"تاڵیبان هەوڵدەدات بمانترسێنێت بۆ ئەوەی دەستبەرداری خوێندن بین"

فاتمە سەرواری، خوێندکاری زانکۆیە و لە کەرتی تەندروستی کار دەکات و دەخوێنێت، دەڵێت "ئەگەر ئێمەی ژنان دەست لەناو دەست بین و بەرخۆدانی بەردەوام و چاونەترسیمان هەبێت، تاڵیبان شکست دەهێنێت".

بەهاران لاهیب

 

بامیان- بامیان یەکێکە لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان لە ماوەی خولی یەکەمی دەسەڵاتی تاڵیبان زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە شارۆچکەی یەکاولنگ کۆمەڵکوژ کران و بتە مێژووییەکانی لەناوبران، هەرچەندە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بەند ئەمیر وەک پارکێکی نەتەوەیی ناسێنراوە و بامیان خۆیشی خراوەتە ناو شارە گەشتیارییەکانەوە، بەڵام دەکرێت بوترێ کە یەکێکە لە هەژارترین پارێزگاکان کە پێداویستی تیا نییە و لە زۆربەی شارۆچکەکانەوە هیچ ڕێگایەک نییە کە بە ناوەندی شارەوە ببەسترێتەوە، ئەگەر هەشبێت، ڕێگاکانی خراپن.

 

لە ماوەی سێ ساڵی حوکمڕانی تاڵیباندا بۆ پەراوێزخستنی ژنان هەموو ڕۆژێک یاسای جۆراوجۆریان بەسەردا سەپێنرا، لە کابولەوە بۆ ئەم پارێزگایە، بەتایبەتی تا لە پایتەختی پارێزگاکە نزیک ببیتەوە، بەر بازگەکانی تاڵیبان دەکەویت، کە هەموویان لە بەشی ئاسایش و یەکەی بەدری (کە ئەندامەکانیان خۆکوژن) پرسیار لەو پیاوانە دەکەن کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەن، ئەگەر ژنێک بەناو مەحرەمی نەبێت لە شۆفێرەکە دەدەن و سووکایەتی پێدەکەن.

 

دوای ئەو هەموو لێپرسینەوە چەند هەنگاو جارێک دەچیتە ناو شاری بامیان، شارەکە بێدەنگە و ژن بە کەمی دەبینرێت و هەمووان لە سەرەوە تا پێیان ڕەشیان لەبەردایە، ئەم دۆخە بەهۆی دەسەڵاتی تاڵیبانەوە سەریهەڵداوە، پێشتر لە شاری بامیان و تەنانەت ناوەندەکانی شارۆچکەکانیش باو بوو کە کچان ژووری هاوبەش بەکرێ بگرن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری خوێندن بکەن، بەتایبەتی لە زانکۆکەیان.

 

ئێستا بەشەکانی تری زانکۆکان داخراون، ژنان تەنها مافی فێربوونی کەرتی تەندروستییان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ڕوویان لە کەرتی تەندروستی کردووە، ژنانی بامیانیش درێژە بە خوێندن دەدەن و وەک جاران ژوورێک پێکەوە بەکرێ دەگرن.

 

فاتمە سەرواری، خوێندکاری زانکۆ کە لە کەرتی تەندروستی کاردەکات و دەخوێنێت، فاتیمە سەبارەت بە مامەڵەی دژە ژنی تاڵیبان وتی: خێزانەکەم بە هەزار و یەک بەدبەختی منیان ناردووە بۆ ئێرە کە زیاتر لە ڕۆژێک شارۆچکەکەمان لە سەنتەری بامیانەوە دوورە، بۆیە من لە شار دەژین و لەگەڵ ژمارەیەک کچی دیکە ژوورێکمان بە کرێ گرووە، یەکەکانی تاڵیبان هەوڵ دەدەن ئێمە بترسێنن و دەستبەرداری خوێندن بین، زۆر جار دوامان دەکەون تا ژوورەکەمان، لە کاتێکدا بامیان شارۆچکەیەکی بچووکە، ماڵ و ناسنامەکەمان بە ئاسانی لەبەردەستیاندایە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت زەمینە خۆش بکەین بۆ ئەوەی بتوانین بمێنینەوە، لە ماڵانەی کە ژوورەکانیانمان بە کرێ گرتووە، بە ناچاری وەک خێزانی ئەو ماڵە خۆمان نیشان دەدەین، تا بە سەلامەت بمێنینەوە، ڕۆژێک دوای ئەوەی تاڵیبان لە بارەی جلوبەرگەکەم ئاگاداری کردمەوە، تا بەردەم ماڵەوە شوێنم کەوتبوون، هەرچەندە ویستم نەچمەوە ماڵەوە، بەڵام ناچاربووم چونکە کاتی خواردنی ئێوارە بوو،  ئێمە سێ کچ لەگەڵ دایکێک دەژین کە ئەویش دوو کچیشی هەیە، چوومە ناو ماڵەوە، تاڵیبانەکان ویستیان بێنە ناو ماڵەکەمانەوە، بەڵام دایکەکە و ئێمەش هەموومان ڕێگەمان پێنەدان.

 

فاتیمە لە کۆتاییدا دەڵێت: ئەو دایکەی لەگەڵ ئێمە دەژیا لەبەردەمیان وەستابوو و بە دەنگی بەرز هاواری دەکرد و ڕێگەی نەدەدا بچنە ناو ماڵەوە، ترس دەست و قاچمی دەلەرزاند، کاتێک ئازایەتی ئەو دایکەمان بینی، لەگەڵ کچەکانی دیکەدا بەرد و داری ماڵەکەمان هەڵگرت و تاڵیبانەکانمان لە ناوچەکە دەرکرد، دوای ئەو ڕۆژە جارێکی تر لە شاردا نەمبینینەوە. دوای ئەوەی ئەوان ڕۆیشتن، ئێمە لە نێو خۆماندا گوتمان ئەگەر ئێمەی ژن دەستمان لەناو دەستی یەکتر بکەین و چاونەترسانە بەرخۆدان بکەین، ئەوا تاڵیبان و هەر هێزێکی تری بەهێزتر شکست دەهێنن.