەتر لە ناوەندەکەیەوە دوورە، لە باشوورییەوە گوندی خوربەت شێرا هەیە کە گوندێکی دێرینە و دۆڵی ئەنتوزی لێیە و کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکی شارۆچکەکەیە، ٤١ گوند سەر بە شارۆچکەکەیە و چەندین شوێنەوار لە ناوچەکەدا هەیە، بەهۆی بوونی بەردی کلسی و گۆڕ و بیری بەردینی گەورە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانەکان، دەردەکەوێت کە ناوچەیەکی کۆنە.

 

ناوی شارۆچکەکە لە کۆنەوە بە شێرا ناسراوە، کە لە وشەی شێر وەرگیراوە و واتای قارەمانی دراوەتە پاڵ، چونکە خەڵكی ناوچەکە قارەمان و بە جەرگ بوون.

 

شوێنە مێژووییەکانی شێرا

شێرا زیاتر بە قەڵای نەبی هۆری و پردی ڕۆمانی و دەریاچەی میدانکێ لە ناوچەی عەفرین و شاری حەلەب بەناوبانگە، نەبی هۆری یان قەڵای سیرۆس یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانی شێرای سەر بە عەفرین و بە دووری ٢ کیلۆمەتر دوورە لە سنووری نێودەوڵەتی تورکیاوە، ئاوی ڕووباری سابون لە لای ڕۆژهەڵاتیەوە تێدەپەڕێت و لە ڕووی جوگرافیاوە زۆر دەوڵەمەندە و زۆرێک لە هێزی سەربازی لە سەردەمی جیاوازدا لە کۆنەوە لەوێ جێگیر بوون، کە بەپێی ئەو تۆمارانەی هەن دەگەڕێتەوە بۆ ٣١٢-٢٨٠ پێش زایین.

 

پردی ڕۆمانی

پردی ڕۆمانی پردێکی شوێنەواریی شەش بەندییە و لەسەر ڕووباری عەفرین لە نزیک شاری کۆنی نەبی هۆری لە سەدەی دووەمدا لەلایەن ڕۆمانییەکانەوە دروستکراوە و لە سەردەمی بیزەنتییەکان نۆژەن کراوەتەوە، بۆیە پێی دەوترێت پردی ڕۆمانیا، لە عەفرین دوو پردی ڕۆمانی هەیە، یەکێکیان بەسەر ڕووباری سابون، لە ڕۆژهەڵاتی قەڵای نەبی هۆری، شەش دەرچەی پردەکە هەیە کە دوویان چوارگۆشەیین، پردی دووەم لەسەر ڕووباری عەفرین دروستکراوە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پردی یەکەم، درێژییەکەی ٩٢ مەتر و سێ دەرچەی گەورەی هەیە، شێوەی پردەکە لاکێشەییە و دەرگاکەی کەوانەیە، هەردوو ڕێگاکە پانییان ٥.٥ مەتر و بە بەرد قیرتاو کراون.

 

بەنداوی چوارگۆشە

بەنداوی مەیدانکێ دەکەوێتە سەر ڕووباری عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ٧٠کم دوورە لە شاری حەلەب و ١٢کم دوورە لە شاری عەفرین، نزیک گوندی مەیدانکێیە لە شارۆچکەی شێرا، درێژی بەنداوەکە ٧٣ مەتر دەبێت، ناوچەکە شوێنێکی گەشتیارییە لای عەفرینییەکان و لە دەوروبەردا چێشتخانە و شوێنی دانیشتن هەیە.

 

مێژوویەکی دەوڵەمەند

حەمیدە عومەر محەمەد خەڵکی گوندی عومەری سەر بە شارۆچکەی شێرای عەفرینە باسی لە مێژووی شارۆچکەی شێرا کرد و وتی: شارۆچکەی شێرە بەناوبانگتر و جیاوازترە لە شارۆچکەکانی عەفرین بەهۆی شوێنە مێژووییەکانییەوە، شێرا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و چەندین شوێنەواری کۆن و بەناوبانگی تێدایە، وەک قەڵای نەبی هۆری، شاخی پۆرسە، پردی ڕۆمانی، قەڵای نەبی هۆری لە ساڵی ١٥٠٠ پێش زایین دروستکراوە و میتانی و هیسی و بیزەنتی تێیدا تێپەڕین و لەوێ نیشتەجێ بوون، چیای پارس لە سەردەمی یۆنانیەکان بوونی هەبوو و ئەشکەوتی کۆن لە ژێر چیاکەدا هەیە، پردی ڕۆمانی لە سەردەمی ڕۆمەکاندا دروستکراوە و ئاوی ڕووباری سابون لە ژێر پردەکەدا تێدەپەڕێت، مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووەمی زایینی.

 

پشت بە چاندن و ماڵیکردنی هەنگە هەنگوینییەکان دەبەستێت

ئابووری شارۆچکەکە لە ڕووی کشتوکاڵەوە زۆر پێشکەوتوو بوو، کشتوکاڵ سەرچاوەی سەرەکی شێرا بوو، حەمیدە عومەر محەمەد باس لەو میوانە دەکات کە شارۆچکەکەی بەناوبانگە و دەڵێت: ئابووری شارۆچکەکە زیاتر پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت، بەتایبەتی بە دار گوێز و بادەم و ترێ، لە هەمان کاتدا کانیاوی زۆر هەیە و خاکەکەی دەوڵەمەندە، بۆیە دەتوانرێت چاندی زۆر بکرێت و سەرچاوەی سەرەکی خەڵکەکەیە، خێزانەکان بە بەخێوکردنی مەڕ بژێوی ژیانیان دابین دەکرد، جگە لە کشتوکاڵ و بەخێوکردنی باخ، هاوڵاتیان هەنگیان هەیە، کە هەر ماڵێک لانیکەم ٤٠ شانە هەنگیان هەبوو و بە هەنگەکانیان بەناوبانگ بوون.