چوار خوشک و یەک دۆز: لە سەرێکانیەوە بۆ ڕيزەکانی ئازادی

نودا و نودەم خوشکن و بهار و ئەیلول کە ئامۆزایانن و ئەوانیش خوشکی یەکن، دانیشتووی سەرێکانین، بۆ یەک دۆز و پاراستنی خۆیان بەشداری ڕێزەکانی یەپەژە بوون.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- یەکەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٤ دامەزر،  هەزاران شەڕڤانی ئەم هێزە، کە بووەتە هێزی ئازادی ژنان، و ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆدەگرێت، هەموو شەڕڤانێکی ئەم هێزە ئەزموون و چیرۆکێکی هەیە.

 

نودا، نودەم، بهار و ئەیلول چیرۆکێکی پڕ لە هیوا و خەبات و بەرخۆدان لە سەرێکانییەوە کە لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیادایە بۆ تل تەمر، نودا و نودەم خوشکن، بهارو ئەیلولیش خوشکن و ئامۆزای ئەوانن، چیرۆکی هەر چواریان جیاوازە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە توانی لە هێزێکدا کۆیان بکاتەوەو وایان لێبکەن بۆ هەمان ئامانج تێبکۆشن.

 

لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک چووە ڕیزەکانی ئازادییەوە

نودەم سەرێکانی کە لەلایەن میتانییەکانەوە داگیرکراوە، هۆکاری بەشداریکردنی لە ڕیزەکانی ئازادی ڕوونکردەوەو وتی: من لە ساڵی ٢٠٢٠ چوومە ڕیزەکانی یەپەژە، هۆکاری کاریگەربوونم بەهۆی بیری ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدبوونی شەڕڤانان بۆ ئازادی وو، یەکێک لەو هۆکارانە براکەم بوو، بەڵام ئەوەی کە زۆر کاریگەری هەبوو لەسەرم  داگیرکردنی شارەکەمانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ڕوخساری سەرێکانی گۆڕاوە بە داگیرکردن، مافەکانی ژنان پێشێل کراوە، ناسنامەیان چەوسێندراوەتەوە و ئەو ژنانەی کە پیشەکەیان قبوڵ ناکرێت هەراسان کراون، هەموو هەواڵێک لە سەرێکانییەوە زۆر ئازارمان دەدات، داگیرکاری تورکیا کۆیلایەتی بەسەر ژناندا سەپاندووە، بوونی ژنان لە ژێر ستەمی دەوڵەتی تورکدا تووڕەیی دروست دەکات، ئێمە زیاتر بە ڕق و کینە و ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە خۆمان ڕێکدەخەین و تێکۆشانمان بەهێز دەکەین، دەتوانین جارێکی دیکە شارە داگیرکراوەکانمان ئازاد بکەینەوە و ژنان بەهێز بکەین و چەکیان پێ بدەین بۆ ئەوەی بتوانن لە دژی دوژمن شەڕ بکەن.

 

"٤ی نیسان لەدایکبوونێکی نوێیە، لەدایکبوونی ڕێبەرو هێزی ئێمەیە"

نودا سەرێکانی خوشک و هاوڕێی نودەمە و باسی بەشداری خۆی و خوشکەکەی کرد لە هێزی یەپەژە و وتی: داگیرکەرانی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانمان هەوڵ دەدەن ژنان بەبێ خاک، بەبێ مێژوو، بەبێ زمان، بەبێ کولتوور و ناسنامە بناسێنن، تدەکۆشین بۆ گەڕانەوەیەکی سەلامەت و ئاشتییانە بۆ گەلی کورد و عەرەب و ئاشووری و ژنانی سریانی، بۆ ئەوەی خاوەنی ئیرادەی خۆمان بین، من و خوشکەکەم پەیوەندیمان بە یەپەژەوە کرد، تا ئەو کاتەی ژنان لە ماڵەوە بن، ناتوانن خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن، بەڵام لەناو ڕیزەکانی یەپەژەدا دەتوانن کەسایەتی خۆیان بەهێز بکەن و بونیاد بنێن، وەک خوشک لە یەکتر نزیک نابینەوە، ئەو هاوڕێی منە،  بە سایەی شۆڕش ژنان کۆبوونەوە و ئەمەش بەهۆی ڕێبەر ئاپۆوە ڕوویدا، پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی دەکەم و دەڵێم ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ژنانە، چونکە لەدایکبوونی ڕێبەر و هێزی ئێمەیە.

 

"ئێمە خاوەن ناسنامەین، وەرن با هێزەکەمان گەورە بکەین"

بهار باهۆز دوای ئەوەی نودا و نودەم بەشداری یەپەژە بوون کاریگەری لەسەری دەبێت و خۆی و خوشکەکەی بەڵێن دەدەن پێکەوە بچنە ناو یەپەژەوە، لەو بارەیەوە وتی: هەستم کرد کە دەتوانم شتێک بکەم، بۆیە بەشداریم کرد، دوای بەشداریکردنمان لە یەپەژە، چووینە قووڵایی مێژووەکەمانەوە و تێگەیشتم کە ژنانی چەوساوە و ناسنامەیان بە درێژایی مێژوو پێشێل کراوە و دزراون، لەناو خێزانەکانماندا، تەنها چوار ژن لە ئێمە چووینە ڕیزەکانی یەپەژە، و کاتێک ویستم بەشداری بکەم، دەستی خوشکەکەم گرت و پێکەوە چووینە ناوەندەکە بۆ ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی زیاتر خۆمان بناسین، خێزانەکە پشتگیریمان دەکەن، بۆیە داوا لە ژنان دەکەم بەشداری ئەو هێزە بکەن کە نوێنەرایەتییان دەکات، با هێزی خۆمان گەورە بکەین و هەموو ژنان بپارێزین، چونکە هەمان ناسنامەمان هەیە.

 

"با بازنەیەک لە ئاگر لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەین"

ئەیلول سەرێکانی خوشکی بهار ئاماژەی بەوەکرد، بەشداریکردنی لە یەپەژەدا لەسەر هێڵی ئایدۆلۆژیای ژنانە و وتی: سیاسەتی زۆر سیستماتیکی لە دژی ژنان جێبەجێ دەکرێت، دوژمن دەیەوێت ژیانێکی بەتاڵ بۆ ژنان بونیادبنێت، بەڵام ئەمە ئەو شتەیە کە ئێمە ڕەتی دەکەینەوە و بۆی تێدەکۆشین، پێویستە ژنان لە هەر شوێنێکی جیهاندا هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بگرنەبەر و ئەو هێڵ و ڕێگایە تەنها بەرەو ڕاستیمان دەبات، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە چەندین نەتەوە و ئایین و کولتوور لە ناو یەپەژەدا هەن، بۆیە ئەمە ئەو شتەیە کە هیواکانمان نوێ دەکاتەوەم بتوانین پێکەوە شتی مەزن بۆ ژنان ئەنجام بدەین، یەپەژە ڕێگەی بە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان داوە بۆ دۆزێک تێبکۆشن، ئەم دۆزەش ئازادییە، هیوادارین لە ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ ڕێبەرمان لەدایکبوونی پیرۆزبکەین، با لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆدا هەموو ژنان بێنە ناو یەپەژەوە و ببنە بازنەی ئاگر لە دەوری ڕێبەر.