کولتوور و زمانی پێکهاتەکان لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکیکدا پارێزراون

ژیندا ئەحمێ، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی زمانی کوردی کانتۆنی حەسەکە، گرنگیی بواری پەروەردەی بەرز نرخاند و وتی: پەروەردە توخمێکی سەرەکییە لە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکیکدا و سەرچاوەی بنیادنانی کەسایەتی نوێیە بۆ کۆمەڵگە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریدا کە بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا خۆی لە هەموو بوارەکاندا ڕێکخستووە و کولتوور و زمانی هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراوە، ژیندا ئەحمێ، بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی زمانی کوردی کانتۆنی حەسەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، باسی لەوە کرد کە بواری پەروەردە یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیک، بۆیە لەگەڵ شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کارە گرنگەکان بۆ پاراستنی زمان و کولتووری هەموو گرووپەکان کەوتنەوە جێبەجێکردنەوە، کە یەکێکیان پەروەردەی فرە زمانی لە سیستەمی پەروەردە بووە.

 

"پەروەردە هێندەی دروستکردنی شۆڕش گرنگە"

ژیندا ئەحمێ ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ڕاگەیاندنی خۆبەڕێوەبەریدا، چەندین بواری پەروەردەیی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە دامەزراون، وتیشی: دەستەی پەروەردە و فێربوون یەکێکە لە دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان، کە قوتابخانەکان، کۆلێژ و ئەکادیمیاکان لەخۆدەگرێت، پەروەردە بوارێکی زۆر گرنگە، لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ پێکهاتەکانی ترەوە تا دەگاتە قسەکردن بە زمانەکانیان، خاوەندارێتی گەل لە زمان و کولتووری نەتەوەیی هۆکارە بۆ مانەوەی هەر گەلێک، ئێمە بۆ پاراستنی زمان و فەرهەنگ وەک بوارێکی پەروەردەیی، ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرین و یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانمان، بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوەی زمانی کوردی دامەزرا، فێربوونی ئاستەکانی زمان پەرەی پێدرا و پاشان کەرەستەکان ئامادەکران و گەیەندرانەوە ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆدان، ئەمەش شۆڕشێکە.

 

"پەروەردە زانینی فەلسەفەی ژیانە"

ژیندا ئەحمێ باسی لە پەروەردەکردنی تاکی کۆمەڵگە کرد کە خزمەت بکات، وتیشی: زۆر گرنگە ئەم جۆرە تاکانە بە ئەزموونی باش بنیاد بنێن و بچنە ناو کۆمەڵگە و پەروەردە بە زمان و کولتووری ڕەسەن و فەلسەفەی نەتەوەیی دیموکراتیک پێشکەش بکەن، پەروەردە فەلسەفەی خود و ژیانە، قورسترین بارگرانی دەکەوێتە سەر شانی ژنان و دایکان کە پەیوەندی سەرەتایی لەگەڵ منداڵدا بە پشتبەستن بە ڕەسەنایەتی زمانەکەیان لە ماڵەوە دادەمەزرێنن، هەڵسوکەوتی منداڵ لە سەرەتای هاتنی بۆ دونیا تا گەورەبوون، پەرە بەو کولتوورە دەدات کە دایک و باوکیان وەریانگرتووە، بۆیە گەورەترین قوتابخانە دایکە، هەر تاکێکی کۆمەڵگە سەر بە نەتەوەکەیەتی و پەرە بە دەوڵەمەندییەکەی دەدات لە زمانەکەی.

 

"کاتێک چوون بۆ قوتابخانە قەدەغە بوو، دایکان لە ماڵەوە دەمانەوە"

ژیندا ئەحمێ سەرنجی بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس ڕاکێشا کە زمانی کوردی لە قوتابخانەکان قەدەغە کرد و گوتی: لە سەردەمێکدا کە ڕژێم قسەکردنی زمانی کوردی لە قوتابخانەکان لە سووریا قەدەغە کرد، دایکان ئەو زمانەیان فێری خۆیان دەکرد، منداڵەکان زیاتر لە ماڵەوە پەروەردە دەکرد، ئەوان دەیانزانی کە ئەوەندە هێرش بۆ زمانەکە مانای چییە، دوای ئەوەی شۆڕشی ١٩ی تەمموز لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی پێکرد، دامەزراوەی زمانی کوردی دامەزرا بۆ بەردەوامبوون لە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایکی کە تا ئەم دواییانە شۆڕش ئەرکی دایک بوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشدا بوو بە ئەرکی هەمووان.